2017-12-16

خەبات‮: ‬زانكۆ جاف

وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیا رایگەیاند،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەربازی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ تێكشكاندنی‮ ‬داعش لە سووریا بە تەواوی‮ ‬كۆتاییهاتووە‮. ‬رووسیا لەو چوارچێوەی‮ ‬هەماهەنگییەكانی‮ ‬دەیەوێت سەكۆی‮ ‬كەناراوی‮ "‬ترتۆس‮" ‬لەدەریای‮ ‬سپی‮ ‬ناوەڕاست فراوانبكات،‮ ‬كە ئەو ناوچەیە بەشێكە لەسوریا‮. ‬هاوكات ئیگۆر كوناشینكۆڤ،‮ ‬وتەبێژی‮ ‬رەسمی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیا رایگەیاند،‮ ‬سەرەتای‮ ‬فراوان بوون و بڵاوبوونەوەی‮ ‬داعش لە عێراق و سووریا لە سایەی‮ ‬بێدەنگ ئەمەریكا بوو‮. ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیا رایگەیاند،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەربازی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ تێكشكاندنی‮ ‬داعش لە سووریا بە تەواوی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتووە‮. ‬

كۆتایی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬رووسیا

لە كۆنفرانسێكی‮ ‬رۆژنامەڤانیدا سێرگی‮ ‬رۆدسكی،‮ ‬فەرماندەی‮ ‬گشتیی‮ ‬ئەركانی‮ ‬سوپای‮ ‬رووسیا رایگەیاند،‮ ‬لەماوەی‮ ‬مانگی‮ ‬رابردوودا شاری‮ ‬ئەلبوكەمال و چەند ناوچەیەكی‮ ‬دیكە لە رۆژئاوای‮ ‬رووباری‮ ‬فورات كۆنترۆڵكرانەوە،‮ ‬ئێستا ئامانجی‮ ‬سەربازی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬رووسیا بۆ تێكشكاندنی‮ ‬داعش لە خاكی‮ ‬سووریا كۆتایی‮ ‬هاتووە‮. ‬رۆدسكی‮ ‬راشیگەیاند،‮ ‬لە سووریا هیچ شارۆچكەیەك نییە لە دەستی‮ ‬داعشدا مابێتەوە و هەموو ناوچەكان بەتەواوەتی‮ ‬لە دەستی‮ ‬داعش كۆنترۆڵكراونەتەوە‮. ‬فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەركانی‮ ‬سوپای‮ ‬رووسیا دەڵێت،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردوودا هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سووریا بە پشتیوانی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬رووسیا بە تەواوی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬ئەلبوكەمالیان لە نزیك رووباری‮ ‬فورات تاوەكو شارۆچكەی‮ ‬نازیلی،‮ ‬كە رووبەرەكەی‮ ‬بە گشتی‮ ‬دوو هەزار و500 ‮ ‬كیلۆمەتر دووجا دەبێت،‮ ‬كۆنترۆڵكردووەتەوە‮. ‬

نەمانی‮ ‬داعش

هەردوو حكوومەتی‮ ‬عێراق و سووریا كۆتاییهاتنی‮ ‬داعشیان لە وڵاتەكانیان راگەیاندووە،‮ ‬ئەوەش دوای‮ ‬نزیكەی‮ ‬چوار ساڵ لە شەڕكردنی‮ ‬دژی‮ ‬ئەو گرووپە لە هەردوو وڵاتەكەدا‮. ‬لە سووریا،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رووسیا و ئێران پاڵپشتی‮ ‬سوپای‮ ‬سووریایان كرد دژی‮ ‬داعش و نەیارەكانی‮ ‬دیكەی‮. ‬لە عێراقیش هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬ئەمەریكا پشتیوانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و پێشمەرگە بوون لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش‮. ‬

رێكخراوی‮ ‬چەكداری‮ ‬داعش لە حوزەیرانی‮ ‬2014ـەوە لە سووریا روویكردە عێراق و لە ماوەی‮ ‬كەمدا فەللوجە،‮ ‬مووسڵ،‮ ‬تكریت و ژمارەیەك ناوچەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆنترۆڵكرد‮. ‬دواتر هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە سەرۆكایەتیی‮ ‬ئەمەریكا و بەشداری70 ‮ ‬وڵات دژی‮ ‬داعش راگەیێندرا،‮ ‬كە بە هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬و راوێژی‮ ‬سەربازی‮ ‬هاوكاری‮ ‬پێشمەرگە و سوپای‮ ‬عێراقیان كرد بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬ناوچەكان‮.‬

جێگیركردنی‮ ‬كەشتی‮ ‬سەربازی

رووسیا لەو چوارچێوەی‮ ‬هەماهەنگییەكانی‮ ‬دەیەوێت سەكۆی‮ ‬كەناراوی‮ "‬ترتۆس‮" ‬لەدەریای‮ ‬سپی‮ ‬ناوەڕاست فراوانبكات،‮ ‬كە ئەو ناوچەیە بەشێكە لەسوریا‮. ‬رۆژنامەی‮ "‬نیزاڤیسیمایا گازیتا‮" ‬ئەوەشی‮ ‬ئاشكراكردووە،‮ ‬كە رێككەوتنەكە لە18 ‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەمی2017 وە چووەتە بواری‮ ‬جێبەجێكردن و بەپێی‮ ‬رێككەوتنەكە11 ‮ ‬كەشتی‮ ‬سەربازی،‮ ‬كە دوویان بەوزەی‮ ‬ئەتۆمی‮ ‬كاردەكات رەوانەی‮ ‬كەناراوەكانی‮ ‬سوریا دەكرێت‮. ‬هەروەها هەر لەچوارچێوەی‮ ‬رێككەوتنەكە رووسیا چەند ژێردەریاییەكی‮ ‬ئەتۆمیش رەوانەی‮ ‬كەناراوەكانی‮ ‬سوریا دەكات،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬ژمارەیان ئاشكرابكرێت‮. ‬

كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا

وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیا رایگەیاند،‮ ‬پاساوی‮ ‬بوونی‮ ‬داعش بۆ مانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لە سووریا بێ بنەمایە‮. ‬پێشتر وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬پێنتاگۆن‮ ‬رایگەیاندبوو،‮ ‬هەتا ئەو كاتەی‮ ‬پێویست بكات هێزەكانی‮ ‬لە سووریا دەمێننەوە‮. ‬ئیگۆر كوناشینكۆڤ،‮ ‬وتەبێژی‮ ‬رەسمی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیا رایگەیاند،‮ ‬سەرەتای‮ ‬فراوان بوون و بڵاوبوونەوەی‮ ‬داعش لە عێراق و سووریا لە سایەی‮ ‬بێدەنگ ئەمەریكا بوو‮. ‬گوتیشی‮: ‬بە هۆی‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬ئۆپراسیۆنی‮ ‬سەربازی‮ ‬رووسیاوە لە‮ ‬30ی‮ ‬سێپتێمبەری2015 ‮ ‬داعش رووی‮ ‬لە پوكانەوە و لەناوچوون كرد‮. ‬كوناشینكۆڤ،‮ ‬داوای‮ ‬لە ئەمەریكا كرد،‮ ‬رێزی‮ ‬سەروەری‮ ‬سووریا بگرێت بە گوێرەی‮ ‬بەندەكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و خاكی‮ ‬سووریا بەجێبهێڵێت‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌