2018-01-10

‮ ‬هیمداد عەبدوڵا
دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬هەریەكە لە حزبی‮ (‬گۆڕان)و(كۆمەڵ)و‮ (‬هاوپەیمانەتییەكەی‮ ‬بەرهەم سالح‮) ‬لە‮ ‬ڕێكەوتی‮ ‬ 4-1-2018‮ ‬بۆ بەغداد ودانیشتنیان لەگەڵ‮ (‬حیدەرعبادی‮) ‬و پشتگیری‮ ‬كردن لە سیاسیەتی‮ ‬ئێستا عێراق و لە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عیراق و پشتیوانی‮ ‬كردن و پاراستنی‮ ‬عیراق بەیەكگرتوویی‮ ‬و دووپاتكردنەوەی‮ ‬لەلایەن بەیاننامەكەی‮ ‬نوسینگەی‮ ‬عبادی‮ ‬ئە وڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێ كە ئەو حزبانەی‮ ‬لە بنەرەتدا دژی‮ ‬ڕیفراندۆم بوون بۆ‮ (‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮) ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬كارو كردەوەكانیانە‮ ‬و سەلماندوویانە ك ەدژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانن‮ ‬ولەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبایەتیان ئامادەن سازش و مافە نەتەوەییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكەنە قوربانی‮ ‬بەرژەوەندیە سیاسیەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬هەربۆیە ئەو نمایشە سیاسیەی‮ ‬كە ئێستا دەیكەن گوایە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كیشەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدایە پێچەوانەی‮ ‬قسەكانی‮ ‬خۆیانە كە دەیانگوت ئێمە خاوەن حكومەت و پەڕلەمانین و دەبێت هەر دانیشتنێك بكرێت لە‮ ‬ڕێی‮ ‬دامودەزگا حكومیەكان بێت نەك حزب و نابێت لە ژوورە داخراوەكان بێت‮!‬ دەپرسین خێرە ئێستا بەبێ حكومەت و پەڕلەمان دانیشتن لەگەڵ كاربەدەستانی‮ ‬بەغد ادەكەن‮ ‬ولە ژوورە تاریكەكان كۆبوونەوە دەكەن،‮ ‬ئەگەر دووفاقی‮ ‬وگەوجاندنی‮ ‬لایەنگرانتان نەبێت چییە؟ عبادی‮ ‬بۆ بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن سزادانی‮ ‬خەلكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردۆتە كار و پرۆگرام و كارتی‮ ‬هەڵبژاردن و دەنگی‮ ‬پێ كۆدەكاتەوەو وەك پالەوان خۆی‮ ‬وێنادەكات لەهەمبەر داگیركردنی‮ ‬كەركوك و ناوچەدابڕاوەكان بە هۆی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16‮ ‬ئۆكتۆبەر و تەسلیمكردنی‮ ‬لەلایەن چەند كالفامێك،‮ ‬جگە لەوەش سوكایەتی‮ ‬و‮ ‬یاریكردن بەخەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات و هە‮ ‬ڕۆژەو بیانوویەك بە كوردستان دەگرێت ب ۆدەسپیكردنی‮ ‬گفتوگۆ،‮ ‬لەبەرامبەریشدا‮ (‬گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانەتیەكەی‮ ‬بەرهەم سالح‮) ‬پشتیوانی‮ ‬بۆ دەردەبڕن و دلسۆزی‮ ‬خۆیان بۆ عیراق لە بەرامبەر عبادی‮ ‬دەردەبڕن و لەولاشەوە دەیانەوێ بەخەڵكی‮ ‬كوردستان بڵین ئەوە ئیمەین دەمانەوێ چارەسەر بۆ كیشەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا دەدۆزینەوەو ئەوانیش وەك پاڵەوان خۆیان بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كوردستان وێنابكەن‮ ‬كە لەواقعدا وانیە،‮ ‬هەربۆیە پێیان دەڵێین نمایشە سیاسیەكەتان بەبێ‮ (‬حزبە كوردستانییەكان‮) ‬بێ سودە و جگە لە بچوككردنەوەی‮ ‬خۆتان و بەكارهێنانتان لەلایەن عەبادییەوە لە بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كوردستان و دەستكەوتەكانی‮ ‬هیچی‮ ‬ترتان دەست ناكەوێ و زیاتر‮ ‬ڕووی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆتان بەرامبەر كوردستان دەردەخەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌