2018-01-06

سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق گوتی،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق چەندە دانوستان و گفتوگۆ دوا بخات،‮ ‬زیاتر ئاستی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و پشتگیریكردنی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر دەكات،‮ ‬چونكە سەرۆكوەزیران ناتوانێ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەڵخەڵەتێنێت و كورد بەردەوام روونكردنەوەیان بۆ دەدات‮.‬

د.عەرەفات كەرەم‮: ‬سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بە ماڵپەڕی‮ ‬فەرمیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬راگەیاندووە‮ : ‬بڕیارە رۆژی‮ ‬چوارشەممە پەرلەمان‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دوای‮ ‬پشووی‮ ‬زستان ئەنجامبدات و ئێمەش چاوەڕێی‮ ‬ئەوە دەكەین گفتوگۆ لەبارەی‮ ‬پڕۆژەیاسای‮ ‬بودجە بكرێت و بزانین حكوومەت وەڵامی‮ ‬داواكاریی‮ ‬ئێمە دەداتەوە،‮ ‬ئەگەر وەڵامی‮ ‬ئێمە بدرێتەوە و داواكارییەكانمان جێبەجێ بكرێن،‮ ‬دەنگی‮ ‬پێ دەدەین،‮ ‬بەڵام گەر جێبەجێ نەكرابێتن،‮ ‬ئێمەش دەنگی‮ ‬پێ نادەین و بایكۆتی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬بودجە دەكەین‮.‬

لەبارەی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا‮ ‬د.عەرەفات كەرەم گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬بەغدا باسی‮ ‬دەكات كە مووچەی‮ ‬هەردوو وەزارەتی‮ ‬پەروەردە و تەندروستی‮ ‬ڕەوانە دەكات،‮ ‬وەكو پەیامێكە بۆ دەرەوە،‮ ‬كە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم دەكات،‮ ‬بەڵام كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باش دەزانێت كە ئەمەی‮ ‬دەكرێت گفتوگۆ نییە و خەریكە سەرۆكوەزیران بەشێوەیەك سومعەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەكەدار دەكات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بەو سیاسەتەوە ئاستی‮ ‬دیپلۆماسیی‮ ‬هەرێم دەباتە پێشەوە،‮ ‬چونكە‮ ‬عەبادی‮ ‬نە حەشدی‮ ‬هەڵوەشاندەوە و نە كێشەكانی‮ ‬لەگەڵ هەرێم چارەسەر كردووە و نە كێشەی‮ ‬كەركووك و خورماتووشی‮ ‬چارە كردووە،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬لە خورماتوو كراوە،‮ ‬تاوانی‮ ‬جەنگە‮. ‬روونیشیكردەوە‮: ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق ئەوەی‮ ‬سەلماند كە ئەو كەسە نییە،‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پشتی‮ ‬پێ ببەستێت،‮ ‬بۆیە بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬گوشاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەوجۆرە كارانە لەگەڵ هەرێم دەكات و دەیەوێت كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەڵخەڵەتێنێت،‮ ‬بەڵام هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرەدەوام لە دانوستانە لەگەڵ كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەموو شتێكیان بۆ رووندەكاتەوە،‮ ‬بۆیە لەو بڕوایەدام كە چارەنووسی‮ ‬سیاسیی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق باش نییە و خەریكە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە پشتگیریكردن لێی‮ ‬پەشیمان دەبێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌