2017-12-26

ڕاپۆرت-فاتیح بەرزنجی
هەموو ساڵێك چەند رۆژێك بەرلە هاتنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ بەبۆنەی‮ ‬لە دایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح خوشك و برا مەسیحیەكان ئامادەباشی‮ ‬بۆ ئەو جەژنە دەكەن و كوچەوكۆڵان و شەقامەكان دەرازێننەوەولە شەوی25/24ی‮ ‬هەموو ساڵێك لەسەرجەم كڵێساكانی‮ ‬كوردستان‮ (‬كریستیان)ەكان بەشداری‮ ‬لەو بۆنە ئایینیە دەكەن وتانیوەشەوی‮ ‬25 ی‮ ‬مانگ بۆنەكە بەردەوامدەبێت و‮ (‬ژن و منداڵ و پیرو گەنج‮) ‬لەو بۆنەدا دوعاو نزا و پاڕانەوە دەكەن و بۆرۆژانی‮ ‬دواتریش ئاهەنگ دەگێڕن و جەژنە پیرۆزە لەیەكتری‮ ‬دەكەن‮.‬
بۆ ئامادەكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاپۆرتە سەردانی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوەمان و كردولەوێدا ژمارەیەك لە هاونیشتمانیان دەربارەی‮ ‬جەژنی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح و سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ قسەیان بۆ كردین‮.‬
‮"‬مام گورگیس‮" ‬پیاوێكی‮ ‬بەتەمەنی‮ ‬ئەو شارەدێیە بوو گوتی‮:‬ئێمە لەكوردستان هەموو ساڵێك بەباشترین شێواز خۆمان بۆ ئەوجەژنە ئامادەدەكەین و هەر لەو جەژنەدا دوعا بۆ پاراستنی‮ ‬كوردستان دەكەین‮.‬
‮"‬خاتوو مریەم‮" ‬ئافرەتێكی‮ ‬ئەو شارەدێیە بوو گوتی‮: ‬سەرەتا بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬دایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح پیرۆزبایی‮ ‬لە هەموو كریستیانەكانی‮ ‬جیهان و كوردستان دەكەین و لەو جەژنەدا خواردنی‮ ‬خۆش و بەتام ئامادەدەكەین و سەردانی‮ ‬ماڵی‮ ‬یەكتر دەكەین و لە شەوی‮ ‬25 ی‮ ‬مانگ دەچینە كڵێسا بۆ دوعاو نزا كردن تا نیوە شەو دەمێنینەوە‮.‬
‮"‬مام پۆڵس‮" ‬پیاوێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەتەمەنی‮ ‬عەنكاوەبوو گوتی‮: ‬هەموو ساڵێك لە شەوی‮ ‬25ی‮ ‬مانگ لەكاتی‮ ‬بۆنی‮ ‬جەژنی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح دوعا بۆ كوردستان دەكەین كە هەمیشە پارێزراو بێت‮.‬
‮"‬نەزار‮" ‬گەنجێكی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوەبوو گوتی‮: ‬بۆ جەژنی‮ ‬ئەمساڵ بەباشترین شێواز خۆمان ئامادەكردووە‮.‬
سەبارەت بەئامادەكاریەكان و بەرنامەیان سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ناحیەی‮ ‬عەنكاوەمان كردو لەوێدا مافپەروەر‮ "‬جەلال حەبیب عەزیز‮" ‬بەڕێوەبەری‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوە بە رۆژنامەی‮ ‬خەباتی‮ ‬راگەیاند‮: ‬لەسەرەتادا پیرۆزبایی‮ ‬گەرم لە خوشك و برا مەسیحیەكان دەكەم لە هەموو جیهان و‮ (‬كوردستان‮) ‬بەتایبەتی‮. ‬دیارە جەژنی‮ ‬دایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح لەسەرتاسەری‮ ‬دونیادەكرێتەوەو لە كوردستانیش ئەو جەژنە بە جوانترین شێواز دەكرێتەوەو لەماوەی‮ ‬ئەوچەند رۆژانەدا هەموو كریستیانەكانی‮ ‬عەنكاوە ئاهەنگ دەگێڕن و شارەدێیەكە بە‮ (‬گوڵ و دار‮)‬ی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵ و دارەكان بە‮ (‬گڵۆپ‮)‬ی‮ ‬رەنگاو‮ ‬ڕەنگ دەڕازاێننەوە‮ .‬
لەعەنكاوە نزیكەی‮ ‬10 كڵێسا هەیەو لە هەر هەموویان ئاهەنگ بۆ جەژنی‮ ‬لە دایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح سازدەكرێت و هەموو كریستیانەكان سەرقاڵی‮ ‬ئەو بۆنە دەبن و كڵێساكان پڕدەبن لە خەڵكی‮ ‬كریستیان،‮ ‬ئەویش لە‮ ‬یەكەمین رۆژی‮ ‬لەدایكبوون كە دەكاتە رۆژی25 ی‮ ‬مانگ لەو شەوەدا هەموو كریستیانەكان روولە كڵێساكان دەكەن،‮ ‬ئێمەش وەكو سەرۆكی‮ ‬یەكەی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬ئەو شارە دێیەلەگەڵ‮ (‬پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنی‮)‬ەكان پلان و بەرنامە بۆ ئەو چەند رۆژە دادەنێین تا كریستیانەكان بەهێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬ئەو جەژنە بكەنەوەو لەیەكەمین شەو بە ئامادەبوونی‮ (‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و كونسوڵی‮ ‬وڵاتان و بەرپرسان‮)‬ی‮ ‬دیكەی‮ ‬حكوومی‮ ‬بۆنەی‮ (‬قوداس و ئاهەنگی‮ ‬قوداس‮) ‬لەلایەن‮ (‬مەتران)ەوە ئەو شەوە لە كاتژمێر‮ ‬10 ی‮ ‬شەو تا درەنگانی‮ ‬شەو ئەم ئاهەنگە سازدەكرێ‮.‬
ماوەی‮ ‬دووساڵە لەبەر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬ناتوانین كەرنەڤاڵی‮ ‬گەورە ساز بكەین و گشت شەقامەكانی‮ ‬عەنكاوە بڕازێنینەوە،‮ ‬بەڵام بەهاوكاری‮ ‬شارەوانی‮ ‬عەنكاوە بەو بڕە پارە كەمە توانیمان چەند شوێنێك بڕازێنینەوە و درەختی‮ ‬كریسمس دابنێین‮.‬
پاشان لە(كڵێسای‮ ‬مار گۆرگیس‮) ‬لە عەنكاوە قەشە‮ "‬زەیا شابا‮" ‬قەشەی‮ ‬كڵێسای‮ ‬مارگورگیس بۆ خەبات روونیكردەوە‮: ‬هەموو ساڵێك لە جەژنی‮ ‬دایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح كە دەكەوێتە رۆژی‮ ‬25 ی‮ ‬مانگی‮ ‬12 سەرجەم مەسیحیەكانی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوەو شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان وشوێنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێڕاق ولە جیهانیش هەموو پێكەوە هاوبەشن بۆئەنجامدانی‮ ‬رێو‮ ‬ڕەسمی‮ ‬ئەو جەژنە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌