2018-01-07

خەبات: عـەلی‮ ‬بانیشاری

كەمتر لە مانگێكە نرخی‮ ‬ئاژەڵ لە باشووری‮ ‬كوردستان بەرزبووەتەوە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬بەرزبوونەوەكە بەوتەی‮ ‬كڕیارانی‮ ‬ئاژەڵ بۆ داخستـنی‮ ‬سنورەكان و كەم هاوردەكردنی‮ ‬دەگەڕێتەوە‮. ‬ئەوانەی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬مەیدانی‮ ‬ئاژەڵان دەكـەن باس لەوە دەكەن هەر كیلۆیەك گـۆشتی‮ ‬ئاژەڵ‮ ‬2000 تا‮ ‬2500 دیناری‮ ‬چووەتە سـەری‮. ‬گۆشتفرۆشەكانیش دەڵێن‮" ‬خواست لەسەر گۆشتی‮ ‬سوور كەمیكردووە،‮ ‬ئەگەر پێش قـەیـران رۆژانە‮ ‬15-20 سـەر ئاژەڵـمان سەربـڕیبێت ئـەوا ئـێستا كەمتر لە پێنج سەر سەردەبڕین‮".‬

‮ ‬بـەهۆی‮ ‬كەمـی‮ ‬هاوردەكـردنی‮ ‬ئاژەڵ لە دەرەوە هەفتـانە‮ ‬600 سەر ئـاژەڵ بەمـەبەستی‮ ‬سەربـڕین لـە هەولێرەوە بۆ‮ ‬سلێمـانـی‮ ‬دەڕوات‮. ‬چـاوەڕوانـیش دەكرێت تا نەورۆزی‮ ‬ئەمـساڵ نـرخی‮ ‬ئاژەڵ بـەو شێوەیـە بـمێنێتـەوە‮.‬

مـەولود محەمەد،‮ ‬مـاوەی‮ ‬12 سـاڵە هەفـتانە سـەردانی‮ ‬مـەیدانی‮ ‬ئاژەڵانـی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكات،‮ ‬دەڵێ‮" ‬بەراورد بە چەند هەفـتە لەمـەوبەر نـرخی‮ ‬هەر كـیلۆیـەك ئاژەڵ‮ ‬2000 تا‮ ‬2500 دینار زیادكردووە‮". ‬ئەو هۆكاری‮ ‬گرانبـوونـەكە دەگـەڕێنێتەوە بۆ‮ ‬هاتـنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و پەیدا بوونی‮ ‬لەوەڕ‮ ‬كە ئاژەڵدارەكـان چەنـد هەفـتەیەكی‮ ‬دیكە گرفتی‮ ‬كەم لەوەڕیـان نامێنێت و ئەركی‮ ‬ئاژەڵ‮ ‬بەخێوكردن كەم دەبـێتەوە‮. ‬سەبـارەت بـە كـاریگەری‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایـی‮ ‬لەسەر بازاڕی‮ ‬ئاژەڵ دەڵێت‮" ‬قەیران كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەبووە،‮ ‬پێشتـر رۆژانـە‮ ‬17-18 گێسكـم سـەردەبـڕی‮ ‬و لە سەربڕخانەكەمدا ساغـم دەكردەوە،‮ ‬بـەڵام چەند سەرێك سـەر سـەردەبـڕم‮". ‬ئـەو پێی‮ ‬وایە هێشتا بازاڕی‮ ‬گۆشتی‮ ‬سـوور باشە و تەواو سست نەبووە‮.‬

موزەفەر حمە ساڵح،‮ ‬سەربڕخانـەی‮ ‬لە ناحیەی‮ ‬كەسنـەزان هەیە،‮ ‬هۆكــاری‮ ‬گـرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬ئاژەڵ بۆ‮ ‬داخستنی‮ ‬سنورەكان دەگەڕێنێتـەوە‮. ‬دەڵێ‮" ‬ئێستـا ئاژەڵ لە تـوركیا و ئێرانەوە نایەت و لە سوریایشەوە بەكەمی‮ ‬دێت‮". ‬بەوتەی‮ ‬موزەفــەر بـەهۆی‮ ‬كەمی‮ ‬هاوردەی‮ ‬ئاژەڵەوە هـەفتانە‮ ‬600 سەر ئاژەڵ لە هەولێرەوە بۆ‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەڕوات‮. ‬ئـەو دەشڵێت‮" ‬ئـێستا ئاژەڵ لە باشووری‮ ‬كوردستانەوە بۆ‮ ‬موسڵ دەنێدرێت‮". ‬بەبۆچوونی‮ ‬ئەو گۆشت فرۆشە هۆكارێكـی‮ ‬دیـكەی‮ ‬گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬ئاژەڵ بۆ‮ ‬وەرزی‮ ‬زاوزێ دەگەڕێتەوە و لەم وەرزەدا ئاژەڵدارەكان كەمتر ئاژەڵ دەفـرۆشن‮.‬

ئەگەرچی‮ ‬نرخی‮ ‬ئاژەڵ گرانبووە،‮ ‬بەڵام وەكـو خـاوەنی‮ ‬سەربڕخانەكان دەڵێن نرخی‮ ‬گۆشتی‮ ‬سوور وەكو خۆیەتی‮. ‬لەئێستا نرخی‮ ‬كیلۆیەك گـۆشت بـە ئێسقانەوە بە‮ ‬11-12 هەزار و گۆشتی‮ ‬نەرمەش بە‮ ‬14-15 هەزارە و ئەم نرخە لە شار بۆ‮ ‬شـارێكی‮ ‬دیكە جیاوازی‮ ‬هەیە‮. ‬موزەفەر باس لەوەشدەكات ئەو سەربڕخانانەی‮ ‬كرێ دەدەن و شاگردیان هەیە گۆشت گرانتر دەفرۆشن و بەپێی‮ ‬دوكان گۆڕانكاری‮ ‬بەسەر نرخی‮ ‬گۆشتی‮ ‬سووردا دێت‮.‬

بەپێی‮ ‬وتەی‮ ‬ئاژەڵدارەكان وەرزی‮ ‬بەهار و زستان لە سەرجەم وەرزەكانی‮ ‬دیكە نرخی‮ ‬ئاژەڵ گرانترە،‮ ‬چونكە لەو دوو وەرزەدا گۆشتی‮ ‬سوور زیاتر خواستی‮ ‬لەسەرە و بازاڕی‮ ‬گەرمە‮. ‬موزەفەر حمە ساڵح دەڵێت‮" ‬رۆژانە سێ سەر ئاژەڵ سەردەبڕم،‮ ‬بەڵام بەر لە قەیران رۆژانە‮ ‬15-20 سەرم ساغ‮ ‬دەكردەوە و بازاڕەمان زۆر باش بوو‮". ‬وەكو خاوەنی‮ ‬سەربڕخانەكانی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەن ئاژەڵی‮ ‬بچووك(گێسك و بەرخ و گۆلك‮) ‬زیاتر لە ئاژەڵەكانی‮ ‬دیكە بازاڕیان باشە،‮ ‬چونكە لەكاتی‮ ‬سەربڕیندا زووتر ساغ‮ ‬دەبنەوە‮. ‬بەپێی‮ ‬دواین ئامارە لە باشـووری‮ ‬كـوردستـان زیـاتـر لـە3 ملـیۆن و700مـەڕ‮ ‬و بـزن و كـەمتـر لـە3 هـەزار500 سـەر رەشـەوڵاخ و نـزیكـەی4 هەزار سـەر گـامێـش هـەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌