2018-01-28

خه‌بات: فاتیح به‌رزنجی

لەبەر ئەوەی‮ ‬سووتەمەنیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬وەكو‮ ‬غاز لەهەموو پێداویستیەكان هەرزانترو سوودمەنترەو نرخەكەشی‮ ‬لە نەوت هەرزانترەو‮ ‬ڕۆژانە خواستێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر هەیە و لە ئێستادا نرخەكەی‮ ‬بەرزبۆتەوەو نرخی‮ ‬بوتڵی‮ ‬غازی‮ ‬حكومی‮ ‬بە‮ ‬7‮‬هەزارو‮ ‬500‮‬و نرخی‮ ‬غازی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە‮ ‬10‮‬هەزار دینارەو لەناكاو لەو‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬دواییدا نرخی‮ ‬بوتڵی‮ ‬غاز بەرزبووەوەو گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬بەگووتەی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬سامانە سروشتییەكان كێشەی‮ ‬غاز نییەو نرخەكەشی‮ ‬گران نەبووە،‮ ‬بەڵام هاووڵاتیان دەڵێن لەنێو كوچەو كۆڵانەكان ئوتومبێلی‮ ‬غازی‮ ‬حكومی‮ ‬بەكەمی‮ ‬دەبینرێت و تەنها‮ ‬غازی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بەرچاو دەكەوێت ئەویش نرخەكەی‮ ‬گرانە‮.‬

مامۆستا‮ ‬سابیر لەگەڕەكی‮ ‬گەلاوێژ گوتی‮: ‬بوتڵە‮ ‬غازەكانمان بەتاڵن و باروگوزەرانی‮ ‬ژیانم سەخت و دژوارەو مووچەشم وەرنەگرتووە،‮ ‬بۆیە ناچارم بۆ ئامادەكردنی‮ ‬خواردن پەنا بۆ‮ ‬تەباخی‮ ‬نەوت ببەم‮ ‬یاخود بە سۆپا خواردن ئامادەبكەم مووچەكەم‮ ‬300‮‬ هەزار دینارەو بەشی‮ ‬هیچ ناكات‮.‬

مام بورهان شاگردبوو لە سوپەرماركێتێك بە مووچەی‮ ‬350 هەزار دینارو خاوەنی‮ ‬8 منداڵەو گوتی‮: ‬لەوەتەی‮ ‬نرخی‮ ‬غاز گران بووە نازانین خواردن بەچی‮ ‬ئامادەبكەین نرخی‮ ‬غازی‮ ‬حكومی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬هەژارو كەم دەرامەت گران نییە،‮ ‬بەڵام نرخی‮ ‬غازی‮ ‬بازرگانی‮ ‬گرانەو ناتوانین دابینی‮ ‬بكەین داواكارین لەلایەنی‮ ‬پەیوەندیدار كەغازی‮ ‬حكومی‮ ‬دابین بكات

كارزان هاوونیشتیمانیەكی‮ ‬دیكەبوو گوتی‮: ‬هەقوایە حكومەت بۆ هەموو كارێك ئەلتەرناتیڤی‮ ‬هەبێت و تا كێشە دروست نەبێت هەروەكو كێشەی‮ ‬غاز نرخەكەی‮ ‬گران بووە‮. ‬پوورە فەهیمە كەیبانووی‮ ‬ماڵ بوو گوتی‮: ‬4‮‬بوتڵی‮ ‬غازمان هەیە تەنها توانیم‮ ‬یەك بوتڵی‮ ‬غازی‮ ‬پڕ‮ ‬بكڕم لەبەر ئەوەی‮ ‬نرخەكەی‮ ‬گران بووە خۆ ئەگەر‮ ‬غازی‮ ‬حكومی‮ ‬بگەڕێت كێشەمان بۆ دروست نابێت‮. ‬

خاوەنی‮ ‬خواردنگەیەك گووتی‮: ‬ئێمە‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬3‮‬بوتڵی‮ ‬غاز پڕ‮ ‬دەكەین بە‮ ‬7‮‬ هەزارو‮‬500‮‬ دینار ئێستاش لەبەرئەوەی‮ ‬غازی‮ ‬حكومی‮ ‬كەم بووە‮ ‬غازی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بۆتە‮ ‬10 هەزار دینارو ئەو نرخە زۆرە بەڵام‮ ‬غازی‮ ‬حكومی‮ ‬نرخەكەی‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬باروگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتیانە

قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮: ‬نرخی‮ ‬غاز گران نەبووە

دواتر هەر دەربارەی‮ ‬گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬غاز سەردانی‮ ‬قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێرمان كردو لەوێدا نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬لێرەوە بە هاووڵاتیانی‮ ‬ڕادەگەنم كە نرخی‮ ‬غاز گران نەبووەو نرخی‮ ‬یەك بوتڵی‮ ‬غاز‮ ‬7‮‬ هەزارو‮ ‬500‮‬ دینارە،‮ ‬بەڵام‮ ‬غازی‮ ‬بازرگانی‮ ‬زۆرە و ئەوان ئازادن و لەكارگە ئەهلیەكان بەرهەم دەهێنرێت و زیاتر لە‮ ‬25‮‬ كارگەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬هەیەو ئەوانیش‮ ‬غازی‮ ‬خۆیان هەیەو دەیفرۆشن و لە‮ ‬غازە حكومیەكە گرانترە و هۆكاری‮ ‬كەمی‮ ‬غاز دوو‮ ‬ڕۆژ بەتەواوی‮ ‬ئەو‮ ‬غازە لە سەرچاوەكەی‮ ‬لە چەمچەماڵ نەهات جگە لەوەش لە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬هەینیش نایەت ئەو چەند‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬كە‮ ‬غاز نەهات بۆشاییەك دروست بوو،‮ ‬بۆیە‮ ‬غاز لەناو هەولێر كەم بووەوە بۆیە تا ئەو بۆشاییە پڕدەبێتەوە چەند‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬دەوێت ئێستاش هەر كەسێك تێبینی‮ ‬هەیە لەسەر هەر بریكارێكی‮ ‬غاز ئەوا دەتوانێت پەیوەنیدیمان پێوە بكات بەڵام پێویستە ناوی‮ ‬بریكارەكەو ژمارەی‮ ‬بریكارەكەی‮ ‬بنووسێت كە لەسەر ئوتومبێلەكەی‮ ‬هەیە ئەو ناونیشانە بەتەواوی‮ ‬بنووسێت و بیدات بە لیژنەی‮ ‬پشكنینی‮ ‬قایمقامیەت تا ئەوانیش‮ ‬ئیجرائاتی‮ ‬خۆیان دەكەن و هەركاتێك گلەییان لە هەر بریكارێكی‮ ‬غاز هەبوو دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن كێشەی‮ ‬غاز كاتیەو نرخەكەشی‮ ‬گران نییەو هەر هاووڵاتیەك،‮ ‬ئەگەر هەر كێشەكی‮ ‬هەبێت دەتوانێت سەردانیمان بكات پێویست هاووڵاتیان ئەوە بزانن ئێمە لە قایمقامیەتی‮ ‬هەولێر بە دواداچوون بۆ هەموو كێشەو گرفتێك دەكەین و لیژنەكانمان‮ ‬ڕۆژانە لە بازاڕو شوێنە گشتیەكان بە دواداچوون بۆ هەموو شتێك دەكەن هەر لە پشكنینی‮ ‬خواردن تا گران بوونی‮ ‬نرخی‮ ‬كاڵاو شتومەك‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌