2018-01-13

خەبات‮: ‬هێمن ئاری

هونەرمەند نیزام شوكر‮ ‬،یەكێكە لەو هونەرمەندانەی‮ ‬لەنێو بواری‮ ‬میوزیك و هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬خاوەن ئەزموونێكی‮ ‬دەوڵەمەندە و هەگبەی‮ ‬هونەری‮ ‬پڕە لەكاری‮ ‬جوان و خاوەن جەماوەر و گوێگرێكی‮ ‬تایبەت بەخۆیەتی‮. ‬هونەرمەند نیزام شوكر،‮ ‬لەدەستپێكی‮ ‬كارە هونەرییەكانییەوە‮ ‬توانی‮ ‬جەماوەرێكی‮ ‬باش لەدەوری‮ ‬كارە هونەرییەكانی‮ ‬كۆبكاتەوە،‮ ‬بەتایبەتیش لە ساڵانی‮ ‬هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردوو بە بڵاوكردنەوەی‮ ‬چەند بەرهەمێك بوو بەیەكێك لەدەنگە دیارەكانی‮ ‬ئەوكات لەگۆڕەپانەكەدا و تا ئێستا بێ پچڕان‮ ‬بەردەوام بەرهەمی‮ ‬پێشكەش بە گوێكرانی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمساڵیش لەگەڵ دەستپێكی‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێدا،‮ ‬هونەرمەند نیزام شوكر لەچەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬رابردوو تازەترین ئەلبوومی‮ ‬خۆی‮ ‬خستە بازاڕەوە كە كۆمەڵێك گۆرانی‮ ‬دەگرێتەخۆ بەشێوازێكی‮ ‬تازە كاری‮ ‬لەسەر بەرهەمەكانی‮ ‬ئەم ئەلبوومە تازەیە كردووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌