2018-01-28

خه‌بات: هەمزە سەرحان‮

 ‬هونەرمەندی‮ ‬گەورەی‮ ‬كورد شڤان پەروەر وەك چۆن لە‮ ‬ڕابردوودا خاوەن هەڵوێست بووە لە هەموو ئازارو نەهامەتی‮ ‬ودەستكەوت و سەركەوتنەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بە خۆی‮ ‬و سازەكەی‮ ‬گۆرانی‮ ‬و سروودو لاواندنەوەی‮ ‬بۆ نەتەوەكەی‮ ‬چڕیوە،‮ ‬وا ئەمرجارەش لەبەرامبەر ئەو هێرش و بۆردوومانانەی‮ ‬كە سووپای‮ ‬توركیاو سوپای‮ ‬سوریای‮ ‬ئازاد بەهاوبەشی‮ ‬دەیكەنە سەر عەفرینی‮ ‬ڕۆژ ئاوای‮ ‬كوردستان هاتە دەنگ‮ ‬،‮ ‬ئەو هێرشە داگیركارییەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا‮ ‬ئیدانەدەكات و گۆرانییەك بۆ عە فرینی‮ ‬دەستە خوشكی‮ ‬كەركووك و كۆبانێ دەچڕێت‮.

‬لەم كارەیدا شڤان پەروەر داوا لەبرایانمان لە‮ ‬ڕۆژئاوا دەكات‮ ‬،‮ ‬یەكگرتووبن و‮ ‬ڕێگەنەدەن ئەوشارە جوانەی‮ ‬كوردستان بكەوێت و نەكەوێتە دەستی‮ ‬داگیركەران‮. ‬دەڵێت عەفرین بووكی‮ ‬بەهەشتە،‮ ‬عەفرین بووكی‮ ‬كوردستانە‮..‬جێی‮ ‬ئاماژەیە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬شەممە‮ ‬20ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی‮ ‬2018هێرشی‮ ‬توركیا بۆ سەر عەفرین لە ژێرناوی‮ ‬ئۆپەڕاسێونی‮ ‬چڵە زەیتوون‮  ‬بە بۆمبابارانكردنی‮ ‬شارەكە لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی‮ ‬توركیاوە بەڕەسمی‮ ‬دەستیپێكردووە و تائیستا هیچ پێشڕەوییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬سوپا بەدی‮ ‬نەكراوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌