2017-12-11

سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەبارەت بە بڕیاری كۆبوونەوەی یەكێتییەكە رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەی ئاسایی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەرز كردنەوەی ئاستی تۆپی پێ لە كوردستاندا، بڕیارماندا سەرجەم یانە پلە دووەكان و پلە سێیەكانی كوردستان لە یەك خولی سەرتاسەری كۆ بكەینەوە و بۆ هەمیشە یانەی پلەسێ لە چالاكییەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بوونی نامێنێ، بێگومان ئەم بڕیارە دەبێتە هۆكارێكی باش بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی تۆپی پێ لە كوردستان، چونكە زۆربەی یانە پلەدووەكان لە شارۆچكەكانی كوردستانن، ئامانجی ئێمەیش بەشدارییكردنی سەرجەم یانەی شار و شارۆچكەكەكانی كوردستانە، لەم چەند ساڵەی دوایشدا وەرزش بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەتی لە شارۆچكەكان پێشكەوتنێكی باشی بە خۆیەوە بینووە، بە تایبەت لە بەرز بوونەوەی رێژەی ژمارەی هاندەران، بۆیە من لێرەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەم یانانە دەكەم، بە هیوای ئەوەی ئەوانیش لە ئاست بەرپرسیاریەتی بن و لە بەرێوەچوونی خولی یانە پلەدووەكانی كوردستان هاوكارێكی باشمان بن، ان شاء اللە لە كۆبوونەوەی شەممەی دادێ بیروڕا ئاڵۆگۆر دەكەین و بە زووترین كات خولی یانە پلەدووەكانی كوردستان بەرێوە دەبەین.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌