2018-01-08

فریاد محەمەد
دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬هەندیك لەو هیزانەی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەریان ئەنجامدا و بوون بە ریگەنیشاندەری‮ ‬حەشد و هیزە پەرتبووەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عیراق بۆ داگیركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها زۆریك لەو هیزانەی‮ ‬كە چەند ساڵیكە هۆكارن بۆ چارەسەرنەبوونی‮ ‬كیشە ناوەخۆیەكانی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان و هەمیشە پیشەنگ بوونە بۆ لەمپەر دروست كردن لە بەرەو پیشچوونی‮ ‬زیاتری‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان لە بوارەكانی‮ ‬رامیاری‮ ‬و جڤاكی‮ ‬و ئابووریدا،‮ ‬ئیستەش كیبركییانە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیر دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتیك كە لە سەرووی‮ ‬گەندەڵترین وڵات و حكوومەت و لە سەر ئاستی‮ ‬جیهان كە حكوومەت و وڵاتی‮ ‬عیراقە‮. ‬
لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا شاندیك‮ (‬گوایە‮) ‬ناویان لە خۆ ناوە شاندی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام لە بنەڕەتدا دوو هیز لەو سی هیزەدا لە سەر گۆڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەریم هیزی‮ ‬شكستخواردوون‮ "‬نەیانتوانی‮ ‬نوینەریكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خەڵك بن لە حكوومەتی‮ ‬هەریم‮"‬،‮ ‬ئەوەی‮ ‬سییەمیشیان ناوی‮ ‬لە خۆ ناوە هاوپەیمانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و دادپەوەری‮ ‬ئەوەشیان هیچی‮ ‬لە دوو هیزەكەی‮ ‬تر كەمتر نییە لە شكستدا،‮ ‬چونكە لە لایەن كەسیكی‮ ‬كورسی‮ ‬و دەسەڵات ویست و هەر لەبەر پۆست و پایەش بووە وازی‮ ‬لە حزبەكەی‮ ‬هیناوە كە لە هیچ عوروفیكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دا داگیركردنی‮ ‬كورسی‮ ‬بە زۆرەملی نابیت،‮ ‬خۆی‮ ‬بە تەنیاشە و ناوی‮ ‬لە خۆ ناوە هاوپەیمانی،‮ ‬لە بەر ئەوە چاوەڕوانی‮ ‬هیچ لەویش ناكری كە خیریكی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان هەبی و هیچ ئومیدیكی‮ ‬لی چاوەڕوان ناكری،‮ ‬ئەو شاندەی‮ ‬چۆنەتە بەغدا بە حیسابی‮ ‬خۆیان كۆمەڵیك دیداریان هەبووە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەگەڵیان كۆبوونەتەوە پیموایە بۆ دوو مەبەستی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دیداریان لەگەلدا ریكخستووە،‮ ‬یەكەم پەرتەوازەكردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دووەمیش گوشاریكی‮ ‬ناراستەوخۆیە لەسەر پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوایە لە ناو گۆرەپانی‮ ‬سیاسیدا پاشەكشیی‮ ‬پیكراوە،‮ ‬لە كاتیكدا دڵنیان لەوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دوا بڕیار لە سەر چارەنووسی‮ ‬داهاتووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەدات لە باشووری‮ ‬كوردستان ئەوە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬چونكە تا ئیستە و بە دڵنیایەوە لە ئایندەشدا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان نوینەرایەتی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە عیراق دەكات و هەر ئەویش دوا بڕیار لە هەر بابەت و پرسیكدا دەدات كە بە بەرژەوەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ببینی،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گەورەترین كوتلەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردە لە بەغدا و لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستانیش بە هەمان شیوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەریش حكوومەتی‮ ‬هەریم پەیوەندیەكانی‮ ‬نیوان هەولیر و بەغدا ریكدەخاتەوە و هەموو وڵاتانیش پشتیوانی‮ ‬دەكەن و بە كەناڵی‮ ‬فەرمی‮ ‬نیوان حكوومەتەكەیان و گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەبینن،‮ ‬دیسان لەوەدا جیگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەو ریكخستنەوەیە دەكات‮. ‬
گەڕانەوە بۆ حكوومەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بە تایبەتیش بۆ سەرۆك وەزیرانیك كە تا ئیستەش هەموو رۆژیك لە ژیر ناو و ناونیشانی‮ ‬جیاواز‮ ‬یاری‮ ‬بە شعوری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬جگە بچوككردنەوەی‮ ‬خودی‮ ‬ئەو هیزانە هیچی‮ ‬تر نییە هیچ ئەنجامیكی‮ ‬لی شین نابیت،‮ ‬دەرۆزەی‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگیش بۆ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتوو لە سەر حیسابی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ریگەپیدراو نییە‮.‬
وا باشترە ئەو سەر دانواندنانەی‮ ‬بۆ بەرپرسانی‮ ‬بەغدا و سەرۆك وەزیرەكەی‮ ‬دەكەن لە ناوەخۆی‮ ‬كوردستان بۆ خەڵكی‮ ‬خۆتان بكەن و لە خەمی‮ ‬چاككردنەوەی‮ ‬كەڵینی‮ ‬دیواری‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كوردستان بن كە بە دەستی‮ ‬خۆتان دەرزتان تیكردووە،‮ ‬لای‮ ‬بەغدا و ئیوەش روونە ئەوەی‮ ‬نوینەرایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەكات ئەوە حكوومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستانە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان سەرۆكایەتی‮ ‬دەكات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌