2018-01-13

فاتیح عەبدولسەلام

لە ماوەی‮ ‬سێ مانگدا،‮ ‬گوێم لێبوو و خوێندنم و بینیم،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە نزیكبوونەوەی‮ ‬سعودیە و عێراق هەیە،‮ ‬لەگەڵ ئەو دەروازە بەرچاوەی،‮ ‬كە سعودیە پێش عێراق چاوی‮ ‬تێبڕیوە،‮ ‬دوای‮ ‬دابڕانێكی‮ ‬درێژ،‮ ‬كە دەبێت قۆناغی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬هەموو شتێك هەیبێت‮. ‬هەر مەزەندە و هەڵسەنگاندنێك بۆ پەیوەندییەكان،‮ ‬دەكرێت لە نێوان هەردوو وڵات بە قەڵەم و كاغەز بپێورێت،‮ ‬بەڵام ئەوە مانایەكی‮ ‬ئەوتۆ ناگەێنێت،‮ ‬ئەگەر پەیوەندی‮ ‬نێوان سعوودییە و ئێران باشتر نەبێت‮. ‬دەبێت عێراق سوودی‮ ‬بۆ پەیوەندییە گرنگەكانی‮ ‬نێوان تاران و ریاز هەبێت،‮ ‬هەرچەندە شیاوی‮ ‬ئەوە نییە،‮ ‬هەوڵی‮ ‬باش لە نێوانیان بدات،‮ ‬تاكو نیگەرانی‮ ‬نێوانیان كەم بكاتەوە،‮ ‬هەرچەندە گوێمان لە لێدوان دەبێت،‮ ‬كە بەو ئاراستەیەیە،‮ ‬لەو كاتەی‮ ‬ژینوار شتێكی‮ ‬تەواو پێچەوانەیە‮. ‬هەر حكوومەتێكی‮ ‬ئایندەیی‮ ‬سەركەوتوو لە عێراق،‮ ‬دەبێت بە پەرۆش و بەتوانا بێت،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەكان لەگەڵ ئێران و سعودیە بدات،‮ ‬بەردەوام لەو دوو وڵاتە ركابەرەش بگەێنێت،‮ ‬بەوەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬عێراق لە سەرووی‮ ‬هەموو بەرژەوەندییەكی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬دیكەوەیە‮. ‬

ئەو شتە گرنگ و ئەستەمە و نایەتە دی،‮ ‬تەنیا ئەوكاتە نەبێت،‮ ‬كە هەموو ئامرازەكانی‮ ‬دەسەڵات لە عێراق،‮ ‬پلان و جێبەجێكردنی‮ ‬لەژێر رۆشنایی‮ ‬دیدی‮ ‬عێراقییەوە نەبێت،‮ ‬كە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بە هەموو چین و توێژەكانی‮ ‬بەدی‮ ‬بێنێت‮. ‬ئایا ئەگەر عێراقییەكان مەرجی‮ ‬نیشتمانیان لە مامەڵەكردن بە گوێرەی‮ ‬ستراتیژیەتێكی‮ ‬بنایتنەری‮ ‬بۆ ئایندە بەدیهێنا،‮ ‬ئێران و سعودیە بە ژینواری‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬نێوانیان،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بێ دەرچوونی‮ ‬ركابەریی‮ ‬لە بازنەیەكی‮ ‬رەواوە،‮ ‬بۆ گۆڕەپانی‮ ‬لەدەست دەرچوودا دێتە دی؟‮. ‬هەموو بازنەكان لەسەر عێراق خوولانەوە،‮ ‬هەموو وڵاتانی‮ ‬ناوچەكەش بەشدارییان لە قووڵكردنی‮ ‬زامەكانی‮ ‬و راكێشانی‮ ‬زیاتر لە جارێك بەرەو لێواری‮ ‬كەوتن كرد،‮ ‬یەك ئەگەریش نەماوە،‮ ‬تاكو هیچ عێراقیێك رازی‮ ‬بێت رۆژێك لە رۆژان دەسەڵات وەرگرێت،‮ ‬نەهامەتییەكانی‮ ‬رابردووی‮ ‬نزیك،‮ ‬كە بە پەنجەی‮ ‬دراوسێیە ركابەرەكان نەخشێندراوە،‮ ‬دووبارە بكاتەوە‮. ‬چەند چەمكێكی‮ ‬هەڵە هەیە،‮ ‬كە ساڵ لە دوا ساڵ لە مێشكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێدا چەسپاوە،‮ ‬بەڵام لەلای‮ ‬بیرۆكەیەك‮ ‬یەك دەگرێتەوە،‮ ‬ئەویش ئەوەیە،‮ ‬دەكرێ بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتان بە پێش بەرژەوەندییەكانی‮ ‬عێراق بخرێت‮. ‬ئایا لە ماوەی‮ ‬چوار ساڵانی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬هیوایەك بۆ راستكردنەوەی‮ ‬ئەو چەمكانە دەبینین،‮ ‬لە میانی‮ ‬دەرخستنی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬عێراقی‮ ‬تازەوە؟‮.‬

و‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی

سەرچاوە ‮ ‬www.azzaman.com

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌