2018-02-10

خەبات‮: مەریوان نەقشبەندی‮‬

ساندرا ستیورغ‮ ‬رۆژنامەنوسی‮ ‬ناسراوی‮ ‬یۆنانی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئاماژە بەوە دەكات كە‮ ‬كورد لە25ی‮ ‬ئەیلوولی2017 ‮ ‬هەڵەیەكی‮ ‬نەكردبو تا بەو شێوەیە سیاسییەكانی‮ ‬جیهان پشتیان تێكرد و لە بەرژەوەندی‮ ‬عەبادی‮ ‬و هێزە شیعیەكانی‮ ‬عێراق هەڵوێستیان خستەڕوو كە ئەوەش شانبەشانی‮ ‬بێدەنگی‮ ‬میدیاكانی‮ ‬جیهان بوو كە ئەوانیش پشتیان لە كورد كرد و زۆر لە راپۆرتەكانی‮ ‬لەسەر ئاكامی‮ ‬ریفراندۆم بڵادەكرانەوە لە بەرژەوەندی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا و كوردییان بە جوداخواز وەسفدەكرد لە كاتێكدا كوردەكان لەسەر ماڵ و خاكی‮ ‬خۆیان و لە گەلی‮ ‬خۆیان پرسیاریان كرد كە ئاخۆ بەم وەزعە كورد و عەرەب‮ ‬یان تەنانەت سوننە و شیعە دەتوان لە وڵاتی‮ ‬عێراقدا پێكەوە بژین.

خاتو ساندرا لە درێژەی‮ ‬لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات باسی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و رۆژانی‮ ‬دوایی‮ ‬و شاڵاوی‮ ‬راگواستن و تەعریب و ترساندنی‮ ‬لە كەركووك و خورماتوو كرد و دەڵێ ئەو هێرشە هیچی‮ ‬لە هێرشی‮ ‬ئێستای‮ ‬توركیا بۆ سەر كوردەكانی‮ ‬سووریا كەمتر نەبوو،‮ ‬بەڵام دەبینین میدیاكان هەموو تیشكیان لەسەر هێرشەكەی‮ ‬سەر عەفرین بوو،‮ ‬بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬لاوەكی‮ ‬باسی‮ ‬ئەو داگیركارییانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬عەرەبیان بۆ سەر كوردستان و ناوچە‮ ‬كوردستانییەكان كرد،‮ ‬بۆیە لێرەدا پرسیاری‮ ‬گەورە لەسەر میسداقییەتی‮ ‬میدیا جیهانییەكان هەیە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌