2018-01-10

 ڕاپۆرت‮: ‬فاتیح بەرزنجی
بەڕێوەبەری‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەرێم سەر بە وەزارەتی‮ ‬كارەبایەو هاوشێوەی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەمان كاری‮ ‬هەیەو هەڵدەستێت بەكۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كارەباو ئیش پێكردنی‮ ‬ئەو سیستەمە لەڕووی‮ ‬بەرهەم و تۆڕەكانی‮ ‬كارەبا،‮ ‬ئەو سیستەمە كاردەكات و هەموو ئەو بەرهەمانە تێكەڵی‮ ‬تۆڕێك دەبێت و لەڕێگەی‮ ‬هێڵەكانی‮ ‬نێوان پارێزگاكان دابەش دەبێتەوە بەسەر شارو شارۆچكەكان و دنیشتووانی‮ ‬ئەو شارو شارۆچكانە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬خۆیان كارەبا لەڕێگەی‮ ‬كۆنترۆڵی‮ ‬پارێزگاكەوە پێدەگات‮.‬ وێستگەكانی‮ ‬كارەبا لەخزمەتی‮ ‬هاووڵاتیاندایە ئەندازیار ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەرێم دەربارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬ئیشكردنی‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كارەبا گووتی‮: ‬لەئێستادا وێستگەكانی‮ ‬بەرهەمهێنان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك وێستگەی‮ ‬هەولێری‮ ‬غازی‮ ‬ئێمە هەزار مێگاواتمان كارەبامان هەیەو لە وێستگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬غازی‮ ‬هەزار مێگاواتمان هەیە هەشت‮ ‬یەكەبە‮ ‬125 ‮ ‬لەگەڵ هەزار‮ ‬ی‮ ‬دیكەش لەشاری‮ ‬دهۆك و لەخورمەڵەش‮ ‬680‮ ‬مێگاوات كارەبا ئامادەیە و تەنها‮ ‬یەك‮ ‬یەكە چۆتە ناو تۆڕەكانی‮ ‬كارەبا ئەوانی‮ ‬دیكە لەبەر نەبوونی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬نەچۆتەناو‮ ‬تۆڕی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لە وێستگەی‮ ‬كارەبای‮ ‬بازیانیش چوار‮ ‬یەكەمان هەیەو دەكاتە‮ ‬500 ‮ ‬مێگاوات ئەویش تەنها‮ ‬یەك دانەیان‮ ‬چۆتە ناو تۆڕەكانەوەلەبەر نەبوونی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬و لە باعەدرێ كە بە نەوتی‮ ‬ڕەش كار دەكات و‮ ‬140 ‮ ‬مێگاواتە لەگەڵ هەبوونی51 ‮ ‬مێگاواتی‮ ‬سلێمانیش بەنەوتی‮ ‬ڕەش كار دەكات و لەهەرسێ پارێزگای‮ ‬هەولێرو سلێمانی‮ ‬و دهۆك سێ وێستگەی29 مێگاتیمان هەیە كە بە گازوایل كار دەكات و25 ‮ ‬مێگاوات كارەبا بەرهەم دێنن لە ئێستادا ئەو وێستگانە لەبەر نەبوونی‮ ‬گازوایل كار ناكەن جگەلەو وێستگانەی‮ ‬كە باسمانكردن هەردوو وێستگەی‮ ‬كارەبای‮ ‬دوكان و دەربەندیخانمان هەیەدیارە ئەو دوو وێستگانە بەپێی‮ ‬هەبونی‮ ‬ئاستەكانی‮ ‬ئاو كار دەكەن و لە وەرزی‮ ‬زستاندا ئاو كۆ دەكەینەوەو لە وەرزی‮ ‬هاوینیشدا بەپێی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬بەردانەوەی‮ ‬ئاو كە دەچێتە خوار بەنداوو لەوێشەوە پڕۆژەكانی‮ ‬ئاودێری‮ ‬و كشتوكاڵ سودی‮ ‬لێ وەر دەگرن ئەو دوو بەنداوە ساڵانەبە پێی‮ ‬ئاوەكە بەنزیكەی‮ ‬200 ‮ ‬بۆ250 ‮ ‬مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن ئەویش لەبەر ئاوەكە هێندە بەرهەم دەهێنن واتە ئەگەر ئەو دوو بەنداوە ئاوی‮ ‬زیاتری‮ ‬هەبێت‮ ‬كارەبای‮ ‬زیاتر لەسنوری‮ ‬400 ‮ ‬مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت كە‮ ‬5 یەكەی‮ ‬هەیە بە‮ ‬80 ‮ ‬مێگاوات و لە دەربەندیخانیش‮ ‬3 یەكەی‮ ‬هەیە بە‮ ‬83 ‮ ‬مێگاوات‮ ‬ئەو بەرهەمانە بەپێی‮ ‬هەبوونی‮ ‬ئاوەكە دەبێت،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا ئێمە تەنها‮ (‬2500‮)‬ بۆ‮ (‬2600‮)‬ مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین لەبەرئەوەی‮ ‬كە ئەو بەرهەمەی‮ ‬لە ئێستادا هەیە هەر هێندەیەو تەنها‮ ‬یەك‮ ‬یەكە هەیە لە دهۆك كەبە گازوایل كار دەكات و تەواوی‮ ‬یەكەكان و ئەو‮ ‬یەكەیەی‮ ‬بازیانیش بە‮ ‬غازی‮ ‬سروشتی‮ ‬كاردەكات بەداخەوە تا ئێستا‮ ‬غازە سروشتیەكە ناتوانێ تەختیەی‮ ‬ئەو پێداویستیانە بكات دەبوو‮ ‬بەرهەمەكەی‮ ‬زیاد بكرێت ئەگەر چی‮ ‬پێویستە‮ ‬500 ‮ ‬مەقمەقەی‮ ‬ترە تا تەواوی‮ ‬هەموو ئەو‮ ‬یەكانەی‮ ‬كە وەستاون لە وێستگەكان كاری‮ ‬پێ بكرێت لە ئێستادا لەهەولێر دوو‮ ‬یەكە وەستاوەو لە سلێمانیش سێ‮ ‬یەكە وەستاوەو لەبەر نەبوونی‮ ‬غازی‮ ‬سروشتی‮ ‬و لە دهۆكیش حەوت‮ ‬یەكە وەستاوەو لە خور مەڵەش‮ ‬یەك دانەی‮ ‬كار دەكات و لە بازیانیش‮ ‬یەك دانە كار دەكات و ئەوانی‮ ‬دیكەش وەستاوە هەموو ئەوانە وای‮ ‬كردووە كە ئێمە توانای‮ ‬بەرهەمەكەمان كەم بێت لەبەر ئەوەی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬بەدیل كە بریتیە لە گازوایل پارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێت تا ئێمە بتوانین ئەم وێستگانە بخەینەوە كار،‮ ‬واتە ئەو‮ ‬یەكانەی‮ ‬كەلەناو وێستگەكاندا لەكار وەستاون دوو بارە بیانخەینەوە كار كردن و توانای‮ ‬بەرهەمەكان زیاد بكەین‮.‬ سیستەمی‮ ‬كارەبا گرنگ و هەستیارە پاشان ئەندازیار ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەرێم دەربارەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كارەبا گوتی‮: ‬وزەی‮ ‬كارەبا پێداویستیەكی‮ ‬هەرە گرنگە لە ژیان و هەموو كارێكی‮ ‬ئێستا بە كارەبا ئەنجام دەدرێت و هەر كاتێك كە كەموكوڕی‮ ‬تیا دروست دەبێت وەكو پڕۆژەیەكی‮ ‬دیكە نیە و‮ ‬ڕاستەوخۆ هەستی‮ ‬پێ دەكرێت و قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریگەری‮ ‬بۆسەر پڕۆژەكانی‮ ‬دیكە هەبوو بێت ئەوا بۆ پڕۆژەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەبووەو هەر زوو ئەو قەیرانەی‮ ‬پێوە دیار بووە لەگەڵ هەبوونی‮ ‬ئەو قەیرانە هێشتا كارەبا نەوەستاوەو هەر بەردەوام دەگاتە هاوبەشان دیارە سیستەمی‮ ‬كارەبا سیستەمێكی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬گرنگەو پێداویستیەكی‮ ‬هەرە پێویستە بۆ هاووڵاتیان ئەگەر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬بە سێكترەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬دیار بێت ئەوالە سێكتەری‮ ‬كارەبا هەربەزوویی‮ ‬دیار دەبێت،‮ ‬هەر بۆیە كارەبا پێویستی‮ ‬گرنگیدانی‮ ‬زیاتر هەیەو لەئێستادا وزەی‮ ‬كارەبا بۆتە ئەلتەرناتیڤی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژیان و زۆركاری‮ ‬دیكەی‮ ‬پێ دەكرێت و لەقەیرانی‮ ‬غازدا بۆتە سەرچاوەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬خواردن و لەقەیرانی‮ ‬نەبوونی‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬بۆتە هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆگەرمكردنەوە كە لە ئێستادا نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بەسستی‮ ‬دابەش دەكرێت و لە زۆربەی‮ ‬ماڵەكاندا ئامێرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خۆگەرمكردنەوە دادەگیرسێت و هەموو كەلوپەلێك بەكارەبا هاووڵاتیان‮: ‬بۆچی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا بەكەمی‮ ‬دەدرێت؟‮!‬ ڕۆژانە هاووڵاتیان گلەیی‮ ‬و گازندە لەكەمی‮ ‬وزەی‮ ‬كارەبا دەكەن و دەڵێن ئەو بڕە كارەبایە زۆر كەمە بەتایبەتی‮ ‬لەوەرزی‮ ‬زستان‮ ‬لەمبارەیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی‮ ‬قسەیان بۆ كردین‮.‬ نەوزاد عەلی‮ ‬دەڵێت‮ : ‬لەڕۆژگاری‮ ‬ئەمڕۆكەدا كەقەیرانی‮ ‬داراییەو باروگوزەرانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬سەخت و دژوارەو نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬دابەش ناكرێ و وزەی‮ ‬كارەبا بەكەمی‮ ‬دەگاتە دەست هاووڵاتیان بۆچی‮ ‬ئەو كێشانە چارەسەر ناكرێت؟ ستار محەمەدیش دەڵێت‮: ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬نەوت دابەش ناكرێت تەزووی‮ ‬كارەبا زۆر بەكاردێت لەلایەن هاووڵاتیان پێویستە حكومەتی‮ ‬هەررێم تازووە چارەسەری‮ ‬دابینكردنی‮ ‬نەوت بكات تا كارەبای‮ ‬زیاتر بەكار نەیەت‮.‬ شێرزاد قادر دەڵێت‮ : ‬خەڵكی‮ ‬لەناچاری‮ ‬كارەبای‮ ‬زۆر بەكاردێنێت لەبەر ئەوەی‮ ‬نەوت دابەش ناكرێ،‮ ‬بۆیە پەنا بۆ كارەبا دەبات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌