2018-01-27

یاریزانی‮ ‬ئۆرگوایی‮ ‬لویس سوارێز لە ئارەزووی‮ ‬شكاندنی‮ ‬ژمارە پێوانەییەكانی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بەردەوامە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بووە خێراترین‮ ‬یاریزان لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬بتوانێت‮ ‬100گۆڵ لەلالیگا تۆمار بكات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانی‮ ‬لەیاری‮ ‬رابردوویان بەرامبەر ریال بیتیس‮ ‬2گۆڵ تۆمار بكات‮. ‬كە بەسەركەوتنی‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات بە‮ ‬5گۆڵی‮ ‬بێ وەڵام‮.

‬پێش‮ ‬یاری‮ ‬رابردووی‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬تەنها‮ ‬4یاریزان ئەم شانازییەیان پێدرابوو بەدرێسی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە،‮ ‬ئەوانیش سیزار رۆدریگێز و لادیسلاو كوپالای‮ ‬هینگاری‮ ‬و ساموێل ئیتۆی‮ ‬كامیرۆنی‮ ‬و لیۆنێل مێسی،‮ ‬بەر لەوەی‮ ‬سوارێز پەیوەندیان پێوە بكات‮. ‬بەڵام ئەمجارەیان سواێرێز پێش هەموویان كەوتەوە و هاتە پێشەنگی‮ ‬ئەم لیستە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانی‮ ‬تەنها لە‮ ‬114یاریدا‮ ‬100گۆڵ تۆمار بكات‮.

‬بەڵام ساموێل ئیتۆ پێویستی‮ ‬بە‮ ‬130یاری‮ ‬هەبوو بۆ ئەوەی‮ ‬بگاتە ئەم ژمارەیەو كوپالا‮ ‬132 یاری‮ ‬و مێسی‮ ‬154یاری‮ ‬و سیزار‮ ‬159یاری‮. ‬لەم وەرزە سوارێز‮ ‬15گۆڵی‮ ‬تۆماركردووەو لەپلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬گۆڵكارانی‮ ‬ئەم وەرزەی‮ ‬لالیگا دێت لەدوای‮ ‬مێسی‮ ‬خاوەن‮ ‬19گۆڵ‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌