2017-12-23

خه‌بات: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری

بە بۆچوونی‮ ‬رێبوار بابكەیی،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی‮ ‬سەڵاحەدین،‮ ‬عەبادی‮ ‬لەبەر دوو هۆكار گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر رەتدەكاتەوە‮ ‬یەكەم‮: ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق‮. ‬دووەم‮: ‬لەبارنەبوونی‮ ‬ژینگەی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬هەرێمە،‮ ‬چونكە بەو هۆیەوە دەتوانن درێژە بە سیاسەتەكانی‮ ‬دژی‮ ‬هەرێم بدات‮. ‬ئەو مامۆستایەی‮ ‬زانكۆ دەڵێ‮" ‬باشترین دەرچە بۆ دەرچوون لەم قۆناغە ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮". ‬لەم دیمانەیەدا لەگەڵ‮ "‬خەبات‮" ‬بابكەیی‮ ‬لەسەر سەردانەكەی‮ ‬وەفدی‮ ‬هەرێم بۆ دەرەوە و پشتگری‮ ‬ئەمەریكا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم و گفتووگۆكانی‮ ‬هەرێم و بەغدا و پشتگری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز لە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و چەند پرسێكی‮ ‬تر دەدوێت‮. ‬ئەو دەڵێت‮" ‬پێویستە حكومەتی‮ ‬هەرێم پەنا بۆ سیاسەتی‮ (‬هەنگاو بە هەنگاو‮) ‬بەرێت تا بتوانێت ئەو هێزانەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لەدەستیداوە،‮ ‬بنیاتی‮ ‬بـنێتەوە‮.‬

گرنگیی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬وەفدی‮ ‬هەرێم بۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا چییە؟

رێبوار بابكەیی‮ ‬دەڵێ‮" ‬سەردانەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و وەفدی‮ ‬یاوەری‮ ‬بۆ فەڕەنسا و پاشان بۆ ئەڵمانیا هەنگاوێكی‮ ‬گرنگە بۆ بنیاتنانەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و كرانەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بەڕووی‮ ‬ئابڵوقەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬فەرەنسا لەدەسپێكدا توانی‮ ‬لەوڕووەوە پەنجەرەیەك بكاتەوە‮". ‬ئەو مامۆستایەی‮ ‬زانكۆ سەبارەت بە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەڵمانیا گوتیشی‮" ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەڵمانیا لەسەر سێ بنچینە داڕێژراوە‮: ‬فرەجۆری‮ ‬و فرەلایەنی،‮ ‬جەختكردنەوە لە پاراستنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬جەختكردنەوە لەسەر مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و مافی‮ ‬كەمینەمان،‮ ‬لە بنچینەی‮ ‬دووەم و بنچینەی‮ ‬سێیەمدا،‮ ‬بەستنەوەی‮ ‬بە پێشوازی‮ ‬ئەو وڵاتە لە وەفدی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئانوساتێكی‮ ‬ئاوادا،‮ ‬بەڵگەیە لەسەر ئەوەی‮ ‬كە ئەڵمانیا پێیوایە كە سیاسەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬عەبادی‮ ‬بەرامبەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێتە مایەی‮ ‬لەباربردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬عێراق و تێكچوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬ئەو وڵاتە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان فاكتەرێكی‮ ‬گرنگە لە عێراق بۆ دەستبەركردنی‮ ‬ئاسایش و ئاشتی‮ ‬ئەو وڵاتە‮". ‬ئەو گوتیشی‮" ‬بۆیە ناكرێت حكوومەتی‮ ‬عێراق هێرش بكاتە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە كاتێك كە مێركل جەختدەكاتەوە لەسەر پاراستنی‮ ‬مافە دەستوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەبەر ئەوەیە كە ئەڵمانیا بە بیروباوەڕ‮ ‬لەگەڵ پاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬كەمینەكان و مافەكانی‮ ‬مرۆڤە،‮ ‬هەر وەكچۆن لە بنچینەی‮ ‬سێیەمدا ئاماژەم پێكرد‮".‬

لەبەر دوو هۆكار عەبادی‮ ‬گفتوگۆ لەگەڵ كورد رەتدەكاتەوە

سەبارەت بە رەتكردنـەوەی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬بەغدا لەگەڵ هەولێر لە لایەن عەبادییەوە بابكەیی‮ ‬دەڵێت‮" ‬لەبەر دوو هۆكار عەبادی‮ ‬گفتوگۆ لەگەڵ كورد ناكات‮: ‬یەك لەبەر هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراقە،‮ ‬عەبادی‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬پێیوایە كە سەركەوتوبووە لە چۆنییەتی‮ ‬رووبەڕووبونەوەی‮ ‬پرسی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هەر دیالۆگێك لەگەڵ وەفدی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چانسی‮ ‬بردنەوەی‮ ‬عەبادی‮ ‬لە هەڵبژاردن كەمدەكاتەوە،‮ ‬دەرفەت دەدات بە نەیارانی‮ ‬عەبادی‮ ‬تا ئەوە بكەن بەبیانوو بـۆ ئەوەی‮ ‬خۆیان پێی‮ ‬بەهێز كەن‮. ‬بۆیە عەبادی‮ ‬هەوڵدەدات ئەو پرسە بخاتە دوای‮ ‬هەڵبژرادنەكانەوە‮. ‬هۆكاری‮ ‬دووەم‮: ‬لەبەر ئەوەیە كە عەبادی‮ ‬پێیوایە كە ژینگەی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێم هێشتا لەبارە بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت درێژەبدات بە سیاسەتەكانی‮ ‬لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە ژینگەیەكی‮ ‬پـەرش و بڵاوە،‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد زیاتر لە هەموو كات تێكچووە‮".‬

ئایا عەبادی‮ ‬ملكەچی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد دەبێت؟

لە بارەی‮ ‬ملكەچبوونی‮ ‬عەبادی‮ ‬بەرامبەر بە مافەكانی‮ ‬كورد ئەو مامۆستایەی‮ ‬زانكۆ دەشڵێ‮" ‬ئەوە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی‮ ‬كە ئایا هاوسەنگی‮ ‬هێز كە لەئێستادا لە دوای‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لەبەرژەوەندی‮ ‬بەغدایە؟ كورد دەتوانێت ئەو هاوسەنگییە دروستبكاتەوە كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە؟ هەروەهـا دەمێنێتەوە لەسەر جۆری‮ ‬گوشار و شێوەی‮ ‬گوشارەكانی‮ ‬ئەكتەرە نێودەوڵەتییەكان لەسەر بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق كـە تا چەند دەتوانن بەغدا ملكەچ بكەن بۆ ئەوە مەبەستە‮".‬لەوەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬كە چاوەڕواندەكرێت ئەڵمانیا ماوەی‮ ‬راهێنان بەهێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بۆ ساڵێكی‮ ‬دیكە درێژ بكاتەوە،‮ ‬پێتوایە پشتگیری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز لە لە هاوكاریكردنی‮ ‬كورد و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بۆ داهاتوو چۆن دەبێت؟ رێبوار بابكەیی‮ ‬دەڵێ‮" ‬ئەڵمانیا و فەرەنسا و زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬رۆژئاوا بەردەوامن لە هاریكاریكردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬چونكە تاكە هێزە بەلای‮ ‬ئەوان كە خاوەن بیرو باوەڕی‮ ‬لیبراڵ دیموكراتە،‮ ‬بەڵام ئەو هاوكارییانە لاواز دەبێت،‮ ‬چونكە بەغدا هەوڵدەدات ئاستەنگی‮ ‬زۆریان بۆ دروستبكات،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە هێشتان فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەرێم بەڕووی‮ ‬جیهاندا داخراون‮".‬

پشتگیریی‮ ‬ئەمریكا لە حكوومەتی‮ ‬هەرێم چ كـاریگەرییەكی‮ ‬دەبێت؟

سەبارەت بە پشتگیری‮ ‬ئەمەریكا بۆ سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و جێگرەكەی‮ ‬لە ماوەكانی‮ ‬رابردوودا و كاریگەری‮ ‬لەسەر سەركەوتنی‮ ‬حكوومەت لەم قۆناغەدا بابكەیی‮ ‬دەڵێ‮" ‬ئەمەریكا لە ئیستادا هەموو هەوڵێك دەدات كە هاوسەنگی‮ ‬هێز بگەڕێنێتەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە،‮ ‬واشنتن گوشارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬كردووە بۆ سەر بەغدا تا دەست بە گفتوگۆ‮ ‬لەگەڵ هەرێم لەسەر بنەمای‮ ‬دەستوور بكات،‮ ‬بەڵام تاوەكو ئێـستا ئەو گوشارانە بێهودەبوون،‮ ‬چونكە وەك گوتم دەمێنێتەوە سەر جۆری‮ ‬گوشار و شێوەی‮ ‬گوشارەكان‮". ‬سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێمیش ناوبراو دەڵێت‮" ‬باشترین دەرچە بـۆ ئەو دۆخە و بۆ‮ ‬یەكلایكردنەوەی‮ ‬ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوان هێزە كوردستانییەكان بریتییە لە هەڵبژاردن‮". ‬لەبارەی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد پاش رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و بەهێزبوونەوەی‮ ‬ئەو پێگەیە،‮ ‬ئەو مامۆستایەی‮ ‬زانكۆ گوتی‮" ‬یەك ژینگەی‮ ‬ناوخۆ بسازرێنرێتەوە كە لە ئێستادا زۆر پەرش و بڵاوە‮. ‬دووەم،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ژینگەی‮ ‬دەرەوەش،‮ ‬پێویستە حكوومەتی‮ ‬هەرێم پەنا بۆ سیاسەتی‮ (‬هەنگاو بە هەنگاو‮) ‬بەرێت تا بتوانێت ئەو هێزانەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە دەستیداوە،‮ ‬بنیاتی‮ ‬بنێتەوە،‮ ‬چونكە رۆڵ بینین پێویستی‮ ‬بەهێزە‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌