2018-02-10

ژمارەی‮ ‬پێشمەرگە دیلەكان بە گوێرەی‮ ‬لیستی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە97 ‮ ‬پێشمەرگەن،‮ ‬لەو ژمارەیەش38 ‮ ‬پێشمەرگەیان لە ژیاندا ماون و چارەنووسیان ئاشكراكراوە،‮ ‬ئێستا لە‮ ‬یەكێك لە زیندانەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬مووسەننای‮ ‬باشووری‮ ‬عێراقن و بەپێی‮ ‬مادەی‮ ‬چواری‮ ‬تیرۆر لە لایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە سزای‮ ‬هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە،‮ ‬هەوڵەكان لە بەغدا و هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ بینین و ئازادكردنی‮ ‬ئەو پێشمەرگانە چڕكراونەتەوە،‮ ‬بەڵام بەغدا بەربەست دروست دەكات‮. ‬بەگوێرەی‮ ‬ماڵپەڕی‮ ‬كوردستان24 ‮ ‬شێخ عیرفان،‮ ‬بەرزنجی‮ ‬نوێنەری‮ ‬پێشمەرگە دیلەكانی‮ ‬دەستی‮ ‬داعش،‮ ‬رایگەیاندووە كە38 ‮ ‬پێشمەرگە لە بەغدان،‮ ‬بە دواداچوونیان بۆ دەكەین و لە هەوڵداین لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە لە رێگەی‮ ‬پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی‮ ‬جێگاكانیان بدۆزینەوە‮. ‬گوتیشی‮: ‬ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬ئێستا لای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقن،‮ ‬دۆسیەكانی‮ ‬بە پێی‮ ‬مادەی‮ ‬چواری‮ ‬دژەتیرۆر ئەژماركردووە،‮ ‬كە ئەوانە داعش بوونە،‮ ‬بەڵام ئەوە هەموو كەس ئەوە دەزانێت كە ئەو پێشمەرگانە چۆن كەوتوونەتە دەست داعش و لە نێو قەفەزدا بێڕێزیان پێكرا،‮ ‬ئەمانە دیلن و لە كاتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان كەوتوونەتە دەست داعش‮. ‬

هاوكات ئەشواق جاف،‮ ‬پەرلەمانتاری‮ ‬عێراق لە فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬لە حەویجە بە دیل كەوتوونەتە دەستی‮ ‬داعش21 ‮ ‬پێشمەرگەن،‮ ‬هەروەها ئەو پێشمەرگانەش كە لە كاتی‮ ‬شەڕی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬رەشاد و بەشیر،‮ ‬دەستگیركراون براون بۆ گەیارە،‮ ‬بەدواداچوون بۆ ئازادكردنی‮ ‬ئەو پێشمەرگانە لە بەندیخانەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بەردەوامە،‮ ‬بەڵام ناتوانین هەموو شتێك لە راگەیاندنەكان ئاشكرا بكەین‮. ‬لە سەرەتای‮ ‬پەلاماری‮ ‬چەكدارانی‮ ‬داعش بۆ سەر شار و شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستان هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە زیاتر لە1700 ‮ ‬شەهید و11 ‮ ‬هەزار بریندارییان بەخشیووە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬دەستوور پێشمەرگەی‮ ‬وەكوو بەشێك لە سیستەمی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراق ناساندووە،‮ ‬بەڵام چەندین ساڵە مووچە و پێداویستییەكانی‮ ‬لێ زەوتكردووە لەگەڵ ئەوەشدا لە جیاتی‮ ‬پاداشتكردنییان ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬كە لە لە گۆڕەپانەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و بەرگریكردن بەدیلگیراون،‮ ‬ئێستا راپێچی‮ ‬زیندانییەكان كراون‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌