2018-02-11


ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رباز و راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ سه‌ربازگه‌ی میره‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربازیش له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌ چالاكییه‌كانی كردووه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بوون و چه‌ندین نمایش و راهێنانی مه‌یدانی له‌ پێشوازیدا ئه‌نجامدرا.

 به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌، ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌، یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ چه‌كی كیمیایی و یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و جۆره‌ مه‌شقه‌ به‌ ھێزێكی سه‌ربازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت .

K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌