2018-01-08

‬سوورە مەرگەیی
لەگەڵ نزیك بوونەوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عیراق ململانیكانی‮ ‬نیوان مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬روو لە توندبوون دەكەن،‮ ‬هەرچی‮ (‬عەبادی‮)‬یە پییوایە بە دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ماف و ئادزادیەكانی‮ ‬كورد دەتوانی گرەوەكە لە مالیكی‮ ‬بەریتەوە و بۆ چوار ساڵی‮ ‬تر پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران بۆ خۆی‮ ‬مسۆگەر بكاتەوە،‮ ‬هەرچی‮ (‬مالیكی‮)‬شە بۆ بردنەوەی‮ ‬گرەوەكە و خستنی‮ ‬عەبادی‮ ‬و گەڕانەوەی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران رووی‮ ‬لە كورد كردۆتەوە و وەك بەرگریكاریك لە كورد خۆی‮ ‬دەردەخات،‮ ‬عەبادیش پییوایە چەندی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كورد بكات ئەوەندە زیاتر دەنگی‮ ‬شەقامی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و شۆڤینیزمەكانی‮ ‬سوننە و شیعە كۆ دەكاتەوە،‮ ‬ئەمەریكا و ئیرانیش گرەوی‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬بەشیك لە كیشەكانیان لە ناوچەكە لەسەر ئەو هەڵبژاردنەی‮ ‬عیراق كردووە،‮ ‬بۆیە گومان لەوەدا نییە كە لە سەروبەندی‮ ‬هەڵبژاردن و پیكهینانی‮ ‬حكومەت ململانیی‮ ‬نیوان عەبادی‮ ‬و مالیكی‮ ‬دەچنە قۆناغی‮ ‬دژایەتی‮ ‬و بەریەككەوتن،‮ ‬ئەو دژایەتی‮ ‬و بەریەككەوتنەی‮ ‬نیوانیشیان عیراق تووشی‮ ‬شڵەژانیكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و هەریمی‮ ‬و نیودەڵەتی‮ ‬ئاڵۆز دەكات‮.‬
پرسیار ئەوەیە حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان چۆن لەو ململانییەی‮ ‬نیوان مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬و گرەوە‮ ‬یەكلاكەرەوەكەی‮ ‬ئەمەریكا و ئیران دەڕوانن؟ ئایا وەك ئیستا و بە دید و بۆچوونی‮ ‬حزبی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ململانیی‮ ‬ئەو دوو شیعە مەزهەبخواز و دیكتاتۆرە دەكەن؟‮ ‬یان پەندیان لە میژوو وەرگرتووە و لە دیدی‮ ‬نەتەوەییەوە دەچنە ناو ململانیكانی‮ ‬نیوان مالیكی‮ ‬و عەبادی؟
كورد دەبی ئەو راستییە بزانی كە هەموو مالیكی‮ ‬و عەبادیەكانی‮ ‬شیعە و سوننەی‮ ‬عەرەب لەگەڵ هەموو جیاوازیە سیاسی‮ ‬و ئەو دوژمنایەتیە مەزهەبیەی‮ ‬نیوانیان،‮ ‬لە دیدی‮ ‬شۆڤینیزم و چاوچنۆكی‮ ‬عرووبەوە لە ماف و ئازادیەكانی‮ ‬كورد دەڕوانن،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام كاریان لەسەر تیكدانی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد و قوڵ كردنەوەی‮ ‬جیاوازیە سیاسی‮ ‬و حزبیەكانی‮ ‬ناو لایەنەكانی‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬لەو بارەشەوە هەر كاتیك ویستبیتیان چەند دەستە و گرووپیكی‮ ‬كوردیان لە ریڕەوی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لاداوە و خستوویاننە سەر باریكە ریی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬كەسی‮ ‬و حزبی،‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەریش زیندووترین نموونەی‮ ‬ئەو راستیەیە‮.‬
گومان لەوەدا نییە هەڵبژاردنەكان عیراق دەكەنە گۆڕەپانی‮ ‬بەریەككەوتنی‮ ‬جیاوازیە سیاسیە ناوخۆییەكان و هەڵپەی‮ ‬باڵادەستی‮ ‬هیزە هەریمی‮ ‬و نیودەوڵەتیە دژەكان،‮ ‬ئەوەش دەرگای‮ ‬بەغدا بە رووی‮ ‬كورددا دەكاتەوە،‮ ‬جا ئەگەر حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان مەستی‮ ‬موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەریان بدا و دوور لە ژاوەژاوی‮ ‬حزبی‮ ‬و ئامانجی‮ ‬رشتنی‮ ‬كۆنەقین و تۆڵەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بچنە ناو گۆڕەپانەكە،‮ ‬ئەوا دەتوانن هەڵەكانی‮ ‬میژوو راست بكەنەوە و تۆڵەی‮ ‬ئەو شكستەكانەش بكەنەوە كە بە هۆی‮ ‬سەرەڕۆیی‮ (‬تاقمیك‮)‬ی‮ ‬نیو حزبیكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬بووین،‮ ‬بە پیچەوانەشەوە كورد تووشی‮ ‬زۆر نەهامەتی‮ ‬دەكەن و رووداوەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر دەبیتە ئەگەری‮ ‬نەهامەتییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌