2018-01-11

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

هەندێ جار لە تیڕوانین بۆ ئیرادەی بەرزی مرۆڤە بەهێزەکان کە دەبنە سەرنجی زۆرینەی خەڵک لەنێو کۆمەڵگاکان ، بێ گوێدانە هەڵکشانی تەمەنیان وباروتەندروستی جەستە و ئاشکرا کردنی نهێنی شاراوەی بەهرەکانیان وهیوابوون بۆ ژیان وبەخشینەوەیان بە دەورووبەرەکەیان زیاتر ژیانمان لاخۆشتردەکەن وبەچاوی ئەوان بۆ ئایندەیەکی گەش دەڕوانین و پەردەی تاریکی لەسەر نائومێدی لادەبین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خەیاڵمان بۆ ئەوەی نەبردووین کە ئێستا دەیبینین ، ئەم ڕاستیەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە مرۆڤ هەموو توانایەکی تێدایە ئەگەر خۆی وون نەکات و هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ بەچۆکدادانی کۆسپەکانی بەرامبەری ، ئەوەتا حاجی خانمی تەمەن 78 ساڵی خەڵکی شاری سلێمانی ودانیشتویی ئێستایی ووڵاتی هۆڵەندا لە تەمەنێکی گەورە ساڵیدا لە 65 ساڵی تەمەنی دەستی بەنیگارکێشان کردوە و خۆی لە و جیهانە فراوانەدا بینیوەتەوە و بۆتە نموونەیەکی جوانی مرۆڤێکی بەهێز و هونەرمەندێکی شێوەکاری دەست وپەنچە ڕەنگین و ڕووناکی بۆ دەوروبەرەکەی ، کاتێکیش بەرەو ماڵەکەی هەنگاوم بڕی لە شاری ئەمستردام لە نێو باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی و لە ماڵێکی زۆر بچکۆلانەدا دەژیا دەیڕوانی بەسەر ڕووباری باکوری ئەمستردام لەنێو کۆمەڵێک تابلۆیی ڕەنگاوڕەنگو ئیشی دەست بەگەرمی وپڕلە خەندە پێشوازیلێکردم لەوماڵە بە شێوە مۆزخانەیەکی میللی کوردەواری ، بە ئاستەم دەوتوانی جێگایەک بۆ دانیشتن  بدۆزیتەوە لەبەر زۆری تابلۆکان وکەمی جێگا ،  کە هەموویان گوزارشت بوون بۆ ژیان دۆستی وهونەردۆستی ، کاتێكیش دانیشتین پێکەوە لەگەڵ حاجی خانم باسمان لەدنیایی هونەرونیگارکێشان و کارەکانی کرد بەم شێوەیە بۆ خەبات دوا ...

پەردەی نائومێدیم لە هەنگاوی ڕێگای تەمەنم لادا

گەڕانەوە بۆ ڕابردووی مێژووی ژیانی پڕزەحمەت وکێشمەکێشی ڕۆژگارەکانی حاجی خانم هیچ دڵخۆشیەکی تیابەدی ناکرێ بەڵام تاموچێژی ژیانی گەرانەوە بەئومێدەوەهەنگاوبنێ بۆ خۆدۆزینەوە لە نێو هونەری نیگارکێشان وهاتە سەرباسکردنی ژیانی خۆی وگوتی ، بەخێربێی کوڕەکەم ، سوپاسی ستافی لاپەڕەی ئافرەتان دەکەم بۆئەم بەسەرکردنەوەیەم وتیشک خستنە سەر ژیان وکارەکانم دووبارە سوپاستان دەکەم ، من ناوم خانم محەمەد ئەمین ناسراو بە حاجی خانم ، لە ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی لەدایک بووم ، کاتی خۆیی باوکم قەساب بوو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ولە سلێمانی خەریکی کشتوکاڵ دەبێت بەهۆی ئەو هەموو باخ و باخاتەیی کە لەنێو گەڕەکەکەیاندا هەبووە، دووکوڕەکەی خستۆتە قوتابخانە و بەرخوێندن، ئەحمەد و عزیز، بەداخەوە منی هێشتۆتەوە ونەیخستومەتە قوتابخانە وبووم بەکوڕە گەورەی باوکم و یارمەتیم داوە لەکارەکانی جگە لەهاوکاریکردنی دایکم کە ئەویش تەنیابووکەسی نەبوو، پاشان لەگەڵ گەورە بوونم باوکم بەمێردی دام بەزۆر وقبوڵم کرد لەگەڵ بەخێوکردنی  شەش منداڵی ئەوشەشی خۆشم و بەڕێوەبردنی ژیانی داسەپاویی ئاسایی خۆم بەڕێوەبرد تا ئێرە ،  هەرلە تەمەنی منداڵیمەوە خولیایی نەخش و نیگاروسیرامیک وفەرشچنین وبەرگ دوورین بووم ، کە زۆرکات کچانی گەڕەک داوایان لێ ئەکردم کە خۆبەخشانە کە شتێکیان بۆ دروست بکەم بۆ خۆیان و بردنیان بۆ وانەی وێنەی قوتابخانەکانیان کە زۆرجار داواکارییەکان زۆر بوو لە ئیشەکەی باوکمی دوورئەخستمەوە بۆیە باوکمی توڕە دەکرد ودەیگووت چیترئەم کارانە مەکە وهاوکاری من بکە ،کاتێکیش نیشتیمانەکەمان زەنگی جەنگ وخۆکوژیدا خۆم ومنداڵەکانم هەنگاوی غوربەت و تاراوگەمان ناو لە ساڵی 1994 تا ئێستا لە هۆڵەندا لە شاری ئەمستردام ژیان دەگوزەرێنم و هەرلەم ووڵاتە خۆم فێری خوێندەواریی کردوە و لەتەمەنەی 65 ساڵییەوە دەستم کرد بە هونەری نیگارکێشان ، لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا سەڕەڕای سەختی ژیانی غوربەت و نەخۆشی بەردەوام ، توانیومە بەرهەم گەلێکی ڕەنگین وجوان بخەمە بەردیدی عاشقانی هونەری شێوەکاری بەتەکنیکێکی بەهێزبەماندوونەناسانە توانیم ناوبانگێکی شیاویی ئافرەتی کورد لە وڵاتی هۆڵەندا خۆم بناسێنم 

لە تەنیاییەوە فێری وێنەکێشان بووم

توانایی بەهێزی مرۆڤ وبەکارهێنانی ئەستەم نیە ئەگەر لەخۆ وونکردن دوورکەوینەوە ئەمە ووتەی حاجی خانمەوبەردەوام دەیڵێتەوە ودەڵێت من لە تەنیاییەوە فێری وێنەکێشان بووم لەو بارەیەوە گوتی ، لە دوای پەروەردەکردنێکی جوانی منداڵەکانم وگەیشتنیان بە پلەی خوێندن و زانستیان وگەیاندنی کوڕوکچەکانم بەماڵی خۆیان وتەنها مانەوەم بۆشاییەکی گەورەیان خستە نێو ژیانی ڕۆژانەم وکات وساتەکانم زۆر گران بوون بۆ بەڕێکردنیان بۆیە دەستم کرد بە کۆمەڵێک کارکە ئەوبۆشاییانەم بۆ پڕبکاتەوە ولە حەسرەتی غەریبی ودووری مناڵەکانم ، ئەویش بێچارەبوو بۆم لەوچێژوتامەی کە لە نێوان ئەواندا دەمبردەسەر ، کارەکان هەر لە قورئان خوێندنەوەوکاریتری دەست وتێکەڵاوی خەڵکی بیانی نێوگەڕەکەکەمان کۆتایی نەدەهات بەوتەنیایی کە هەستم پێدەکرد، بەڕێکەوت ڕێناسی کوڕم سەرقاڵی دروستکردنی تابلۆیەکی گەورە بوو بۆماڵی براکەی بەختیار کە ئەویش لەسلێمانی بووخەریکی هاوسەرگیری بوو ڕیناس بە تەنها کاری دەکرد لەوتابلۆیەدا بۆیە دووسێ ڕۆژ من دەچووم سەردانیم دەکرد و خواردنم بۆ دەبرد ، لەوکاتەدا ئەوسەرقاڵی خواردن بوو وێنەیی مریەمم لەسەر پارچە ڕۆژنامەیەکی کۆنم بەرچاوکەوت هەربە قەڵەمەکەی ڕیناس کەوتمە کۆپی دروستکردنی ،کاتێک ڕێناس هات بینی ووتی دایە خۆت ئەوهونەرە شاراوەیەت تیایە بۆ بەکاری ناهێنانی تەنها بەخشیت بەمن وبەس نابێت ، دەبێت هەوڵ بدەی هزروبیری جوانی ناخت ئاوێتەیی تابلۆیەک بکەی ، هەمیشە هانی ئەدەم کە بەرەوئەوجیهانە فراوانە هەنگاوم پێ ببڕێ ولەکۆڵم نەدەبووە و ڕۆژێک هەموو پێداویستیەکانی هونەری وێنەکێشانی خستە بەردەستم وووتی چاوەڕوانی هونەرمەندێکی میللی کوردیت لێ ئەکەم ، ئەو وێنەیە بووبە کردنەوەی دەرگایەکی گەورە بۆ خۆدۆزینەوەم لەنێو هونەردا وئەوهێزوتوانا شاراوەییەی کە ڕۆژگاری سەخت دەرگایان لەسەر داخستبوو لەتەمەنی 65 ساڵیدا شکاندم وخۆم لە تەنیایی دوورخستەوە بوومە هاوڕیی ڕەنگ و فرچەوتابلۆکانم کە هەمیشە لەگەڵمان ومیوانێکی ڕۆح سوکی هەمیشەیی ماڵەکەمن  .

نازناوی خاتوونی ڕەنگەکانم پێ بەخشرا

حاجی خانم خاوەنی بەرهەم گەلێکی زۆروچەندین پێشانگایە لە دەرەوە و ناوەوەی ووڵات کە بەڕێوەیی بردوون لەوبارە یەشەوە گوتی ، هەروەک ئاماژەم پێدا لە سەرەتاوە کە بۆ خۆم نەخوێندەواربووم بەهۆیی ئەوڕۆژگارەی سەپابەسەرمدا بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستامدا دەڵێم لە بواری شێوەکاریدا قوتابی هیچ مامۆستایەک نەبووم ولەهیچ خولێکی فێربوونی نیگارکێشاندا بەشدار نەبووم وخوڵقاندنی بەرهەکانیشم زادەی بیروهزری تاکی خۆمەوڕەنگدانەوەی لەگەڵ ژیانمدایە بەفرچەو ڕەنگە تۆخەکان لە دەرگایی مێژووی داخراوی خۆم ئەدەم وئەیانکەمە تابلۆیەکی شەرمن وحەزە سەرکوتکراوەکانم وسەرنجی زۆرینەیان بۆلا ڕادەکێشم ودەیانخەمە خەیاڵێکی زۆر قوڵی مێژووی خۆم وهاوخوشکەکانی وەک من وابوون ، لەگەڵ بەردەوام بوونم و زۆری بەرهەمەکانم داوام لێکرا بیانخەمە بەردیدی هونەردۆستانی هۆڵەندی وسەرنج و ڕەخنەکانیانم گوێ لێبێت کە خۆشبەختانە نەبووتەنها یەک تێبینی بچوک هەبووئەویش لەلایەن ئافرەتێکی هونەرمەندی ڕەخنەگروپسپۆرلەوبوارەدا هەبوو پرسیاری کرد بۆچی ماتەمینی زۆر بەسیمایی ئافرەتەکانەوە دیارەولەوە ئەچی چاوەڕوانی ڕووداوێک یان هەواڵێک بن لەگەڵ کەمی دەرکەوتنی پیاو ئەمەش بۆ وەڵامی من گوتم هەموو تابلۆکان کەسایەتی خۆمی تیا بەرجەستەکراوە وگوزارشتە بۆ مێژووی ڕابردووم لەگەل ئەوەشدا بەچاوی ڕێزوخۆشەویستی زۆرەوە پێشوازی کراوم کە هەنگاوی خێراتربنێم و بەشداری زۆرم هەبێت کە یەکەم پێشانگاشم لە ساڵی 2006 بووکە تائێستابەردەوامم کە بەشداری چەندین پیشانگای هاوبەش وتاکەکەسی خۆم بووم لە هۆڵەنداو ووڵاتانی تر کە سەرئەنجام نازناوی خاتوونی ڕەنگەکانیان پێ بەخشیم لەبەر ئەوەی زۆر ڕەنگی تۆخ وزەق بەکارهاتوون سەرنجی هۆڵەندییەکانی ڕاکێشاوە لەگەڵ نەبوونی هیچ ڕەنگدانەوەیەکی بیانی تەنها تابلۆکانم پێکەوە چیرۆکی سەردەمانێک دەگێڕنەوە لە گەنجینەی کلتوری کوردەواری هەڵهێنجروان هەر لە جلوبەرگی ئاڵوواڵاوخشڵ وزێروزیوو ودارودرەخت وسروشتی جوانی کوردستان خانوو ئافرەتی کورد هەموویان ئەوەدەسەلمێنن گەڕانەوەیەکی خیرایی منە بۆ مێژووی منداڵیم وتائێستاش هەر لە هزروبیرمداماون وئەژین ولەهەمووتابلۆکانمداڕەنگدانەوەیان هەبێت  .

داهاتی بەرهەمەکانم کردۆتە دیاری

حاجی خانم لەگەڵ ئەو هەموو ناسۆرییەیی لە ژیاندا چەشتۆتی لە ڕۆژگارەکاندا ، لە دڵی پڕ بەزەی وهەستی جوانی پاکی کوردایەتی خۆییەوە ولەکانگایی قوڵایی بەهرەکەی زۆرینەی داهاتی تابلۆکانی کردۆتە دیاری وهاوکاری بۆ کەسانێک کە پێویستاین پێیەتی وگوتی ، هەر لە دێر زەمانەوە مرۆڤەکان بۆ دۆزینەوەی خۆیان ومانادارکردنی ژیان وگەیشتن بەشوناسێکی تایبەت، هاتوون جێگا دەستی خۆیان دیاری کردوە وبەهرەکانیان نیشانداوە لە بوارەکانی پێداویتیەکانی ژیان ودەستەبەرکردنیان ودواتر وەک کاڵایەک ئاڵوگۆڕی نێوبازارەکانیان پێکردوە هونەریش دەوری سەرەکی بینیوەلەم نێوەندەشدا ، بەڵام ئەوەی من جیادەکاتەوەلەم باسە ئەوەیە کە سەرەتا ئاماژەم پێکرد من هونەرم بۆ داهات وبژێوی نەکردەکارم بەڵکوخۆدۆزینەوەم بوو لەوون بوون ، ئەوەی من لە داهاتی بەرهەمەکانم  دەستم کەوتووە ئەم چەند ساڵە  وەک هاوکاری ودیاری بەخشیوەتە خێزانی شەهیدان و پێشمەرگە و لێقەوماوان کە بە ئەرکێکی نیشتیمانی خۆمم زانیوە وەک هەرهاوڵاتیکی کوردستان و خزمەتی گەلەکەم کە جگە لە ناردنەوەی پارە لە هەڵمەتی جلوبەرگ کۆکردنەوەش ڕۆڵێکی گرنگم بینوە بۆ ئاوارەکانی باشووری کوردستان وخەڵکی کۆبانێ لە ڕۆژئاوایی کوردستان ئەوەنیەتی من بووە لەسەرەتاوە وتاکو ئێستاش پەیڕەوەی دەکەم لەوهاوکاریانە بۆ تاکەکەسی وکۆمەڵ بێت 
  
لە چاوی هونەرمەندانی هۆڵەنداوە بۆ بەرهەمەکانی حاجی خانم

بەپێی ئەوئامارەزۆرەی کە لەبەردەستدایە لە دیمانەونووسین لە سەرتابلۆکانی وکردنەوەی پێشانگاکانی وبەشدارییەکانی هاوبەشی بەردەوامی لەگەل هونەرمەندانی هۆڵەندی وایکردوە کە هەمووکات زانیاری زایتری لێوەربگرن لەوبارەیەوە حاجی خانم گوتی ، زۆر ڕاستە هەمووکات ڕۆژنامەنووسانی ئامادەبوولە کوردو عەرەب وبیانیەکان لە پێشانگاکان بێت یاخود دیداری تایبەت لەماڵەوە هەمیشە حەزدەکەن زیاتر بەنێو قوڵایی دڵمادابچن وهەمووگرێکانی خەم و ئازارەکانی ڕۆژگارەکانم بدەن گوێی بینەروبیسەر دیدەی خوێنەریان ئەمەش لەهەموودنیادا باوە بەتایبەتی بۆ کەسێکی وەک من تەمەن هەڵكشاو

دوا ووتە وەک ڕینمایەک بۆ خانمانی کورد

حاجی خانم پێی خۆشبوو کۆتایی گفتوگۆکەمان بەچەند ووتەیەک بێت بۆیە پێم گوت بفەرموو گوتی ، دووبارە سوپاس دەکەم کوڕی خۆم ، دەمەوێت لەکۆتایدا بەودەستە خوشک وکچانەم بڵێم لە کوردستان کە بەهەرچ بیانویەک بێت نەیان توانیوە بچنەقوتابخانەو خوێندن تەواوبکەن وبگەنە خەونەکانیان وەیاخود لە نیوەی هەنگاویاندا ڕاوەستاون لە خوێندن وئێستا لەماڵەوەن ، بیرلەوەنەکەنەوە کە خۆیان وون بکەن ئێستاش زووەکە هەول بدەن بگەنە خەونەکانیان دەتوانن خۆیان فێری ئیشی دەست بکەن وبەرهەمەکانیان بخەنە نێوبازاڕەکان وبەمەش داهاتێکی بژێوی ژیانیان دابین دەکات وخەمێک لەسەردڵی ماڵەوەیان لادەبات بەتایبەتی لەم قەیرانی ئابورییەدا، من بهیننە بەرچاوی خۆیان بەو هەموو تەمەنەوە ئەو بارەگرانەی لەسەرشانم بوو لەگەنجێتی وبەخێوکردنی منداڵەکانم کۆیان دوانزە منداڵ بوون لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوەڕاستی ساڵەکانی 1980 مێردەکەشم کۆچی دوایی کردوبارگرانی زیاترم کەوتە سەرشان بۆیە  هەرلەمامانی وئیشی دەست وجۆرەکانی توانیمان پێویستیمان بەکەس نەبێت وچاومان لەدەستی خۆمان بێت هیچ کاتێکیش لەگەل ئەو نەریتە کۆنەی کە لە نێوماندا باوەکە کەسانێک پیربن لەتەمەن ئیتردەبێت بێ هیوابمێنێتەوە ودەستەووەستان بوەستێ وببن بەئەرک بەسەرکەسانی ترەوە نەخێر خوشک وکچانمان خۆتان وهێزوتوانایی خۆتان بکاربهێنن بێ گویدانە تەمەن چونکە ئەوەی لەئیردەی بەرزی مرۆڤداهەی لە ڕادەبەدەرن 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌