2018-01-14

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

ئەوە راستە ئەوروپای‮ ‬ئێستا كاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬لە دەسەڵات جیاكردووەتەوە،‮ ‬بەڵام بەو مانایەش نییە پیاوانی‮ ‬ئایینی‮ ‬كاریگەرییان لەسەر سیاسەتی‮ ‬ئەو وڵاتانە نەبێت،‮ ‬رەنگە ئەو كاریگەرییانە كەمتر سیاسی‮ ‬بن،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬كاروباریی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ سیاسییەكان جێهێڵدراوە،‮ ‬ئەمەش دوای‮ ‬بە سێكۆلاریزمبوونی‮ ‬ئەو وڵاتانانە،‮ ‬بەڵام كاتێك پرسەكان دێتە سەر پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی،‮ ‬ئەوكات رۆڵی‮ ‬پیاوانی‮ ‬ئایینی‮ ‬دەردەكەوێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬وەك پاپا فرەنسیس كە پێگەیەكی‮ ‬بەرزی‮ ‬ئایینی‮ ‬و رۆحی‮ ‬لە ناو وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوادا هەیە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬ئەو زۆر لە خەمی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬پێكهاتە ئایینییەكان دایە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬چاوی‮ ‬لەسەر ئەو شوێنانەیە،‮ ‬كەمینەی‮ ‬مەسیحی‮ ‬و كریستیانی‮ ‬تێدا نیشتەجێن،‮ ‬وەك عێراق و بە تایبەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬

لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس كۆبۆوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬منی‮ ‬راكێشا،‮ ‬پاپا هیچ نیگەرانییەكی‮ ‬لە پرسی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا نەبووە،‮ ‬بەپێچەوانەوە بەپێی‮ ‬ماڵپەڕی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬پاپا رایگەیاندووە ئەوان سوپاسی‮ ‬حكوومەت و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكەن بۆ ئەو میواندارییەی‮ ‬لە ئاوارەكان بەگشتی‮ ‬و كریستیانەكان بە تایبەتی‮ ‬كراوە،‮ ‬كە بە هۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬داعش ئاوارەی‮ ‬كوردستان بوون‮. ‬

سەرباری‮ ‬هەموو قەیرانەكان،‮ ‬دەكرێت وەك خاڵێكی‮ ‬باش سەیری‮ ‬ئەوە بكرێ كە هەرێمی‮ ‬كوردستان توانیویەتی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ئایینی‮ ‬و‮ ‬غەیرە نەتەوەییش لە خۆبگرێت،‮ ‬ئەگینا پاپا موجامەلەی‮ ‬نەدەكرد و رەخنەی‮ ‬جیدی‮ ‬دەبوو،‮ ‬ئەمە بە لای‮ ‬رۆژئاواوە بەتایبەتی‮ ‬ئەوروپاییەكانەوە كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬دەبێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬پێكەوەژیان جێگە بایەخی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئەو وڵاتانەیە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬روودانی‮ ‬هەر گرژییەكی‮ ‬ئایینی،‮ ‬پرووشكی‮ ‬بەر ئەوانیش دەكەوێت و كارە تیرۆریستییەكانیش زیاتر دەبن لەناو جەرگەی‮ ‬ئەوروپادا‮. ‬

پاپا زۆرباش دەزانێت ئێستا گرووپگەلی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ژێر چەتری‮ ‬حزبی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬دنەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬مووسڵمان دەدەن بۆ دژایەتییكردنی‮ ‬كریستیانەكان و هەتا پرسە نەتەوەییەكانیش،‮ ‬تاكو وەك كارتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە دژی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بەكاری‮ ‬بهێنن،‮ ‬بەڵام پاپا بە بە شاندەكەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬گوتووە،‮ ‬پێویستە ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیان لە كوردستان بەردەوامبێت،‮ ‬بەردەوامیش بە مانای‮ ‬هەبوونی‮ ‬دێت،‮ ‬هەڵبەت پاپا مەبەستی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینییە،‮ ‬نەك سیاسی،‮ ‬چونكە ئەو ئیشوكاری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬لە تەك مەسەلە ئایینییەكان دایە،‮ ‬هەروەك چەندجارێكیش هەڵوێستی‮ ‬باشی‮ ‬هەبووە بۆ خزمەتكردنی‮ ‬ئەو پەنابەرە مووسڵمانانەی‮ ‬روو لە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا دەكەن و داوای‮ ‬پێشكەشكردنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬بۆ كردوون،‮ ‬كەوایە پرسی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی،‮ ‬لای‮ ‬ئەو زۆر گرنگە و دەتوانێ لەو گۆشەنیگایەوە كاریگەری‮ ‬لەسەر وڵاتانی‮ ‬ئەوروپاش دروستبكات‮. ‬

لەگەڵ هاتنی‮ ‬داعش كریستیانەكان و ئێزیدییەكان،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە وەك دوو پێكاتەی‮ ‬ئایینی،‮ ‬دووچاری‮ ‬زۆرترین ئازار و كوشتار بوونەوە،‮ ‬ئەوە وایكرد هەرزوو وڵاتانی‮ ‬دونیا هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك ناوەندێكی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەو دوو پێكهاتەیە بناسێنن،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬زۆرترین ئاوارەی‮ ‬كریستیان و ئێزیدییەكان روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬كەوایە حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەتوانێت ئەو خاڵە وەك گەشاوەترین خاڵی‮ ‬سەركەوتوویی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پرسی‮ ‬پێكەوەژیاندا بەراشكاوی‮ ‬لەگەڵ رۆژئاوا باس بكات،‮ ‬لە كاتێكدا عێراق بۆ ئەو پێكهاتانە وڵاتێكی‮ ‬كارەساتبارە و تا دێت رێژەی‮ ‬كریستیانەكان لە عێراقدا رووی‮ ‬لە كەمی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬دێنە هەرێم و ئەوەی‮ ‬دیكەش كۆچ دەكەن بۆ ئەوروپا،‮ ‬لێرەدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬دەتوانێت ئەو خاڵە زەقبكاتەوە و هەتا دەسكەوتی‮ ‬سیاسیشی‮ ‬لێ بەدەست بهێنێت،‮ ‬چونكە ناكرێت لە ناوچەكەدا هیچ شوێنێك بۆ پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬نەبێت‮! ‬بەڕاستی‮ ‬ئێستا كارەساتە و هیچ شوێنێك هێندەی‮ ‬هەرێم لەوڕووەوە باش نییە،‮ ‬مەبەست لە ناوچەكەیە،‮ ‬بۆیە پێویستە هەرێم ئەوە لە پرسە دیپلۆماسییەكاندا بیخاتە خزمەتی‮ ‬پرسە سیاسییەكانەوە،‮ ‬بەمەش كاریگەری‮ ‬بەسەر تێڕوانینی‮ ‬رۆژئاوا بۆ كوردستان دەگۆڕدرێت بە ئاڕاستەی‮ ‬باشتر و ئومێدی‮ ‬ئەوە هەیە لە پرۆسە سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسییەكاندا بە قازانجی‮ ‬كوردستان رەنگبداتەوە‮. ‬

كەوایە سەردانی‮ ‬شاندی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بۆ ڤاتیكان گرنگییەكەی‮ ‬لەوەدایە كە هەرێمی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬دیكە بە رۆژئاوای‮ ‬گوتەوە،‮ ‬ئێمە لە ناوچەكەدا شوێنگەیەك دەبین كریستیان و ئێزدیی‮ ‬و هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە دەگرینەخۆ و وێنایەكی‮ ‬جوانیش نیشانی‮ ‬جیهان دەدەین كە بە جیاواز لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراق مەسەلەی‮ ‬پێكەوەژیان خاڵێكی‮ ‬تری‮ ‬جیاكەرەوەی‮ ‬هەرێم دەبێت لە عێراق‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌