2018-02-04

یەكێتی‮ ‬تیپی‮ ‬پێی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬یویفا‮ ‬رایگەیاند كە ئەستێرەی‮ ‬گابۆنی‮ ‬ئۆبامیانگ كە لەم دواییە لەبری‮ ‬63 ملیۆن‮ ‬یۆرۆ پەیوەندی‮ ‬بەیانەی‮ ‬ئارسناڵ كرد،‮ ‬ناتوانێت لەگەڵ تۆپچییەكان بەشداری‮ ‬خولی‮ ‬یۆرۆ لیگ بكات‮، ‬ماڵپەڕی‮ ‬فەرمی‮ ‬یویفا‮ ‬بڵاویكردەوە كە لەسەر‮ ‬یاریكردنی‮ ‬سانتی‮ ‬كازۆرلا و كۆستانتینۆس ماڤرۆبانۆس و هنریك میختاریان رازیبووە‮ ‬یاری‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام بەگوێرەی‮ ‬یاساكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوبراو ئۆبامیانگ ناتوانێت بخزێتە ناو پێكهاتەی‮ ‬یانەی‮ ‬لەندەنی،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬دۆرتمۆندی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬لەخوی‮ ‬گرووپی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا بەشداریكرد.

‬بەر لەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بەیانەی‮ ‬ئارسناڵ بكات،‮ ‬كە‮ ‬یاساكانی‮ ‬یویفا رێگە نادات‮ ‬یاریزانێك لەهەمان وەرزدا لەگەڵ دوو‮ ‬یانەی‮ ‬جیاواز بەشداری‮ ‬یەكێك لەخولەكانی‮ ‬ئەوروپا بكات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ئەلێكسیس سانشێز ریزی‮ ‬یانەی‮ ‬ئارسناڵی‮ ‬بەرەو‮ ‬یانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد لەگواستنەوەكانی‮ ‬زستانە جێهێشت‮، ‬لەناوەڕاستی‮ ‬ئەم مانگەدا‮ ‬یانەی‮ ‬ئارسناڵ لەخولی‮ ‬یۆرۆ لیگ لەقۆناغی‮ ‬32 بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬ئۆسترسۆندی‮ ‬سویدی‮ ‬یاری‮ ‬چوون و هاتن ئەنجام دەدات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌