2018-02-05

خەبات-عەلی‮ ‬بانیشاری
بەبێ بارانی‮ ‬ترسی‮ ‬خستووەتە دلی‮ ‬جووتیارانـی‮ ‬كەركوك و گەرمیان،‮ ‬ترسە گەورە لەوەیە ئەمسالی‮ ‬وشكەسالی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬ئەو دوو دەڤەرە ببێتـەوە،‮ ‬چونكە تائێستا پەلەی‮ ‬نەداوە و رێژەیەكی‮ ‬كەم باران باریووە‮. ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێت بەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬بارانەوە ئـەمسـالی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گەنم و جۆ لە كەركوك و گەرمیان ئێجگار كەم بكات‮.‬
جووتیاران دەلێن‮" ‬چاوەڕوان ناكەیـن ئەمسال بەرهەممان باش بێت،‮ ‬چونكە تائێستا بارانی‮ ‬تەواو بۆ پەلەدان نەباریووە‮"‬،‮ ‬ئەوان باس لەوەش دەكەن ئەو گەنم و جۆیەی‮ ‬بە وشكەكێلی‮ ‬كـردوویانە نیوەی‮ ‬سەوز نەبووە‮. ‬بەراورد بە سالی‮ ‬رابردوو لە كەلار‮ ‬52 ملم و لە كەركوك‮ ‬76 ملم بارانی‮ ‬كـەمتر باریووە‮. ‬
سەعید عوسمان،‮ ‬جووتیارێكی‮ ‬دەڤەری‮ ‬گەرمـیانە و دەلێیێ‮" ‬سالی‮ ‬رابردوو‮ ‬16 دۆنم زەویم كردوو بوو بە گەنم،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬باران بارانـین باش بوو بەرهەمێكی‮ ‬باشم دەست كەوت،‮ ‬بەڵام ئەمسالی‮ ‬بەهۆی‮ ‬بێ بارانیـیەوە چاوەڕوان ناكـەم بەرهەم گەنم و جۆێ خۆم و جـووتیارانی‮ ‬ناوچەش باش بێت،‮ ‬چونكە تائـێستا پەلەی‮ ‬نەداوە و ترس لە وشكەسـالی‮ ‬هەیە‮". ‬ئەو گوتیشی‮" ‬بەشێك لە جووتیاران بە وشكەكـێلی‮ ‬گەنم و جۆیان كردووە و چاوەڕوانـی‮ ‬باران بن ببارێت بەسەریدا و سەوز ببێت،‮ ‬بەڵام بارانێكی‮ ‬كەم بارییەوە و نیووەی‮ ‬گەنم و جـۆ سەوز نەبووە‮". ‬دەشلێت‮" ‬بێگومان ئەمسالی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گـەنم و جۆی‮ ‬ناوچەكە لە كەمی‮ ‬دەدات‮".‬
لەباشووری‮ ‬كوردستان ساڵانە پێش هاتـنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و لـە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمدا دەست بە چاندنی‮ ‬گەنم و جۆ دەكرێت‮. ‬شارەزایـانی‮ ‬بواری‮ ‬كشتوكالی‮ ‬پێیان وایە ئەگەر لە مانگی‮ ‬كانوونی‮ ‬دوومیشدا زەوی‮ ‬بە گەنم و جۆ بچێنریێت بەرهەمی‮ ‬دەبێت،‮ ‬بەڵام بەرهەمـەكە بەو شیێوەیە نابێت كە لە كاتی‮ ‬خۆیدا‮ ‬بچێنرێت‮. ‬پێشتـر ستـار محمود،‮ ‬بـەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كشتوكـالی‮ ‬هەلەبجە بەوەكالەت بە(خەبات‮)‬ی‮ ‬راگەیاندبوو‮"‬‮ ‬ئـەگەر كاتی‮ ‬پەلەی‮ ‬بكەوێتە دوای‮ ‬5ی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم كـاریگەری‮ ‬لەسەر بەرهەمی‮ ‬ئەو سالە دەبێت‮". ‬ئەوەشــی‮ ‬گوتبوو‮" ‬بۆ ئەوەی‮ ‬زەوی‮ ‬پـەلە بدات پـێویستە‮ ‬50 ملم باران ببارێت‮".‬
رەسولی‮ ‬باقی،‮ ‬جووتیارێكی‮ ‬كەركـوكیە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە ئاوارەی‮ ‬هەولێر بووە،‮ ‬ئەو رۆژانە لە رێگەی‮ ‬تەلـەفۆنەوە سەبارەت بە بەرهەمی‮ ‬ئـەمسالی‮ ‬گەنم و جۆی‮ ‬كەركوك پرسیار لەو هاورڕی‮ ‬جووتیـارانەی‮ ‬دەكات كە ئێستا لە پارێزگای‮ ‬كەركوكـن و شارەكەیان بەجێنـەهێشتووە‮. ‬دەلێیی‮" ‬تائـێستا لە دەوروبەری‮ ‬كەركوك و زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬سـەر بە پارێزگاكە پەلەی‮ ‬نەداوە،‮ ‬هەر ئەوەش وایكـردووە چاندنی‮ ‬گەنم و جۆ زۆر كەم بێت،‮ ‬هەندێك لـە جووتیاران بە وشكەكـێلی‮ ‬گەنم و جۆیان چانـدووە،‮ ‬بەڵام بەبێ سوودە،‮ ‬چونكە هێندە باران نەباریـووە تا ئاستی‮ ‬قوڵایی‮ ‬گـاسنی‮ ‬تراكتۆر زەوی‮ ‬تـەڕ‮ ‬ببێت‮". ‬دەشلێت‮" ‬لەناوچەكەدا هەست بەوشكەسالی‮ ‬دەكرێت و پێویستە هـەر لەئێستاوە حكومـەتـی‮ ‬عێراق و هەرێمیش پلانێك بۆ هاوكاركردنی‮ ‬جووتیاران و خاوەن ئاژەلێەكان دابنێـن و بەهانایانەوە بچن‮".  ‬
بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬كەشناسـی‮ ‬و بومەلەرزەرانی‮ ‬هـەرێم‮ ‬27ی‮ ‬مانگی‮ ‬رابردوو رێژەی‮ ‬باران بارینی‮ ‬لەسەرتاسەر هەریێمی‮ ‬كوردستان بڵاوكردەوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬راگەیەنراوەكە رێژەی‮ ‬باران بارین لە پارێزگای‮ ‬كەركوك تەنها‮ ‬51.4 ملم بووە و لە كەلار‮ ‬39 ملم و لە خورماتوو‮ ‬23.2 ملم و لە خانەقین‮ ‬16.7ملم‮. ‬بەڵام سالی‮ ‬رابردوو تا هەمان بەروار لە كەلار‮ ‬91،8 ملم و لە كەركوك‮ ‬127.7 ملم باران باریبوو‮. ‬گەنم و جۆ بـەبەروبوومێكی‮ ‬زستانەن و لەباشووری‮ ‬كوردستان لە پێدەشتەكان بەشێوەیەكی‮ ‬بەرفراوان دەچێنرێن،‮ ‬زۆرینەی‮ ‬گەنم و جۆی‮ ‬هەرێم پشت بەئـاوی‮ ‬باراناو دەبەستێت كە ساڵانی‮ ‬پێویستی‮ ‬بـە زیاتر لە‮ ‬400 ملم لە بارانە،‮ ‬ئەگەر لەو ریێژەیە كەمتر باران ببارێت ئەوا بەرهەمی‮ ‬ئەو دوو دانەوێلە كـەم و دەبێت و بەرهەمی‮ ‬لاواز دەبێت و دەنكی‮ ‬تۆوەكان بچوك دەبـن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌