2017-12-17

خەبات‮: ‬سەفەریوسف میرخان ژاژوكی

ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬71 ساڵەی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لە‮ ‬یادی‮  ‬70‮‬ەمین ساڵیادی‮ ‬تەسلیم كردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە ‮ ‬17/12/1946 ئەو رۆژە مێژووییە كە دوای‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد ئاڵای‮ ‬كوردستان بە ئەمانەت رادەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر كرد،‮ ‬چوونی‮ ‬لە شكری‮ ‬بارزانیەكان بۆ كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ئێران و بەرگری‮ ‬كردنیان لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كە خۆی‮ ‬قوناغێكی‮ ‬چارەنووساز بوو لە مێژوویی‮ ‬خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ زیندوو راگرتنی‮ ‬ئەم‮ ‬یادە‮ ‬لە قەزای‮ ‬سۆران ئێمە وەكو رۆژنامەی‮ ‬خەبات سەردانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬خەباتكار و قارەمانی‮ ‬دەیان‮ ‬داستانمان كرد بۆ ئەوەی‮ ‬راستییەكانی‮ ‬هەڵكردن و پاراستنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانمان بۆ بخاتە روو‮.‬

ئاودەل زوبیر بابكەیی‮ ‬تەمەنی‮ ‬86ساڵانە كە تەمەنی‮ ‬16 ساڵی‮ ‬بەشداری‮ ‬لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد كردووە‮ ‬و بەشدار بووی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬بووە و لە چەندەها جار بەسەختی‮ ‬بریندار‮ ‬بووە و دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول ئاوارەیی‮ ‬ئێران بووە‮ ‬بەشداری‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان كردووە لە گەڵ فەرماندە حەسەن عیسا بابكەیی‮ ‬دابووە سەربە قوەتی‮ ‬بارزان‮ ‬رۆڵی‮ ‬لە داستانەكان هەبووە و لەو شۆڕشە چەندەها جار بە سەختی‮ ‬برینداربووە وهەمیشە لە سەنگەری‮ ‬خەبات بووە بۆ بەدەست هێنانی‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬تەرخان كردووە وبەشداری‮ ‬لە راپەڕینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 كردووە و‮ ‬یەكێك لە بەشداربووانی‮ ‬داستانی‮ ‬كۆڕێ بووە و لە ساڵی‮ ‬1996 بە برینداری‮ ‬لە پێناو بەرگری‮ ‬كردن لە خاكی‮ ‬كوردستان بۆ ماوەی‮ ‬2 ساڵ و چەند مانگ‮ ‬بەند كرابووە و چەندەها جار لە مردن گەڕایتەوە،خەباتی‮ ‬ئەو تێكۆشەرە پڕە لەبەرخودان و پێشمەرگایەتی،‮ ‬هەردەم خۆی‮ ‬بە پێشمەرگەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دەزانی،‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬بەتەواو كۆڵنەدەر و خەباتكاری‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بووە و لەبەر خەباتی‮ ‬دەیان ساڵ و برینەكانی‮ ‬لە لایەن فەرماندەیی‮ ‬بارزان بە پلەی‮ ‬عەقید خانەشین كراوە،‮ ‬ماندووبوونێكی‮ ‬زۆری‮ ‬دیوە،ماوەی‮ ‬چەند ساڵ تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬بووە و چوومەلای‮ ‬سڵاوی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەباتم پێ گەیاند و ئامادەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮.‬

پێشمەرگەی‮ ‬دڵسۆزئاودەل زوبیر بابكەیی‮ ‬لە ساڵ‮ ‬1930 لە بنەماڵەیەكی‮ ‬خەباتكار و كوردپەروەر لە گوندی‮ ‬بابكەیی‮ ‬سەربەدەڤەری‮ ‬بارزان لە دایكبووە و لە تەمەنی‮ ‬2 ساڵی‮ ‬دابووە كە لەگەڵ كەسوكاری‮ ‬ئاوارەی‮ ‬توركیا بووە،‮ ‬لەتەمەنی‮ ‬منداڵی‮ ‬بووە كە باوكی‮ ‬گیانی‮ ‬لەدەستداوە،‮ ‬كەسوكاری‮ ‬هەمیشە بەشداربووی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزان و داستانەكانی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوون،‮ ‬لەمانگی‮ ‬10ی‮ ‬1945 لەگەڵ كەسوكار و لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بەسەرۆكایەتی‮ ‬خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان و بارزانیی‮ ‬نەمر دوای‮ ‬رێگای‮ ‬سەرخت و برسیەتی‮ ‬و كەمینەی‮ ‬دوژمنان چوونە كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات‮.

لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد مام‮ ‬ئاودەل بابكەیی‮ ‬گوتی‮:‬ چووینە خاكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات و لە مەرگەوەر و تەرگەوەڕ‮ ‬هاتینە پێشوازی‮ ‬كردن لەلایەن خەڵكی‮ ‬هەموو ناوچەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژهەڵات و پێشوازیەكی‮ ‬زۆریان لە ئێمەیان كرد و لە روی‮ ‬دابین كردنی‮ ‬و هەموو روویەكەوە و تەنانەت لە بواری‮ ‬تەندروستی‮ ‬هاوكاری‮ ‬زۆری‮ ‬ئێمەیان كرد دابەش بووین بە سەرگوندەكان و ناوچەكانی‮ ‬كوردستان و ئێمە لە گوندێكی‮ ‬نزیك مەهاباد بووین و بۆ ماوەی‮ ‬تر ئەوانەی‮ ‬كە توانای‮ ‬چەك هەڵگرتنیان هەبێت‮ ‬ناونووسی‮ ‬كران و من تەمەنم زۆر لاو بوو و‮ ‬15 ساڵی‮ ‬بووم لە گەڵ خاڵم خوالێخۆشبوو سەعید بابكەیی‮ ‬چووینە مەهاباد هەرچەند بەمنیان گوت تەمەنت لاوە‮ ‬بەڵام من گوتم توانمان هەیە و ئاواتمە لە گەڵ ئێوە خزمەت بەبارزانی‮ ‬بكەم ئەوە بوو من چەكم هەڵگرت و‮ ‬لە كاتی‮ ‬چەك وەرگرتن دەبووایە سوێندمان بخواردبووا كە نابێ قەد خیانەت لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد بكەین و دەبێ بەرگری‮ ‬بكەین و لە ناو ریزەكان دابوووین كە بارزانیی‮ ‬نەمر ئێمەی‮ ‬هەموو بەسەركردەوە هەتا چاوی‮ ‬بە من كەوت و دەستی‮ ‬لە سەر شانی‮ ‬من دانا وفەرمووی‮ ‬تۆكێی؟ و دواتر خۆم پێ ناساند زۆر خۆشحاڵ بوو كە من بەدوای‮ ‬رێبازی‮ ‬بنەماڵەكەم خزمەت دەكەم بەراستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر رابەری‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بووە و ئامانجی‮ ‬تەنها خزمەتكردنی‮ ‬كوردستان و كورد‮ ‬یەك بن بۆ كوردایەتی،من لەگەڵ لەشكری‮ ‬بارزانییەكان‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬3تا4 مانگ مەشقی‮ ‬عەسكەریمان بینی‮ ‬و بەشداریمان لە شەڕەكان كرد‮.‬

دواترمامئاوەدل بابكەیی‮ ‬وەك شاهید حاڵێك باسی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكمجار هەڵدانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان كە لە چوارچرای‮ ‬مەهاباد هەڵكرا،‮ ‬گوتی‮: ‬بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬ئەو رۆژانە زۆر مێژوویینە و رۆژی‮ ‬17-12-1945 رۆژێكی‮ ‬مێژووییە بوو و ئەورۆژە بوو كە‮  ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار ئاڵای‮ ‬كوردستان بە ئامادەبوونی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و بارزانیی‮ ‬نەمر و خەڵكانی‮ ‬كوردپەروەر و رۆشنبیر و مەلا و شێخ لە مەیدانی‮ ‬چوارچرا ئاڵای‮ ‬كوردستان هەڵكرا و هەتا باش لە‮ ‬یادمە‮ ‬چەندین سەرقولەی‮ ‬بارزانییەكان لە مەهاباد و دەوربەری‮ ‬دابوون،‮ ‬بەراستی‮ ‬ئەو ئاڵایە‮ ‬بۆ ئەوە هەڵكرا‮ ‬كە داوای‮ ‬كورد بووە بۆ ئەوە حكومەتی‮ ‬كوردی‮ ‬رابگەینن و هەروەها بۆ ئەوە دانراوە‮ ‬دوای‮ ‬مافە‮ ‬و ئامانجەكانی‮ ‬خۆیان بكەن‮ ‬،‮ ‬ئەوكات خەڵكانێك هەبوون كە هەستی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و نیشتمانپەروەر بوون و رۆشنبیر بوون كە حەزیان لە كوردایەتی‮ ‬هەبووە‮. ‬هەستی‮ ‬نەتەوایەی‮ ‬زیاتر بووە و خەڵكێك پێشوازییان دەكرد بیرینەتەوایەتیان هەبووە‮. ‬

لە بەشداریكردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و رۆڵی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەو كۆمارە دا،‮ ‬مامبەشیر تیلی‮ ‬گوتی‮: ‬دوای‮ ‬هەڵدانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان بە هاوكاری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬لە شاری‮ ‬سابڵاغ‮ ‬مەهاباد‮ ‬ودواتر بۆ دامەزارندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد پێشەوا قازی‮ ‬مەحمەد داوای‮ ‬لە بارزانیی‮ ‬نەمر كرد هاوكاری‮ ‬بكات،‮  ‬رۆژی‮ ‬22/1/1946 باش لە‮ ‬یادمە ئێستا كە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان پێشوازیان لەو رۆژە دەكرد،‮ ‬ئەم رۆژە مێژوویە كە كۆماری‮ ‬كوردستان لە‮ ‬مەهاباد دامەزرا و‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد بووە بە پێشەوای‮ ‬كۆمارەكە و هەروەها سەركردایەتی‮ ‬عەسكەری‮ ‬تەسلیم كرا بە بارزانیی‮ ‬نەمر بە پلەی‮ ‬ژەنەراڵی،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كورد دوست دەستیان بە خۆشی‮ ‬و ئاهەنگ و شاهیگێڕان كرد و هەروەها چەندەها وتار لەو رۆژە خوێندرایەوە‮ ‬و چەندەها شیعر لەسەر هاتنی‮ ‬ژەنەراڵ بارزانی‮ ‬و لەشكری‮ ‬بارزانییەكان خوێندرایەوە،من بەشداریم لە زۆربەری‮ ‬شەڕەكانی‮ ‬سەڕا و شنۆ و شوێنەكانی‮ ‬تر كردووە،‮ ‬لەبەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد ئێمەی‮ ‬لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بە بێ ئیمكانیات و بێ جل وبەرگی‮ ‬بووین و تێنوویەتی‮ ‬و برسیەتی‮ ‬و گەرما ونەبوونی‮ ‬سیلاحی‮ ‬كە بەسەرمامان دەدەیت بەڵام لامان گرنك نەبوو چونكە رابەری‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر وەك ئێمە بوو بێ جیاواز بۆیە شەڕمان دەكرد و‮ ‬گەورەترین سەركەوتمان بەدەستهێنا‮. ‬چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر لە ناو دڵی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬دەژی‮ ‬،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر تەنها لە پێناو ئازادی‮ ‬و مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان تێكۆشا و دژی‮ ‬بە دوژمنانی‮ ‬ئازادی‮ ‬و مرۆڤایەتی‮ ‬و داگیرخوازان راوەستا،‮ ‬بۆیە ئێمە لە پێناو رابەرمان هەموو كاتێك ئامادەی‮ ‬قوربانیدان بووین‮ ‬،چونكە بارزانیی‮ ‬نەمر هەمیشە لە بەرگری‮ ‬كردن لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد هەمیشە دەیفەرموو‮: ‬ئێمە دەبێ بە بێ جیاوازی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان بكەین چونكە كوردستان هەركوردستانە لە هەر شوێنك بێت‮. ‬هەروەها هەموو كاتێك پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد بەجل وبەرگی‮ ‬مەلایەتی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬نەمر بەجل وبەرگی‮ ‬ژەنرالی‮ ‬سەردانی‮ ‬ئێمەیان لە بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬دەكرد لە بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬هەمیشە هانی‮ ‬ئێمە‮ ‬یان دەدا كە دەبێ ورە بەرز بین و باوەری‮ ‬تەواومان بە كوردایەتی‮ ‬هەبێت و هەر سەردەكەوین بۆ ئامانجەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە هەمیشە بارزانیی‮ ‬نەمر و‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەدی‮ ‬ئومێدی‮ ‬كوردستان بوون،‮ ‬بۆیە هەموومان شانازی‮ ‬بە ئەوان دەكرد كە هەردووكیان هەمیشە كوردپەروەرن‮ ‬و لە خانەداوەیەكی‮ ‬خەباتكار بوون بۆ كوردایەتی‮.‬

لە درێژەی‮ ‬قسەكانی‮ ‬دا‮ ‬لەبارەی‮ ‬دوای‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد،مامئاوەدل بابكەیی‮ ‬گوتی‮: ‬هەتا‮ ‬دوای‮ ‬تێكچوونی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد‮ ‬رابەری‮ ‬كوردستان بارزانیی‮ ‬نەمر كە چەند جار چووە لای‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد داوای‮ ‬لە كرد و دژی‮ ‬تەسلیمبوونی‮ ‬پێشەوا بوو و بارزانیی‮ ‬نەمر پێ راگەیاند‮ ‬و بە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەدی‮ ‬فەرموو‮: ‬پێشەوا خۆت بە دەستی‮ ‬ئەم دوژمنانە و ناحەزانەی‮ ‬كوردستان چونكە‮ ‬ئەو ناحەزانە هەر كاتێك دەستیان بگاتە تۆ دەتكوژن و بۆ ئێمەش زۆر بە خراپی‮ ‬دەشكێتەوە‮ ‬كورد زەرەر دەكات ئەگەر سەركردەیەكی‮ ‬وەكو تۆ لە دەست بدات جا بۆیە وەرە‮ ‬لەگەڵمان بروێن و و ئەگەر نانێكمان هەبێت پێكەوە دەخۆین‮ ‬تا لە ژیان ماوم بە خۆم و پێشمەرگەكان بەرگری‮ ‬لێ بكەین،‮ ‬هەرچەندە پێشەوا‮ ‬رازی‮ ‬نەبوو و لە وەڵامی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دا گوتی‮: ‬كە من لە گەڵ خەڵكی‮ ‬مەهاباد دەمێنمەوە،‮ ‬چونكە سوێندم بۆ خواردوون لە گەڵیان بم و بیانبپارێزم‮. ‬بەڵام بارزانیی‮ ‬نەمر دەیزانی‮ ‬كە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و هاورێیانی‮ ‬خۆیان فیدای‮ ‬مەهاباد دەكەن و لە كۆتایی‮ ‬دا پێشەوای‮ ‬كوردان قازی‮ ‬محەمەد دوای‮ ‬ئەو قسانە ئاڵای‮ ‬كوردستان بە ئەمانەت بە بارزانیی‮ ‬نەمر دا و داوای‮ ‬لێ كرد بپارێزێت كە‮ ‬ڕۆژێك لە‮ ‬ڕۆژان ئەم ئاڵای‮ ‬لە كوردستان هەڵدەرێتەوە‮. ‬بارزانیی‮ ‬نەمر پەیمانی‮ ‬دووپات كردەوە كە ئەم ئالایە‮ ‬بە روح و گیان بپارێزێت‮. ‬هەردو پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد و بارزانی‮ ‬نەمر پر لە‮ ‬غەم و خەفەت ماڵاوایی‮ ‬یەكتر دەكەن،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬رووی‮ ‬كردە نەغەدە و لە ماڵی‮ ‬حاجی‮ ‬ئیلخانی‮ ‬بە رادیۆ بیستی‮ ‬لەشكری‮ ‬ئێران گەیشتنە مەهاباد پیشەوا قازی‮ ‬محەمەد‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬و هاوڕێیانی‮ ‬فیدای‮ ‬كوردستان‮ ‬كردجا ئەوە بوو كە ئێمە لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بە ماڵ و خێزان كە لە رێگا دا ئێمە شەڕی‮ ‬خۆمان هەر دەكرد،‮ ‬تاكو گادەر ئیدی‮ ‬لەشكری‮ ‬بارزانییەكان بوونە‮ ‬2 بەش‮ ‬بەشێك‮ ‬لە گەڵ بارزانیی‮ ‬نەمر رێگای‮ ‬سەرسەخت و دوژوار و مان و نەمانمان هەڵبژارد و بۆسەرفرازی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬18/6/1947 لە رووباری‮ ‬ئاراس پەڕینەوە خاكی‮ ‬سۆڤیەت ئێمە بەشێكی‮ ‬ترمان لە گەڵ خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی‮ ‬بارزان بە ماڵ و منداڵ و پێر و پەتككەوتەوتووە گەڕاینەوە كوردستان دوژمنان بە پێچەوانەی‮ ‬ئەو بڕیاری‮ ‬عەفوی‮ ‬كە دا بوو ئێمەیان لە ناو دەشتی‮ ‬دیانا لە ناو سیم دا نابوو‮ ‬و هەموو لایەكی‮ ‬ئەم سێمەیان حەڵقە دا‮ ‬و پیاوە بارزانییەكان بۆ ماوەی‮ ‬2 ساڵ بەند كران‮.‬

لە كۆتاییدا دا مامئاوەدل بابكەیی‮ ‬گوتی‮: ‬سەربەرزم بە ئەوەی‮ ‬كە لە تەمەنی‮ ‬15 ساڵی‮ ‬بوومە پێشمەرگە و هەتا مردن خۆم بە پێشمەرگەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر دەزانم ونابی‮ ‬ئێمە قەد ئەو دەسكەوتانە لە بیر بكەین و هەتا ئەوەی‮ ‬بە چاوی‮ ‬خۆمان دەبینن و هەست بە شانازی‮ ‬دەكەین‮ ‬كە ئەو ئاڵای‮ ‬كوردستان و كە‮ ‬پێشەوای‮ ‬كوردان بە ئەمانەت دایە بە دەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮ ‬ئەمڕۆ ئەو ئاڵایە لە هەموو كوردستان دەشكێتەوە‮ ‬،‮ ‬جا خاوەن پەرەلمان و حكومەت و سەرۆكی‮ ‬خۆشەویست سەرۆك مسعود بارزانیی‮ ‬كە وەكو باوكی‮ ‬خەبات دەكات كە برایەتی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬بەرقەرار بی‮ ‬و هەرچەندە هەندێك ناحەزان كە ماوەیەك دەیانەویت كە ئەو دەسكەوتانە لە دەست بدەین بەڵام ئەوان ناتوانن ئەو ئەزموونەی‮ ‬كە لە ژێر سایەی‮ ‬كە بەرهەمی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزان و‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و بارزانیی‮ ‬نەمر و خوێنی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگەقارەمانەكانی‮ ‬كوردستان و جەماوەری‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬كوردستان كە ئەمڕۆ كوردستانیان بە دەست هێناو كە سەربەخۆ بژین ئەو ئاڵایە رەمزی‮ ‬هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەمڕۆش دەبێ هەمومان پاڵپشتی‮ ‬پێشمەرگە بكەین بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان سەرۆك بارزانی‮ ‬كە دژی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش خەبات و سەركەوتنی‮ ‬گەورەیان بەدەستهێناوە بۆیە پێویستە هەموومان بەیەك دڵ پاڵپشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بین،‮ ‬تەنها سەرۆك بارزانی‮ ‬كە بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬كوردستان دەكات‮ ‬و هەردەم رۆڵی‮ ‬هەیە بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە كوردستان و بە ئەو تەمەنەم كە بەسەر چوومە ئاواتمە دوڵەتی‮ ‬كوردستان بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ببینم‮ ‬ولەو‮ ‬یادە پیرۆزە دا درودی‮ ‬خۆم بۆ هەموو شەهیدانی‮ ‬كوردستان و سەروەریان بارزانیی‮ ‬نەمر وكاكە ئیدریسی‮ ‬هەمیشە زیندوو دەنێرم‮. ‬سوپاس بۆ بەرێزتان و رۆژنامەی‮ ‬خەبات كە ئێمەتان بەسەر كردەوە‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌