2017-12-16

خەبات‮: ‬رانیار دڵشاد

هونەرمەند نیكار كامل ساڵانێكە خزمەت دەكات لەبواری‮ ‬هونەر،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬50 تێكست و ئاوازی‮ ‬لەلایەن هونەرمەندانەوە كراوە بە گۆرانی،ئەو نزیكەی‮ ‬پێنج ساڵ وەكو بەرپرسی‮ ‬بەشی‮ ‬موزیكی‮ ‬كەناڵی‮ ‬ڤین تیڤی‮ ‬كاریكردووە،‮ ‬پێی‮ ‬وایە دەبێت گۆرانیبێژ رۆشنبیرییەكی‮ ‬باش و تۆنێكی‮ ‬ساف و پاكی‮ ‬هەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەجوانی‮ ‬دەنگی‮ ‬بگاتە لای‮ ‬گوێگران،‮ ‬ئەو سەبارەت بە رەوشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬دیدارێكەوە بەم شێوەیە وەڵامی‮ ‬چەند پرسیارێكی‮ ‬ئێمەی‮ ‬دایەوە‮.‬

❊ ‬سەرەتا كورتەیەك لە ژیانت؟

من نیكار كامل لە ساڵی‮ ‬1987 لە شاری‮ ‬دهۆك لەدایك بووم،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1997 بەشداریم لەتیپی‮ ‬گازی‮ ‬منداڵان كرد،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2000 لە دهۆك تیڤی‮ ‬لە بەشی‮ ‬منداڵان كارم دەكرد،‮ ‬نزیكەی‮ ‬16 ساڵ لەبواری‮ ‬هونەری‮ ‬منداڵان بەگۆرانی‮ ‬و موزیك خزمەتم كردووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬2010 تاوەكو‮ ‬2015 وەك بەرپرسی‮ ‬بەشی‮ ‬موزیكی‮ ‬كەناڵی‮ ‬ڤین تیڤی‮ ‬بووم،‮ ‬هەر لەهەمان ساڵ كوردستانم بەجێهێشت بەرەو ئەڵمانیا‮.‬

‮❊ ‬وەك هونەرمەندێك،‮ ‬تاوەكو ئێستا چەند ئاواز و تێكستتان داوە بە هونەرمەندان؟

تا ئێستا زیاتر لە‮ ‬50 ‮ ‬ئاواز و تێكستم داوە بەهونەرمەندان،‮ ‬ئەوانیش هەریەك لە هونەرمەندان‮ ‬كاروان كامل،‮ ‬چۆپی‮ ‬فەتاح،‮ ‬دوارۆژ هادی،‮ ‬ڤینا فەرشید،‮ ‬ئیسلام زاخۆیی،‮ ‬ئالان خالید،‮ ‬میڤان ساڵح،‮ ‬هێژا زاخۆلی،‮ ‬هاریوان كامیران،‮ ‬دلبەر جزیری،‮ ‬هێڤی‮ ‬موراد،‮ ‬هەلدان،‮ ‬نزار مراد،‮ ‬مۆفەق بامەڕنی،‮ ‬مەروان سەگڤان‮‬،‮ ‬لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی‮ ‬دیكەش،‮ ‬بەڵام ئێستا ناوەكانیانم بیرچۆتەوە‮.‬

❊ ‬گۆرانیبێژ كێیە؟ ئایا دەتوانرێت بەهەموو كەسێك بگوترێت گۆرانیبێژ؟

گۆرانی‮ ‬گووتن كارێكی‮ ‬ئاسان نییە،‮ ‬كەسی‮ ‬گۆرانیبێژ دەبێت رۆشنبیربێ و گوێگرێكی‮ ‬باشی‮ ‬موزیكی‮ ‬هەبێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایی‮ ‬لە ئامێرێكی‮ ‬موزیك هەبێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لەكاتی‮ ‬موزیكژەنین بزانێت،‮ ‬كام دەنگ بۆ خۆت هەڵدەبژێریت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ تۆنێكی‮ ‬ساف و پاكی‮ ‬هەبێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەجوانی‮ ‬بگاتە لای‮ ‬گوێگران و ئاشقانی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮.‬

❊ ‬ئایا هونەرمەند دەتوانێت بەبێ سپۆنسەری‮ ‬هیچ لایەك خۆی‮ ‬بەرهەمهێنەری‮ ‬كارەكانی‮ ‬بێت؟

‮ ‬ئێستا‮ ‬80%ی‮ ‬هونەرمەندان بەبێ سپۆنسەری‮ ‬هیچ لایەك خۆیان بەرهەمهێنەری‮ ‬كارەكانیانن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە دەمێنێتەوە ئەوانەن كە لەبەر بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان ناتوانن خۆیان بەرهەمهێنەری‮ ‬كارەكانیانبن،‮ ‬هونەرمەندە گەورە و خاوەن جەماوەرەكانیش لەبەر ئەم دۆخە،‮ ‬كارەكانیان وەستاندووە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەك سپۆنسەر،‮ ‬ئێستا هیچ پاڵپشتی‮ ‬و هاوكارییەكی‮ ‬هونەرمەندان ناكرێت وەكو جاران‮.‬

❊ ‬تاوەكو ئێستا هیچ ئەلبوومێكی‮ ‬تۆماركراوتان هەیە؟

نەخێر تا ئێستا من هیچ ئەلبوومێكی‮ ‬تۆماركراوم نییە،‮ ‬بەڵام تاك تاكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كارێكی‮ ‬سادە بڵاودەكەمەوە،‮ ‬بەڵام لەو ماوەیە گۆرانییەكم ئامادەكردووە،‮ ‬بەم نزیكانە لەیوتوب پێشكەشی‮ ‬هەوادارانم دەكەم‮.‬

❊ ‬ئێوە رەوشی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬چۆن دەبینن،‮ ‬ئایا هەستناكەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬بەو بوارە كەمتەرخەمبوون؟

هەر وڵاتە و هونەر و كلتوری‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬هەیە و گرینگی‮ ‬زیاتری‮ ‬پێدەدرێت،‮ ‬بەڵام لە كوردستان رەوشی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬هیچ باش نییە،‮ ‬ئێمە داواكارین لە حكوومەت و لایەنەپەیوەندیدارەكان هاوكاری‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬بكەن،‮ ‬من هەر بۆ خزمەتكردنی‮ ‬هونەر و وڵاتەكەم،‮ ‬چوار گۆرانیم بۆ پێشمەرگە تۆماركرد،‮ ‬وەكو خزمەتێكی‮ ‬بچووك‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌