2018-01-29

سوپای ئیسڕائیل له‌ ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر زمانی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی لوبنانی وتووه‌ كه‌ ساڵی 2018 ساڵی تاقیكارییه‌ بۆ هاوڵاتییانی لوبنان و به‌هێز بوونی پێگه‌ی ئێران له‌م وڵاته‌دا ئاگری جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێنێت.

ئه‌م په‌یامه‌ی سوپای ئیسڕائیل رۆژی رابردوو له‌ ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندنی لوبنانی و هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و راگه‌یاندنه‌كانی ئیسڕائیلیش باسیان كردووه‌.

رۆنی مێنلیس وته‌بێژی سوپای ئیسڕائیل جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی لوبنان و زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان چاویان دابخه‌ن، ئه‌وا لوبنان ده‌بێته‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی درووستكردنی موشه‌ك. چونكه‌ ئیتر  باسه‌كه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك و پاره‌ ی ئێران نییه‌ بۆ لوبنان، به‌ڵكو ئه‌م وڵاته‌ به‌ ئاشكرا پێگه‌ی به‌هێزی داكوتاوه‌ له‌ناو خاكی لوبناندا.

مێنلیس رووی وته‌كانی ئاراسته‌ی هاوڵاتییانی لوبنان كرد و وتی: له‌ ساڵی 2018ـدا ئاسایش و داهاتووی خۆتان مه‌كه‌نه‌ یاریی ده‌ستی ئێران و گه‌شه‌ی ئابووریی و پێشكه‌وتنی خۆتان مه‌كه‌ن به‌ فیدای دیكتاتۆه‌ركانی حزبوڵڵا و تاران.

 KTV

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌