2018-01-10

 شێركۆ حەبیب‮
‬ گرفت و ناكۆكییەكان چارەسەریان تەنیا دیالۆك و دانوستاندنە،‮ ‬كە ئەمەش تاكە چارەسەری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و بابەتیانەی‮ ‬سەردەمە،‮ ‬بۆ گەیشتن بەئامانجێك كە لایەنەكان لەسەری‮ ‬كۆك بن‮. ‬ لەمیانەی‮ ‬داواكردنی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەردەم پەنای‮ ‬بردۆتە بەر دانوستاندن و لێكتێگەیشتن،‮ ‬ئەمڕۆش بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ناكۆكییەكان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەند لە بەغدا،‮ ‬دەبێ بەلێگتێگەیشتن بارودۆخەكە ئاسایی‮ ‬بكرێتەوە و ئەمەش لە رێگای‮ ‬دیالۆگ دەبێت،‮ ‬بەڵام مەرجە هەر شاندێك روو لە بەغدا دەكات نوێنەرایەتی‮ ‬سەرجەم لایەنەكان و گەلی‮ ‬كوردستان بكات،‮ ‬نەك ئەم حزب و ئەو حزب روو لە بەغدا بكات و بەهەندێ بەڵێنی‮ ‬دوور لە راستی‮ ‬هەڵبخەڵەتێن،‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬كە لەم رۆژانە روویان لە بەغدا كرد،‮ ‬لەو باوەڕەدا نیم دەستكەوتێكی‮ ‬ئەوتۆیان پێ دابین كرا بێ،‮ ‬بۆیە دەبێ گفتوگۆ لە نێوان هەردوو حكوومەتی‮ ‬ناوەند و هەرێم بێت كە نوێنەرایەتی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق و كوردستان دەكەن،‮ ‬نەك ئەم حزب و ئەو حزب،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا هەر ئەم حزبانە بوون داوای‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬دەستێوەردانی‮ ‬حزبیان لە حكوومەت دەكرد،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەمڕۆ بە پێچەوانەی‮ ‬دروشمەكەی‮ ‬خۆیان هەڵسوكەوت و رەفتار دەكەن‮. ‬ مەرج نییە حكوومەت لەسەرجەم حزب و لایەنە سیاسی‮ ‬و پێكهاتە ئاینی‮ ‬و نەتەوەییەكان بێت،‮ ‬كاتێك حكوومەت لەلایەن میللەتەوە هەڵدەبژێردرێت بەو مانایە دێت كە نوێنەرایەتی‮ ‬سەرجەم لایەنەكان دەكات،‮ ‬بۆیە گرنگە حزب و لایانە سیاسییەكان خۆیان بەدوور بكرن لە گفتوگۆی‮ ‬دووقۆڵی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەند،‮ ‬بەڵكو دەكرێت بە راو بۆچوونەكانیان بۆچوونەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەوڵەمەند بكەن و بەیەك هەڵوێست و‮ ‬یەك بۆچوون دانوستان بكرێت،‮ ‬نەك بە پەرت و پەرتەوازەیی‮ ‬كە دەبێتە هۆكاری‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬لایەنی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬سەردانی‮ ‬شاندی‮ ‬ئەو حزبانە لە كاتێك دایە كە حكوومەتی‮ ‬ناوەند دژایەتی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد دەكات و قبووڵی‮ ‬نییە شاندی‮ ‬كوردستان بچێتە بەغدا،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە ئەم دانوستانەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان دوورە لە دەستوور،‮ ‬ساتێك سەرجەم لایەنەكان داوای‮ ‬پابەندبوون بەدەستوور دەكەن،‮ ‬ئەو حزبانە لە ماوەی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬رابردوودا لە رێگای‮ ‬پەرلەمانتارەكانیان هاوكاری‮ ‬زۆری‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬نێو پەرلەمانی‮ ‬عێراقیان كرد كە بڕیارەكان زۆربەی‮ ‬دژ بەئیرادەو خواستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬لە دەزگاكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬خۆیان باسی‮ ‬چەندین دەستكەوت و بەڵێنیان كرد وەك مووچەی‮ ‬پێشمەرگە و بودجە بەڵام تا ئیستا هیچ لەو بەڵێنانە نەهاتۆتەدی،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هاوكاری‮ ‬سەربازی‮ ‬و رادەستكردنی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردنشینەكانی‮ ‬دیكە لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮.‬ سەرەڕای‮ ‬ئەوانەش حكوومەتی‮ ‬بەغدا ئەوە باش دەزانێ كە هیچ رێككەوتنێك بەبێ پارتی‮ ‬سەرناگرێ،‮ ‬بۆیە دەبێ ئەو خاڵە بە هەند وەربگرن،‮ ‬بۆ ئەمەش دەبێ هەموو لایەنەكان پاڵپشتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بكەن،‮ ‬گرنگە ئەمڕۆ نێوماڵی‮ ‬كورد‮ ‬یەكدەنگ بێت و ئەو حزبانەی‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدایان كرد دەبوایە لە هەوڵی‮ ‬سازكردنی‮ ‬كۆبوونەوە و رێككەوتنی‮ ‬نێوان حزبە كوردستانیانەكان بوونایە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌