2018-01-21

خه‌بات: ‬مەجید خدر

رێكخراوی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬بنەسلاوە - ئاشتی 3 خولێكی‮ ‬بچووككراوەی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬بۆ مامۆستایانی‮ ‬قوتابخانەكانی‮ ‬سنووری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر كردەوە،‮ ‬لەم خولەدا كە‮ ‬18 تیپ بەشدارییان تێداكردبوو،‮ ‬هەردوو تیپی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬نڤاری‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬و ئامادەیی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر گەیشتنە‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی،‮ ‬لە‮ ‬یاریی‮ ‬كۆتاییشدا كە هەریەك لە مامۆستا عەلی‮ ‬عەودی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر و سەروان ئەحمەد بەرپرسی‮ ‬ناوچەی‮ ‬زانست و چەندین سەرپەرشتیاری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬ئامادەبوون،‮ ‬هەردوو تیپ بەرامبەر بوون و پەنا برادرا بۆ لیدانی‮ ‬پەنالتی‮ ‬و لە ئەنجامیشدا بەلێدانی‮ ‬یەكلاكەرەوە تیپی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر توانی‮ ‬نازناوەكە بباتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌