2018-01-27

خەبات: عومەرئاوارە

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو لە‮ ‬16ی‮ ‬ئوكتۆبەر لەلایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمان‮‬ی‮ ‬داگیركراو كە بووە هۆی‮ ‬چۆڵكردنی‮ ‬وئاوارەبوونی80 ‮ ‬هەزار هاوڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەو شارۆچكەیە،‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەو داگیركردنە سەردانی‮ ‬ئەو شارۆچكەیەی‮ ‬كرد ولەبارەی‮ ‬ئەو تاوانانەی‮ ‬كە دەرهەق هاوڵاتیانی‮ ‬كوردی‮ ‬خورماتوو ئەنجامدراوە ئەم‮ ‬ڕاپۆرتەی‮ ‬ئامادەكرد‮.‬

بەگوێرەی‮ ‬ئەو داتایانەی‮ ‬كە دەست‮ ‬خەبات‮ ‬كەوتون حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی16 ‮ ‬ئوكتۆبەرو‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬دواتریش پەلاماری‮ ‬گەڕەكەكانی‮ ‬ڕزگاری،‮ ‬كۆماری‮‬یان داوە كە دوو گەڕەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كوردنشینی‮ ‬شارۆچكەكەن وزیاتر لە‮ ‬80‮‬ خانووی‮ ‬كوردیان تەقاندۆتەوە بە بیانووی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو خانووانە هی‮ ‬ئەو كەسانەن كە وەكو خۆبەخش بەرگرییان لە ماڵ وحاڵیان كردووە،‮ ‬سەرباری‮ ‬بە تاڵان بردن وسوتاندنی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬خانووی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬كورد كە زۆرینەی‮ ‬ئەو هاوڵاتییە كوردانە فەرمانبەرن‮ ‬یاخود كارمەندی‮ ‬دەزگا ئەمنییەكانی‮ ‬سەر عێراقن لە شارەكەو هیچ پەیوەندییەكیان بەو بیانویە نییە كە ئەوان ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكەن لە سەروی‮ ‬هەموویان ئەوانە خانووی‮ ‬قاسم مەجید بەرزنجی‮‬یان تەقاندۆتەوە كە‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬سەڵاحەدینە‮.‬

بەشداریكردنی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لەو پرۆسەیە

لەگەڵ پەلاماردانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی‮ ‬خورماتوو ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێرانیشیان لە گەڵدا بووە وبەشداری‮ ‬پرۆسەكەیان كردووە وبە زمانی‮ ‬فارسی‮ ‬قسەیان كردووە كە چەند هاوڵاتییەكی‮ ‬كورد پێش دەرچونیان لە خورماتوو ئەو چەكدارانەیان بە چاوی‮ ‬خۆیان بینیووە لە ناو گەڕەكە كوردییەكاندا بە چەك وبەرگی‮ ‬سەربازییەوە هاتچۆیان كردووەو هاوكاری‮ ‬چەكدارانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانیان كردووە‮.‬

هاوڵاتی‮ ‬ئەحمەد داودی‮ ‬یەكێكە لەو هاوڵاتیانەی‮ ‬كە تا دوا ساتەكانی‮ ‬گەیشتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬بۆ گەڕەكەكەیان لە بەردەم ماڵەكەیان ماوەتەوەو دواتر لە گەڵ ئاوارەبونی‮ ‬خێزانە كوردەكانی‮ ‬خورماتوو بۆ ناوچە ئارامەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬خورماتوو ئەویش ئاوارە بووە،‮ ‬ئەو باس لەوە دەكات كە چەكدارانی‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لە گەڵ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬بەشداری‮ ‬هەڵمەت كردنەكەی‮ ‬سەر گەڕەكە كوردییەكانی‮ ‬خورماتوو كردووە،‮ ‬ئەو گوتی‮: ‬پێش دەرچونم لە شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو چەكدارێكم بینی‮ ‬لە پێش دەرگاكەمان لە گەڕەكی‮ ‬كۆماری‮ ‬سەرەتا وامزانی‮ ‬چەكداری‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانییە دواتر گوێم لێیبو بە زمانی‮ ‬فارسی‮ ‬قسەی‮ ‬دەكرد و بە وردییەوە تێمروانی‮ ‬تاكو بزانم ئەم چەكدارە سەر بە چ لایەنێكە،‮ ‬دەركەوت پاسداری‮ ‬ئێرانییەو هاوشانی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬هێرشیان بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكان هێناوە،‮ ‬ئەو باسی‮ ‬لەوە دەكرد كە لەگەڵ گەیشتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬بۆ گەڕەكە كوردییەكان‮ ‬یەكسەر دەستیان بە تاڵانكردن و دەرگا شكاندن كردو ژمارەیەك زۆر كەلوپەلی‮ ‬ماڵانیان دزی‮ ‬ودواتر ئاگرییان تێبەردەدان و دەیاسوتاندن‮.‬

ئەو زیاتر گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬كە لە خورماتوو‮ ‬ڕوویدا هۆكارەكەی‮ ‬حیزبی‮ ‬دەسەڵاتداربوو لە ناوچەكە كە ئەوبووە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬لە ناوچەكە دروست بێت و دواتر ببنە دوژمنێكی‮ ‬سەرسەخت بۆ كورد‮.‬

حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬جیا لەو تاوانانەی‮ ‬كە ئەنجامیداوەن تاوانی‮ ‬مرۆڤایەتیشی‮ ‬دەرهەق بە هاوڵاتیانی‮ ‬خورماتوو ئەنجامداوە كە ئەو تاوانانە خوچی‮ ‬دەگرێت لە شەهیدكردن ودەستگیركردن و تەعداكردنی‮ ‬سێكسی‮ ‬كە هەندێك لەو كەسانەی‮ ‬تەعدای‮ ‬سێكسیان دەرهەق ئەنجامدراوە دوای‮ ‬ئەو‮ ‬ڕووداوە‮ ‬یەكسەر پەنایان بردۆتە بەر خۆكوشتن وكۆتاییان بە ژیانی‮ ‬خۆیان هێناوە‮.‬

حەسەن گەرمیانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬سەڵاحەدین بە لە سەر پشكی‮ ‬كورد‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬زۆر گرانە كە ئەو هاوڵاتییانەی‮ ‬لە دوای‮ ‬16 ئوكتۆبەرەوە لە خورماتوو ئاوارەبوون بتوان لە ئێستادا بە ئازادانە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی‮ ‬خۆیان،‮ ‬چونكە هیچ گرنتییەك بۆ پاراستنیان لە ئێستادا نییە‮.‬

ئەو نەیشاردەوە كە حاڵەتی‮ ‬دەست درێژی‮ ‬لە لایەن چەكدارانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانییەوە دژ بە هاوڵاتییانی‮ ‬كورد ئەنجامدراوە بەڵام بە هۆی‮ ‬داب ونەریتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ناتوانین بە وردی‮ ‬باسی‮ ‬لێوە بكەین،‮ ‬گوتیشی‮: ‬بە هوی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬دەست درێژی‮ ‬بۆ سەریان خێزانێك كە لە سێ كەس پێكهاتبوون خۆیانیان كوشت وكۆتاییان بە ژیانی‮ ‬خۆیانیان هێنا،‮ ‬هەروەها حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانیش بەو جۆرە تاوانانە نەوەستاون و بە دەبابە چونەتە سەر تەرمی‮ ‬شەهیدێكی‮ ‬كورد وسوكایەتیان پێكردووە‮.‬

بەر لەوەی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو بكەوێتە دەست حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی،‮ ‬چەندەها چەكی‮ ‬قورس هێنرا بوناو شارۆچكەكەوبە سەر گروپە چەكدارەكانی‮ ‬نێو حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دابەشكرا،‮ ‬بێجگە لەوەی‮ ‬لە چەندەها شوێن جێگای‮ ‬توندوتۆڵیان،‮ ‬بەتایبەت بەرامبەر بە بارەگای‮ ‬حیزبە كوردییەكان دروست كرا لە لایەن ئەو حەشدانەو ناو بە ناوەش لەو جێگایانەوە تەقەیان لەو بارەگایانەدا دەكرد وشەڕیان بە كوردو پێشمەرگە دەفرۆشت بەڵام هێزە كوردییەكان بێدەنگی‮ ‬وەك خۆیان وتەنی‮ ‬ئارامیان‮ ‬بەرامبەر بە‮ ‬ڕەفتاری‮ ‬ئەو هێزانە هەڵبژارد تا كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬لە كاتژمێر‮ ‬1:50‮ ‬خولەكی‮ ‬شەوی16 ئوكتۆبەر حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬پەلاماری‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەو بارەگای‮ ‬حیزبە كوردییەكانیان داو لە گەڵ ئەوەشدا گەڕەكە كوردییەكانیان بە موشەكی‮ ‬هاوەن بۆردومان كرد تا كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬پاشەكشەكردن وچۆڵ كردنی‮ ‬بارەگای‮ ‬لایەنە كوردییەكانی‮ ‬خورماتوو بدرێت ولە ماوەی‮ ‬سێ كاتژمێردا سەرجەم هێزە كوردییەكان بۆ دەرەوەی‮ ‬شارۆچكەكە پاشەكشەیان پێكرا وحەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانیش دەستیان بە سەر تەواوی‮ ‬شارۆچكەكەدا گرت‮.‬

كە دەچیتە گەڕەكە كوردییەكانی‮ ‬نێو شارۆچكەكە دیمەنی‮ ‬كاولكارییەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانیت بەرچاو دەكەوێت،‮ ‬لە سەر دیواری‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ماڵە كوردەكان نووسراوە‮ ‬لبیك‮ ‬یا زینب،‮ ‬هژا البیت عائد الی‮ ‬التركمان‮ ‬كە گوزارشت لە داگیركردنی‮ ‬ئەو خانوانە لە لایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانییەوە‮.‬

حەسەن بارام جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬16‮‬ی‮ ‬حەمرینی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬خەبات‮‬ی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬ئەوەی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬لە شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو ئەنجامدرا كەمتر نییە لە تاوانی‮ ‬ئەنفالی‮ ‬ساڵ‮ ‬1988 كە لەلایەن‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬لە ناوچووەوە دژ بە گەلی‮ ‬كورد ئەنجامدرا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە دوای‮ ‬16 ی‮ ‬ئوكتۆبەر لە خورماتوو ئەنجامدرا جینۆسایدو سڕینەوەی‮ ‬كوردو قڕكردنی‮ ‬بو لە خورماتوو‮.‬

ئەو زیاتر دەڵێت‮:- ‬بە پێی‮ ‬ئامارەكان‮ ‬12 ‮ ‬هاوڵاتی‮ ‬كورد شەهید بونەو شەش هاوڵاتیش بێ سەروشوێنن و لەلایەن عەسائیبی‮ ‬ئەهلی‮ ‬هەقەوە دەست بە سەردا گیراون،‮ ‬سەرباری‮ ‬تەقاندنەوەو سوتاندنی‮ ‬400 ماڵی‮ ‬هاوڵاتیان‮.‬

ئەو حەشدانەی‮ ‬كە لە خورماتوو تاوانی‮ ‬جینۆسایدیان دژ بە هاوڵاتیانی‮ ‬كوردی‮ ‬شارۆچكەكە ئەنجامدا لە لایەن ئاغای‮ ‬ئیقبالپور‮ ‬فەرماندەی‮ ‬باڵای‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێرانەوە سەرپەرشتی‮ ‬دەكرا‮.‬

دوای‮ ‬سێ مان گبە سەر رشووداوەكەی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬خورماتوو،‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬توانی‮ ‬بگاتە نێو شارۆچكەكەودیمەنی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەو تاوانانەی‮ ‬كە دەرهەق بە خەڵكی‮ ‬سیڤیلی‮ ‬شارۆچكەكە ئەنجامدراوە بە دیكومێنت بكات‮.‬

یەكێك لەو بازاڕانەی‮ ‬كە لە لایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانییەوە كرایە ئامانج‮ ‬بازاڕی‮ ‬هەڵوێستە كە وەكەوێتە گەڕەكی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردنشین،‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬لەم بازاڕە زیاتر لە‮ ‬150 ‮ ‬دوكانی‮ ‬كورد تاڵان كردو دواتریش سوتاندنی‮.‬

لە ناو زۆرینەی‮ ‬كۆڵانەكانی‮ ‬ئەو شارۆچكەیە ئۆتۆمبیلی‮ ‬هاوڵاتیان بە سوتاوی‮ ‬بە جێماوە كە لە دوای‮ ‬دەست بە سەراگرتنیان لەلایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانییەوە ئاگریان تێبەردواوەو سوتاندویانە،‮ ‬ئەمە بێجگە لە سڕینەوەی‮ ‬گەورەترین ئاڵای‮ ‬كوردستان كە دەكەوێتە سەر زنجیرە چیای‮ ‬هەنجیرەی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬شارۆچكەكە،‮ ‬لە گەڵ ئەوەشدا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەوەش نەوەستاون وێنەی‮ ‬شەهیدان سەید‮ ‬ڕوشدی‮ ‬بەرزنجی‮ ‬و حەمەمەدووزیان سوتاندووە كە دوو شەهیدی‮ ‬ناوداری‮ ‬ڕێگای‮ ‬كوردایەتین لە خورماتوو وئەو خانووانەی‮ ‬كە سوتێنراون هی‮ ‬ئەو كەسانە بوون كە پێشمەرگە‮ ‬یاخود خۆ بەخش بوون كە زۆرینەیان پێش سوتاندنیان تاڵان كران‮.‬

لە دوای‮ ‬ڕووداوەكەی‮ ‬16 ئوكتۆبەرەوە كورد لە خورماتوو هیچ دەسەڵاتێكی‮ ‬كوردی‮ ‬تێدا نەماوە و لەلایەن حەشدی‮ ‬شەعبییەوە‮ ‬ڕێگری‮ ‬لەو بەرپرسە ئیدارییە كوردانە دەگیرێت لە گەڕانەوەیان بۆ نێو شارۆچكەكەو دەست بە دەوامی‮ ‬فەرمی‮ ‬خۆیان بكەن‮.‬

ڕۆژی‮ ‬16 ئوكتۆبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬2017ی‮ ‬ڕابردوو سوپای‮ ‬عێراق وهێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬توركمانی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬حیزبوڵاو سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێران پەلاماری‮ ‬گەڕەكە كوردییەكانی‮ ‬خورماتوویاندا وجۆرەها تاوانیان دەرهەق بە هاوڵاتیانی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەو شارۆچكەیە ئەنجامداو لە بەرامبەریشدا زیاتر لە‮ ‬80‮‬ هەزار خێزانی‮ ‬كورد ئاوارەبوون وڕوویان كردو ناوچە ئارامەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە سنوری‮ ‬شارۆچكەكە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌