2018-01-07

رێبوار حەمەلاو شوانی

گەلی‮ ‬كورد خەباتێكی‮ ‬دوور و درێژ و قوربانییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەخشی‮ ‬تا گەیشتە ئەو رۆژەی‮ ‬كە ئێستا ئەزموونەكەی‮ ‬بۆتە نموونەیەكی‮ ‬زیندووی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬دیموكراسییەت لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستدا و دۆست و دوژمنیش دان بەوەدادەنێن كە سەڕەرای‮ ‬هەموو ئەو نەهامەتییانەی‮ ‬كە كورد بە دەست رژێمەكانی‮ ‬رابردووو ئێستای‮ ‬عێراق چێشتووێتی‮ ‬،خاكی‮ ‬كوردستان هەمیشە شوێنی‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬ئاشتیانە و رۆژبەڕۆژ دەبێتە مایەی‮ ‬سەرنجڕاكێشانی‮ ‬زیاتر،‮ ‬ئەمیش لە ئەنجامی‮ ‬ئەو سیاسەتە راستەقینەی‮ ‬كە سەرۆك بارزانی‮ ‬پیادەی‮ ‬كردووە و بەلای‮ ‬هەمووان سیاسەتێكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و نیشتیمانیی‮ ‬گەورەیە و بۆتە مایەی‮ ‬قبووڵكردنی‮ ‬ئەو سیاسەتە كە حیكمەتی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كوردیی‮ ‬بەرجەستە كردووە‮.‬

بەرامبەر بەمەش،‮ ‬پێوستە و ئەركی‮ ‬هەموو مانە و دەبێ هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان دەست بەو دەسكەوتانەوە ئەزموونەوە بگرین،‮ ‬كە ئەنجامی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەندین ساڵەیە،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لەو قۆناغەدا كە دەبێ هەمووان خەممان ئازادكردن و چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كەركوك و مافە نەتەوایەتییەكان كە هەموو لایەك دەزانن سەرۆك بارزانی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬ئەوەیە كە بتوانێت لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان كاری‮ ‬تەواو بكات بەو ئاراستەی‮ ‬كە گرفتی‮ ‬ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكان چارەسەر بكات و لە خەمی‮ ‬ئەوەدایە كە كورد بگاتە هەموو ئاواتە دوور و نزیكەكانی‮. ‬كەچی‮ ‬لەو بارودۆخە ناسكەدا،‮ ‬دوور لە‮ ‬یاساو شەرعییەت هەوڵی‮ ‬ترازانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەدرێت كە لە راستیدا ئەوە لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت هەوڵدانە بۆ لەباربردنی‮ ‬شەرعییەت كە بە دڵنیاییەو نەك ئێمە،‮ ‬بەڵكو هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان رووبەڕووی‮ ‬دەبنەوە،‮ ‬دەبێ بە روحییەتی‮ ‬ئاژاوەنانەوە كودەتا لە هزر ومێشكەكان دوور بخەینەوە‮ ‬،‮ ‬دەبێ هەوڵی‮ ‬هەموو لایەنە سیاسییەكان‮ ‬یەك بخرێت بۆ چەسپاندنی‮ ‬گیانی‮ ‬دیموكراسییەت و خۆ دوورخستنەوە لەو هەوڵانەی‮ ‬كە ئەزموونی‮ ‬كوردستان لەكەدار دەكات‮.‬

گەورەیی‮ ‬و پیرۆزیی‮ ‬كوردستان لەوەدایە كە بتوانین لە ژێر‮ ‬یەك رەشماڵی‮ ‬نیشتیمانیی‮ ‬كۆبینەوە و مەسەلەی‮ ‬سەرەكیمان خەمی‮ ‬نیشتمان و مەسەلە رەواكەی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬نەك هەوڵی‮ ‬لێكترازان و ناكۆكی‮ ‬و ئاژاوە،‮ ‬كە بە خەسارەتی‮ ‬كوردو دۆزە رەواكەی‮ ‬تەواو دەبێت و پێویستە لەو روانگەوە هەست بە بەرپرسیارییەتی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خۆمان بكەین و نەهێڵین درز بكەوێتە نێوان شارەكانی‮ ‬كوردستانەوە كە هەموو پارچەكانی‮ ‬كوردستان و كەسیش لەو خەونە نەزۆكە سوودمەند نییە تەنیا دوژمنانی‮ ‬كورد نەبێت كە چاویان بە ئەزموونە پیرۆزەكەی‮ ‬كوردستان هەڵنایەت و دەبێ بە عەقڵ و مەنتیق بیربكەینەوە و بەدڵنییاییەوە هەڵبژاردن گشت كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر دەكات و ئەوەی‮ ‬گرنگە لە قۆناغی‮ ‬ئێستامان پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكان و هەنگاونانە بەرەو ئایندەیەكی‮ ‬پڕ‮ ‬هیوا‮. ‬بێگومان مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین‮..‬چونكە مافێكی‮ ‬رەوای‮ ‬بێ ئەملاولای‮ ‬سەرجەم گەلانی‮ ‬جیهانە‮ ‬،ئێمەیش وەكو هەر گەلێكی‮ ‬تری‮ ‬جیهان مافی‮ ‬ئەوەمان هەیە ئەو خەونە ببینین وەكو نەتەوەكانی‮ ‬تری‮ ‬جیهان مافی‮ ‬ئارەزومەندانەمان هەبێت لەچوارچێوەی‮ ‬ئەو وڵاتانەدا بمێنینەوە كەبەزۆر پێكیانەوە لكاندووین‮ ‬یاخود جیا ببینەوەو دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆمان‮ ‬یاخود چەند دەوڵەتێكی‮ ‬خۆمان هەبێت‮..‬ئەمڕۆ كەباس لە نیشتمانی‮ ‬كورد بكەین وچاوێك بەمێژودا بخشێنینەوە دەبینین كەچۆن ئەم نیشتیمانە بەبێ رەزامەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد كەخاوەنی‮ ‬ئەم نیشتیمانەیە بەسەرچەند دەوڵەتێك دا دابەشكراوەو گەلی‮ ‬كورد لەمافی‮ ‬چارە نوسی‮ ‬خۆی‮ ‬بێبەشكراوە‮ .‬ئێمەی‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬گەورە روبەروی‮ ‬چەند وڵات و حكومەتێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ناوچەكە دەبینەوە كە هەموویان رێرەوی‮ ‬كۆنەپەرستانەو تۆتالیتاریستانەیان هەیە‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە بەپێی‮ ‬پەیمانی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و بەهەموو پێوەرێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و شارستانی‮ ‬هاوچەرخ دەبێت گەلی‮ ‬كورد وەكو گەلانی‮ ‬عەرەب و تورك و فارس خاوەنی‮ ‬مافی‮ ‬چارە نووسی‮ ‬خۆیبێت‮ ‬،‮ ‬ئامانجی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬شۆرشی‮ ‬كوردستان وجوڵانەوە رزگاریخوازەكەی‮ ‬لەسەربەخۆیی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسیندا دروشمێك نی‮ ‬یە لەلایەن حیزبێك‮ ‬یان ریكخراوێك داڕێژرابێت‮ ‬یان هەڵقوڵاوی‮ ‬بەرنامەو بیروبۆچون وپراكتیكی‮ ‬حیزبێك‮ ‬یان رێكخراوێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت‮ .‬بەڵكو بوونی‮ ‬ئەم دروشمە سەرەكیترین دروشمی‮ ‬ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬تاكەكان و پاشان بزوتنەوەی‮ ‬خەباتگێڕی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردوستانە لەپێوستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردەوەیە بۆگەیشتن بەم ئامانجە‮..‬

گەر بەغدا مافی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كردە بەهانە تا كورد‮ ‬،ئابڵوقەمان بەسەردا بسپەێنێ و دواتر بە پاڵپشتی‮ ‬سوپای‮ ‬داگیركەر و حەشدی‮ ‬شیعی‮ ‬كەركووك و ناوچە كوردستانییە داگیركراوە تر بە خیانەتكاری‮ ‬دەستبەسەر بكات‮ . ‬هاتنە سەر هێلی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپایی‮ ‬و ئەمەریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬گفتگۆ و جێبەجێی‮ ‬كردنی‮ ‬دەستوور و مافەكانی‮ ‬كورد بە چاودێری‮ ‬و ئامادەبوونی‮ ‬راستەوخۆیی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان ئیتر بەغدا دەكاتە ئەمڕی‮ ‬واقیع و مەجاڵی‮ ‬كات بە فیرۆدان و خۆ دزینەوە‮. ‬ئەگەر سەیر بكەین تا ئێستاش ناحەزان لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدان پێگەی‮ ‬كوردستان لاواز بكەن و بەردەوام گرفتی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬بۆ دروست دەكەن،‮ ‬واتە بەردەوام مەترسیمان لەسەرە و لە رەوشێكی‮ ‬ناسك و هەستیار داین لەبەرئەوەی‮ ‬تا ئێستا قۆناخی‮ ‬رزگاری‮ ‬نیشتمانیمان نەبڕیوە،‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬رابردوو و ئێستای‮ ‬ئێراقیش لەو چوارچێوەیەدان،‮ ‬عێراق بەو هەڵس و كەوتانەی‮ ‬ئێستای‮ ‬بەرەو تاكڕەوی‮ ‬و دكتاتۆرییەت هەنگاو دەنێت و وەكو رژێمەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق هەركاتێ بەهێز بێتەوە دژی‮ ‬كورد دەوەستێتەوە،‮ ‬لەم رووەوەش ئێمەی‮ ‬كورد ئەزموونێكی‮ ‬تاڵمان لەگەڵ رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ئێراقدا هەیە،‮ ‬هەركاتێ ئێراق بێهێزو توانا بووبێت پەنای‮ ‬بۆ كورد هێناوەو دیالۆگی‮ ‬لەگەڵدا كردووە،‮ ‬كە هێزو توانای‮ ‬پەیدا كردبێتەوە دژی‮ ‬كورد وەستاوەتەوە،‮ ‬ئێمە كە لە رەوشێكی‮ ‬وادابین دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ واقیعی‮ ‬خۆماندا بكەین و هەموو لایەكمان‮ ‬یەكدەنگ و‮ ‬یەكهەڵوێست بین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی‮ ‬ئەزموونەكەمان و‮ ‬یەكدەستیش بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬مەترسییەكان،‮ ‬بۆیە بۆچارەسەركردنی‮ ‬گرفتە ناوخۆییەكانمان نابێ پەنا بۆ كاردانەوە ببەین،‮ ‬بەڵكو دەبێ لەرێی‮ ‬رەخنەوە گرفتەكان بخەینە روو و چارەسەریشیان بۆ بدۆزینەوە‮. ‬

لەسەر ئێمەی‮ ‬كورد پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان گوتاری‮ ‬سیاسیمان‮ ‬یەكبخەین و بە بیرو ستراتیژێكی‮ ‬نیشتیمانیی‮ ‬وكوردپەروەرانە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم بارودۆخە هەستیارە بكەین،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬جیهان بە تایبەت دوای‮ ‬رووداو پێشهاتەكان و داگیركاری‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬زۆر لەجاران گونجاوترو لەبارترە و زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بەدیدێكی‮ ‬دیكە پرسی‮ ‬كورد دەخوێننەوە و پرسی‮ ‬كورد وەك پرسێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەبینن،‮ ‬بۆیە لەسەر ئێمەی‮ ‬كوردیش پێویستە بەرژەوەند و مافەرەواكانمان كە خۆی‮ ‬لە جێبەجێی‮ ‬كردنی‮ ‬مافە دەستوورییەكانی‮ ‬تایبەت بە میللەتەكەمان كە ساڵانێكی‮ ‬زۆرە بەغدا خۆی‮ ‬لە دەدزێتەوە پێداگری‮ ‬لە سەر بكەین و لەبەرچاو بگرین و وەكو كورد سوود لەو‮ ‬ڕەوشە وەربگرین‮ .‬

‮ ‬گەیشتنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەئامانجی‮ ‬ئازادی‮ ‬دیاریی‮ ‬كردنی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسین‮. ‬مافێكی‮ ‬زۆرسروشتی‮ ‬گەلەكەمانە وەك هەمووگەلانی‮ ‬جیهان‮. ‬مافی‮ ‬هەموونەتەوەیەكە لەجیهاندا بەبێ هیچ جۆرەزۆركاریەك وەدەست وەردانێكی‮ ‬داگیركەرانەی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر، گەلی‮ ‬كورد بەپێوانەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ومێژوویی‮ ‬وجوگرافیایی‮ ‬وەك هەرنەتەوەیەك خاوەنی‮ ‬زمان وكلتورو خاك وئاو وپەیوەندی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و وەسیمای‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و گەر بە هۆی‮ ‬بەرژوەندی‮ ‬داگیركەران و زلهێزان خۆیان لەو مافەرەوایە دەدزنەوە ئەوا دەبێ ئەو راستیە بزانرێت كە خۆ دزینەوە لە مافێكی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد كە ئەویش سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮ ‬،‮ ‬ناوچەكە هیچ كات ئاڕامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬بەخۆیەوە نەبینێ‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌