یانەی بۆكا جیۆنیۆرزی ركابەر لەخولی ئەرژەنتینی رایگەیاند كە بۆ جاری سێیەم بۆندی هێرشبەرو یاریزانی پێشووی كارلۆس تێڤێزی واژۆكردەوە، دوای ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ یانەی چینی شینهوا شەنگهای كۆتایی هات. تێڤێز كە لەمانگی رابردوو چووە ناو تەمەنی 34 ساڵ چاوی بەراهێنەری یانەی بۆكا گێرمۆ بارۆس سكیلۆتۆ كەوت، كە خەریكی خۆ ئامادەكردنن بۆ وەرزی تازە لەكۆمەڵگای لۆ كاردالێس. یانەی ئەرژەنتینی رایگەیاند: جارێكی دیكە بۆندی یاریزانی پێشوویان تێڤێزی واژۆكردۆتەوە، بەڵام ناوەڕۆكی بۆندەكەی ئاشكرا نەكرد،.
هەروەها یانەی چینیش ئاماژەی بەوەنەكرد هیچ پارەیەكی لەچوارچێوەی ئەم بۆندە وەرگرتبێت. تێڤێز كە خاوەنی 76 یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەكاروانی وەرزشیدا لەساڵانی 2001و 2004 یاری بۆ یانەی پایتەخت بۆكا كردووە، پاشان چووە ریزی كۆرنسیانزی بەرازیلی و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی، دواتر مان یونایتد و دراوسێكەی مان سیتی. هەروەها توانی لەگەڵ یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی نازناوی خولی كالیچیۆ لەساڵانی 2014 و 2015 بەدەست بێنێت، بەر لەوەی بۆ ماوەیەكی كورت بگەڕێتەوە بۆكا جۆنیۆرز، تیڤێز لە ساڵی 2017 چووە یانەی شینهوای چینی و لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوی جامی یەكێتی چینی لەساڵی رابردوو بەدەستهێنا.