2018-01-21

جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕایدەگەیەنێت،‮ ‬دەبێ خەڵكی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان بە توندی‮ ‬سزای‮ ‬سروە عەبدولواحید بدەن لەسەر ئەو قسانەی‮ ‬كە دەڵێت‮ "‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەڕووی‮ ‬ئەمنییەوە هیچ كێشەیان نییە‮".

‬نازم هەركی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بە باسنیوزی‮ ‬ڕاگەیاندووە‮: ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داگیركراون و هیچ ئارامییەكیان پێوە دیار نییە،‮ ‬چونكە حوكمی‮ ‬سەربازی‮ ‬و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەڕێوەیان دەبات،‮ ‬بۆیە هەڵبژاردن لەم كات و ساتەدا لەو ناوچانە گونجاو نییە،‮ ‬هەر لەسەر ئەو بنەمایەشە پارتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬بایكۆتكردنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬لە كەركووك داوە،‮ ‬بۆیە تا كەركووك و خورماتوو و ئەو ناوچانە حوكمی‮ ‬سەربازییان تێدا بێ نابێ هەڵبژاردنیان تێدا بكرێت‮.

‬سەبارەت بەوەی‮ ‬ئاخۆ لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ كورد گونجاوە و بە قازانجە كە هەڵبژاردن بكرێت؟‮ ‬ڕۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬ڕابردوو سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری‮ ‬گۆڕان لە لێدوانێكیدا‮ ‬ڕاگەیاندبوو‮: ‬دۆخەكە بۆ گونجاو نییە؟ هیچ كێشەیەكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬لەو ناوچانە نییە‮. ‬نازم هەركی‮ ‬لەم بارەوە دەڵێت‮: ‬سروە هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی‮ ‬عێراقچێتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕیوە،‮ ‬ئەو قسانەی‮ ‬كە لەبارەی‮ ‬ئارامیی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانیش دەیكات‮ ‬ڕەتی‮ ‬دەكەینەوە،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬ڕاپۆرت لەسەر كەركووك و خورماتوو بڵاو دەكرێتەوە و تەعریبكردنیش لە كەركووك و ناوچەكان بەردەوامە،‮ ‬بۆیە من لێی‮ ‬دەپرسم،‮ ‬ئایا ئەو دەزانێت بە دەیان هەزار خەڵكی‮ ‬كورد ئاوارەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬هەولێر،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬گەرمیان و ناوچەكانی‮ ‬دیكە بوون؟ دەبێ چۆن وەڵامی‮ ‬ئەو ئاوارانە بداتەوە؟،‮ ‬بۆیە دەبێ خەڵكی‮ ‬كەركووك و خورماتوو زۆر بە توندی‮ ‬وەڵامی‮ ‬سروە بدەنەوە و سزای‮ ‬بدەن لەسەر ئەو قسانەی‮ ‬كە دەڵێ ئەو ناوچانە ئارامن‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌