2018-01-07

دڵشاد مستەفا وەسانی

هەفتەیەك دوای‮ ‬خۆپیشاندانی‮ ‬ئێمە،‮ ‬ماڵە دراوسێكەشمان دەنگی‮ ‬لێهەستا،‮ ‬خۆپیشاندان وەك ئەوەی‮ ‬ئاگر دەپووش و پەڵاش بەربێت،‮ ‬بەخێرایی‮ ‬زۆربەی‮ ‬شارەكانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬دراوسێی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬بەغداش لەگەڵ بەرزبوونەوەی‮ ‬پلەی‮ ‬گەرمی‮ ‬تای‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬گوشاری‮ ‬ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی‮ ‬جیهانیشی‮ ‬هاتۆتەسەر و پێی‮ ‬دەڵێن گفتوگۆ‮ ‬لەگەڵ هەولێر بكە‮.‬

لە گەرمەی‮ ‬گوشارەكانی‮ ‬سەر بەغدا و بەرزبوونەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لە ئێران،‮ ‬دەروازە سنوورییەكان لەلایەن ئێرانەوە كرانەوە،‮ ‬بەغداش رەزامەندیی‮ ‬بۆ‮ ‬ناردنی‮ ‬مووچەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و تەندروستی‮ ‬پاش وردبوونەوە لەلایەن لیژنەیەكەوە دەربڕی،‮ ‬هەر لەو گەرمییەدا،‮ ‬تاران رایگەیاند نێوانگیری‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا دەكات،‮ ‬ئەمەش دەركەوتنی‮ ‬جۆرە گۆڕانێكە بەسەر هەڵوێستی‮ ‬ئێران بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو گوشارانەی‮ ‬ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬هاوپەیمانییەك بەرامبەر ئێران،‮ ‬هەست دەكرێ تاران پێداچوونەوەیەك بەسەر هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر هەرێم دەكات‮.‬

بەردەوامبوونی‮ ‬ئێران لەسەر هەڵوێستە توندەكەی‮ ‬بەرامبەر هەرێم،‮ ‬لەگەڵ ماڵئاوایی‮ ‬لە‮ ‬2017 پێویستی‮ ‬بە وەستان و پێدچوونەوەیە،‮ ‬شانازیكردن بە تێكدانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2018 بۆ‮ ‬شانازیكردن بە دراوسێیەتی‮ ‬دەگۆڕێ،‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬سەرەتای‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬نوێ ئەگەر بەردەوام بێ،‮ ‬دەهێنێ هەولێریش ئامادەكاریی‮ ‬بۆ‮ ‬بكات،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ئێران بە هاوكاری‮ ‬بەغدا،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬هەندێ حزب خاڵی‮ ‬هاوبەشیان هەیە،‮ ‬ئەویش خۆی‮ ‬لە رووخاندنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمدا دەبینێتەوە،‮ ‬بەڵام بەغدا و تاران چاویان لەوە بوو،‮ ‬بەیەكجاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە قەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كورستان بێنن،‮ ‬زەمینەی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستانیشیان بۆ‮ ‬ئەو ئامانجە بە گونجاو دەبینی،‮ ‬بەڵام پێدەچێ لەگەڵ دەستپێكردنی‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ،‮ ‬تاران چاوی‮ ‬لەوەبێ،‮ ‬بچێتە قۆناغی‮ ‬ئاشتبوونەوە لەگەڵ هەولێر‮.‬

بێدەنگییەك باڵی‮ ‬بەسەر هەرێمدا كێشاوە،‮ ‬تا دێت حزبەكان لێكدوور دەكاتەوە،‮ ‬بەردەوام بوونی‮ ‬روو لێك وەرگێڕان و پشت تێككردن،‮ ‬بەرهەمی‮ ‬نەهاتنەدیی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬رووخاندنی‮ ‬حكوومەتە،‮ ‬وێڕای‮ ‬تاقیكردنەوەی‮ ‬چەند رێگەیەك،‮ ‬دوا رێگەش شەقام بوو،‮ ‬بەڵام ئەمجارەش نەهاتەدی،‮ ‬سەردانی‮ ‬شاندی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی‮ ‬بۆ‮ ‬بەغدا،‮ ‬ئاماژەیەكە بۆ‮ ‬ئەوەی‮ ‬نایانەوێ هەموو حزبەكان بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و وەك هێزێكی‮ ‬گەورە،‮ ‬بۆ‮ ‬قۆناغی‮ ‬پێش و دوای‮ ‬هەڵبژاردن ئامادەبن،‮ ‬ئەم سەردانە،‮ ‬سەرەتایەكە بۆ‮ ‬ئەوەی‮ ‬بڵێین كورد بە دوو بەرە دەچێتە بەغدا،‮ ‬هیوادارم وا دەرنەچێت‮.‬

ئەو ئاراستە تازەیەی‮ ‬ئێران،‮ ‬بۆ‮ ‬هێشتنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك هەرێمێكی‮ ‬ئارام كە ببێتە فاكتەرێكی‮ ‬هاوكار بۆ‮ ‬بە ئارامی‮ ‬هێشتنەوەی‮ ‬ئێران،‮ ‬كاریگەریی‮ ‬لەسەر دۆخی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان دادەنێ،‮ ‬راستە رق و كینەیەكی‮ ‬زۆر كۆبۆتەوە،‮ ‬بەڵام ئەگەر تاران هەوڵی‮ ‬هێنانەدیی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬نوێ بدات كە لەگەڵ داهاتووی‮ ‬بگونجێ،‮ ‬ئەوا‮ ‬لەوانەیە زەمینەی‮ ‬لێكنزیكبوونەوەی‮ ‬حزبەكان بڕەخسێنێ،‮ ‬چۆن بەسیاسەتی‮ ‬توندی‮ ‬پێش‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬رقەبەرایەتییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دروستكرد،‮ ‬تەنانەت وای‮ ‬لێهات گرووپی‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لەخۆبایی‮ ‬بوون،‮ ‬بە لێدوانەكانیان بەرامبەر پارتی‮ ‬هیچیان تێدانەهێشتەوە،‮ ‬هەر زوو گەیاندیانە مریشكە رەشە،‮ ‬ئەگەر تاران بیەوێ كوردستان لە هەرێمێكی‮ ‬نیگەران و توڕە لەخۆی‮ ‬بۆ‮ ‬هەرێمێكی‮ ‬دۆست بگۆڕێ،‮ ‬لەوانەیە گەرمییەك بۆ‮ ‬نێوان حزبەكان بگێڕێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌