2018-01-10

ئەنجوومەنی قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا شەلال عەبدول، قایمقامی قەزاکە لە پۆستەکەی دووربخاتەوە بە بیانووی ئەنجامدانی سەرپێچی یاسایی لەوانەش، دابڕانی لە دەوامکردن.
کەمال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ تورکمان و عەرەبەکانی قەزای خورماتوو کۆبوونەوەیەکی نائاساییان ئەنجامداوە و تیایدا بڕیاری دوورخستنەوەی شەلال عەبدول، لە پۆستی قایمقامی خورماتوو دراوە".

گوتیشی: "پێشتر زۆر ھەوڵیانداوە شەلال عەبدول، لە پۆستەكە لابدەن، بەڵام نەیانتوانیوە رێژەی یاسایی تەواو بكەن، ئەمڕۆ لە ژێر فشار و ھەڕەشەوە رێككەوتون بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستی قایمقامی خورماتوو".

ئاشكرای كرد: "كەسێك بەناوی دكتۆر حەسەن، كە سەر بە رێكخراوی بەدرە بۆ شوێنی شەلال عەبدول دیاركراوە .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌