2017-12-10

خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮ ‬

لەدەستپێكی‮ ‬یەكەمین‮ ‬یاریی‮ ‬خولی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬نایابی‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ئەمڕۆ لەشارەكانی‮ ‬كوردستان چەندین‮ ‬یاری‮ ‬گرینگ ئەنجامدران،‮ ‬لەوانە لەیاریگای‮ ‬فرەنسۆ هەریری‮ ‬هەردوو تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬برایەتی‮ ‬و دهۆك لەیارییەكی‮ ‬پڕ‮ ‬چێژ و بەهێزدا‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربوونەوە،‮ ‬لەگەڵ دەستپێكی‮ ‬یارییەكە هەردووتیپ بەشێوەیەكی‮ ‬مامناوەندی‮ ‬یارییان دەكرد‮ ‬،‮ ‬بەڵام هێرشەكانی‮ ‬تیپی‮ ‬دهۆك زیاتر دەبیندران لەنێو‮ ‬یاریگا،‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەتاكەگۆڵێك بەكۆتاهات و هەردووتیپ‮ ‬یەك خاڵیان بەركەوت،‮ ‬گۆڵەكان لەلایەن ئیسماعیل فاروق لەتیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر و ئەحمەد لوئەی‮ ‬لەتیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬دهۆك تۆماركران‮. ‬بەمشێوەیە هەدوو تیپ خالێكی‮ ‬یارییەكەن بەركەوت و‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەتاكەگۆڵێك بەكۆتاهات‮.‬

لەیاری‮ ‬دووەمدا تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬میوانداری‮ ‬لەتیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬هندرێن كرد،‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەبێ گۆڵ بەكۆتاهات وهەریەكەو خاڵێكی‮ ‬یارییەكەیان دەستەبەركرد،‮ ‬لەیارییەكی‮ ‬دیكەدا تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر و تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر لەشاری‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربوونەوە،‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەبێ گۆڵ بەكۆتاهات و هەردوو تیپ خاڵێكی‮ ‬یارییەكەیان دەستكەوت‮.‬

‮ ‬لەدەڤەری‮ ‬زاخۆی‮ ‬دەلال هەردوو تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬زاخۆ و گاڕەش‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربوونەوە،‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا‮ ‬بەتاكەگۆڵێك بەكۆتاهات و هەریەكەو خاڵێكیان بەركەوت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە هەر لەكۆمەڵەی‮ ‬دووەمدا هەردوو تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬وهەڵەبجەی‮ ‬شەهید لەیاریگای‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەیەكگەیشتن،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬تیپی‮ ‬خاوەن‮ ‬یاریگا كەپێشمەرگەی‮ ‬سلێمانییە بەكۆتاهات و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانی‮ ‬لەتیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید بەئەنجامی‮ ‬4-1 گۆڵ بباتەوە و‮ ‬3 خاڵی‮ ‬یارییەكەی‮ ‬بەشایستەیی‮ ‬دەستەبەركرد،‮ ‬بەمشێویە سەرجەم‮ ‬یارییەكانی‮ ‬هەفتەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬خولی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬نایابی‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستان بەكۆتاهات‮ .‬

جێی‮ ‬ئاماژەبۆكردنە لەم هەفتەیەدا چوار‮ ‬یاری‮ ‬لەخولەكەدا‮ ‬بەیەكسانبوون تەواو بوو تەنها پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬براوەی‮ ‬ئەم هەفتەیەی‮ ‬خولەكە بوو كەتوانی‮ ‬سەركەوێت بەسەر تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌