2018-01-07

خه‌بات: هێمن ئاری

‬ئەمساڵیش وەك هەموو ساڵێك ساڵێكی‮ ‬تر لەتەمەنمان بەڕێكرد و پێمان نایە نێو ساڵێكی‮ ‬تر‮ .‬ساڵی‮ ‬پێشو خەڵكی‮ ‬كوردستان تابلێی‮ ‬ساڵێكی‮ ‬قەیراناوی‮ ‬و پڕ‮ ‬لەكارەساتی‮ ‬ناخۆش و نەخوازراو بوو.ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەمووان لەساڵی‮ ‬نوێ خۆزگە بەهیوایەكی‮ ‬گەش و پڕ‮ ‬لە ئومێد تر بخوازن‮، ‬هونەرمەندی‮ ‬بواری‮ ‬كۆمیدیا گۆڤار ئەنوەر،‮ ‬وەك هونەرمەندێك لەلاپەڕەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبووك هیوا دەخوازێت ساڵی‮ ‬نوێ ببێتە مایەی‮ ‬خێر و خۆشی‮ ‬و پێكەوە ژیان و كۆكردنەوەی‮ ‬هەموو لایەنەكان لە ژێر‮ ‬یەك چەتر،هەروەها دەشخوازێت ئەمساڵە ببێتە ساڵی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬دڵە‮ ‬ڕەق و چەق بەستووەكان و پاك بوونەوەیان لەهەموو‮ ‬ڕق و كینێك،‮ ‬بۆ ئەوەش نووسیوویەتی‮: ‬ساڵی‮ ‬نوێتان پیرۆزێت ئازیزان،هیوادارم ساڵی‮ ‬نوێ ببێتە ساڵی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬دڵەكانمان و لابردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕق و كینەی‮ ‬دڵەكانمانی‮ ‬داپۆشیوە‮.

هەروەها دەشڵێت‮: ‬باهەموومان گیانێكی‮ ‬لێبووردەمان بەرامبەر بەیەكتر هەبێت و ساڵی‮ ‬نوێ بكەین بە دەستپێكی‮ ‬هەڵدانەوەی‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬نوێ و سپی‮ ‬و بێ خەوش،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەست لەناو دەستی‮ ‬یەكتر‮ ‬بنێین و بەیەكەوە ژیان جوان و‮ ‬ڕازاوەتر بكەین لەسەر بنەمای‮ ‬خۆش ویستن و پێكەوە ژیان ئومێدەكانمان هەڵبچنینی‮..‬هەروەها نووسیویەتیشی‮ ‬پێویست ناكات كەسمان لەكەسمان خۆمان بە باشتر و‮ ‬ڕاستگۆتر بزانین،با كەس نەڵێ من لەسەر‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ڕاستم و ئەوی‮ ‬تر لەسەر‮ ‬ڕێگەی‮ ‬هەڵەیە،‮ ‬ئێمە هیچمان فریشتە نین تاكو هەڵە نەكەین،گرنگ ئەوەیە كاتێ هەڵەیەك دەكەین دان بەهەڵەكەمان بنێن و هەوڵی‮ ‬ڕاستكردنەوەی‮ ‬بدەین‮.‬

لەكۆتایشدا هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر‮ ‬نووسیویەتی‮: ‬من‮ ‬یەكەم كەسم داوای‮ ‬لێبووردن بكەم‮ ‬،بەتایبەت لە بنەماڵەی‮ ‬شەهیدان و ئەو دایكە جگەر سووتاوانەی‮ ‬كە ئازیزترین كەسی‮ ‬خۆیان لە پێناو خۆشگوزەرانی‮ ‬ئەم میللەتە بەخشی،هەروەها بەو هیوایەم خودا سەبوری‮ ‬خێزان و ماڵ و مناڵیان بدات و ئەم ساڵە ببێت بەساڵی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬و ساڵی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پاك بوونەوەی‮ ‬دڵەكانمان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌