له شه‌ڕى ئه‌م ئێواره‌ى نێوان هێزه‌كانى عێراق و میلیشاكانى حه‌شدى شه‌عبى له گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی عێراقی، كوژران.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕایگه‌یاند: "به‌پیی زانیارییه‌كان، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆی نێوان هێزه‌كانى عێراق و چه‌كدارانى داعش كه به (ئالا سپییه‌كه) ناسراون، ژماره‌یه‌ك كوژراو هه‌یه".
به‌رپرسه‌كه‌ى پێشوو له قایمقامییه‌تى خورماتوو، پێشتر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ڕای گەیاندبوو، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 11/ 2/ 2018 لە نزیک گوندی پەڵکانە و غەڕە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی داعش و هێزه‌كانى سه‌ر به سوپای عێراق ڕووی داوە".
كه‌مێك پێش ئێستاش ئاشكراى كرد، كه ئه‌فسه‌رێك و سێ سه‌ربازی عێراقیی كوژراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارێكى گرووپی "ئاڵا سپییه‌كه"، كوژراوه.