2017-12-05

رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
ئەوەی‮ ‬بیر لەداگیركاری‮ ‬و سڕینەوە‮ ‬،‮ ‬كیمیاباران و ئابڵوقەدان و كۆمەڵكوژی‮ ‬كوردوكوردستانی‮ ‬كردەوەوە دەكاتەوە‮ ‬،‮ ‬هەر دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا بووە و كورد هەمیشە ویستوێتی‮ ‬مافەرەوا داگیركراوەكانی‮ ‬بگەڕێنێتەوە‮.‬
سەرەرایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كورد پشوو درێژ بوو لەگەڵ رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكان‮ ‬بەڵام لە رابردوو و ئێستا باوەڕی‮ ‬كورد و مافەرەواكانیی‮ ‬نەبووە و نابێت.رژێمی‮ ‬عێراق كاتێك دەڵێت،‮ ‬بە پێی‮ ‬دەستوور هێزی‮ ‬خۆم فەرز دەكەم لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێمەش دەڵێین،‮ ‬دەمانەوێت هەموو مەلەفەكان بەپێی‮ ‬دەستوور جێبەجێ بكرێن،‮ ‬كەواتە دەستوور ناكرێت تۆ بەجۆرێك مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكەی‮ ‬كە لە بەرژەوەندی‮ ‬تۆدایە جێبەجێ بكەیت و ئەوەی‮ ‬دیكە پشت گوێ بخەی،‮ ‬دەبێت لەسەر ئەرزی‮ ‬واقع هەموو ماددەكانی‮ ‬دەستوور جێبەجێ بكرێن،‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬هەموو كێشەكان بەندە بە دەستوورەوە،‮ ‬بۆیە ئەگەر هەموو ماددەكانی‮ ‬دەستوور وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ كران هەموو كێشەكانی‮ ‬عێراق چارە دەبن،‮ ‬بۆیە ئێمە وەكو كورد تەئكید لەوە دەكەینەوە كە دەبێت دەستوور وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ بكرێت،‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بۆ گفتوگۆیەكان شاندێكی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬ئامادە كردووە،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان پشتگیری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كردووە،‮ ‬هەروەها شاندێكیشی‮ ‬بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم ئامادەكردووە،‮ ‬بۆیە پێموایە قۆناغێكی‮ ‬زۆر گرنگ دەچینە پێشەوە ئەگەر هەموو ماددەكانی‮ ‬دەستوور جێبەجێ كران،‮ ‬بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی‮ ‬دەبێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬گرنگە ئێستا كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش هاتووەتە سەر خەت،‮ ‬بەڵام تا ئێستا ماددەكانی‮ ‬دەستوور جێبەجێ نەكراون،‮ ‬تەنیا دوو ماددە جێبەجێ كراون،‮ ‬ئایا لە داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن،‮ ‬ئەوە پەیوەندی‮ ‬بەوە دەبێت كە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬گوشار بخاتە سەر حكومەتی‮ ‬عێراق كە دەستوور وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێ بكات،‮ ‬چونكە ئێمە داوای‮ ‬گفتوگۆ دەكەین لەژێر چەتری‮ ‬دەستوور،‮ ‬ئەوانیش دەڵێن كێشەكان بە دەستوور چارەسەر دەكەین،‮ ‬بەڵام تا ئێستا هیچ دەستپێشخەریەك لەلایەن حكومەتی‮ ‬عێراقەوە دیار نیە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬تا ئێستا هەیە حكومەتی‮ ‬عێراق لەبەر چاوی‮ ‬هەموو دنیا ماددەكانی‮ ‬دەستوور پێشێل دەكات و هێرش دەكاتە سەر كوردستان.بۆیە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش شاهیدە كە بەغدا جێگەی‮ ‬متمانە نییە لە ئێستادا هیچ رێگەیەك جگە لە جیابوونەوە نەماوە‮ ..‬
هەموو ئاماژەكانی‮ ‬رابردوو وئێستاش لە پەیوەندییەكانی‮ ‬هەولێر و بەغدا‮ ‬،‮ ‬ئاماژەیەكی‮ ‬روون و ئاشكران بە فەشەڵ هێنانی‮ ‬ئەو عێراقەی‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس‮ ‬،بەرەو گەڕانەوە بۆ دیكتاتۆری‮ ‬هەنگاویی‮ ‬خێرایی‮ ‬ناوە و هێرشەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتەر و ئابڵوقەدانی‮ ‬سێ ساڵەی‮ ‬كوردستان و خۆ دزینەوەی‮ ‬لە جێبەجێی‮ ‬كردنی‮ ‬مافەدەستوورییەكانی‮ ‬كورد ئاماژەیەكی‮ ‬روون بۆ تاكڕەویی‮ ‬ئەو وڵاتە‮ .‬لە نێو رژێمی‮ ‬ئێستای‮ ‬عیراق لەم ناوچەیە‮ ‬،‮ ‬ئەوە چەند ساڵێكە هەمان بابەتی‮ ‬پیلان و سەرهەڵدانی‮ ‬گەمەی‮ ‬شارراوەی‮ ‬تر دوبارە بۆتەوە؛ ئەمجارەیان پیلانەكان لەهەر لایەك چەكەرەیان كردبێت‮ ‬یا چەكەرەبكەن،‮ ‬راستەوخۆ دژە كرداری‮ ‬پەرەسەندنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬كوردن،‮ ‬دژە ویستە رەواكانی‮ ‬خەڵكانی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە باشوری‮ ‬كوردستاندا.لە عێراقی‮ ‬بە ناو فیدراڵ،‮ ‬دەستووری‮ ‬،‮ ‬دیموكرات و پەرلەمانیدا،‮ ‬خۆئامادەكردن بۆ پیلان لەوەی‮ ‬سەدام حوسێن،‮ ‬دوورتر و قوولترو دژوارترە‮. ‬ئەمانیش؛ ئەمانەی‮ ‬بەغداش،‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬پیلانەكانیان دووبوون و دوون ؛‮ ‬یەكەمیان قۆناغی‮ ‬بەرپاكردنی‮ ‬كێشەو جەنگ و كوشتاری‮ ‬داعش،‮ ‬و دووەمیشیان هێرشبردنە سەر دەستكەوتەكان و مافە چەسپاو و نە چەسپاوەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەم باشوورەدا‮. ‬بەداخەوە،‮ ‬لەمەیان دا بەرژەوەندییەكانی‮ ‬دونیا رۆژئاوا بە دەنگ و هەواڵ نا بەڵكو لەسەر ئەرزی‮ ‬واقیع،‮ ‬بەرەواژەبوونەتەوە؛ عاجباتی‮ ‬دونیای‮ ‬سیاسەت ئەوەیە كە،‮ ‬ئێستا هاوتەریبی‮ ‬بۆچوونی،‮ ‬كەسێكی‮ ‬وەكو سەدام نین،‮ ‬بەڵكو هی‮ ‬شیعەگەری‮ ‬عیراق و پیاوانی‮ ‬ئێرانن لە حكومەتی‮ ‬عیراقدا
26 ی‮ ‬ساڵەی‮ ‬حكومرانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،سەڕەرای‮ ‬كەموكورتیی‮ ‬و گشت ئەو ئاستەم كێشانەی‮ ‬چ بە هۆی‮ ‬پیلانگێرییەكان و بەغداوە لە بەردەمی‮ ‬دروستكراوە و دەكرێ بەڵام توانی‮ ‬نموونەی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬پیشانی‮ ‬هەموو جیهان بدات‮ .‬لە راستیدا ئەو بنەمایانەی‮ ‬كە دەوڵەتیان لەسەر دروست دەكرێت بریتین لە هەرێمێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو كۆمەلە خەلكانێك كە بەشێوەیەكی‮ ‬بەردەوام لەسەری‮ ‬دەژین وەهەروەها نیزامێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬واتە كەسانێك هەبن سیاسەت بكەن و پەیوەندیان هەبێت لەگەل دەوڵەتانی‮ ‬جیهان،‮ ‬بۆیە ئەگەر بێت و هەرێمی‮ ‬كوردستان بە نمونەوە بێنینەوە بۆ هەرسێ بنەمای‮ ‬دروست بوونی‮ ‬دەوڵەت دەبینین هەرسێ بنەماكان زۆر بەزەقی‮ ‬دەبینرێن.هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬خاكێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراوی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو سنوری‮ ‬خاكەكەی‮ ‬لەهەموولایەكان دیاریكراوە‮. ‬هەروەها كۆمەلە خەلكانێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو لەهەموو پێكهاتەكانی‮ ‬ناوچەكە لەسەر خاكەكە دەژین و بەبێ جیاوازی‮ ‬دین و زمان و نەتەوەومەزهەب هەموویان مێژوویەكی‮ ‬تایبەت بەخۆیان هەیە سێیەمیان هەبوونی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەلێ لەهەرێمی‮ ‬كوردستان سیستەمێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هەیەو بەردەوام داكۆكی‮ ‬لەمافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات بەهەموو پێكهاتەكان وەپەیوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬زۆر باشیشیان دروست كردووە لەگەل زۆربەی‮ ‬وولاتانی‮ ‬دونیاو لە رابردوو و ئێستاشدا بەردەوام خەریكی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و ئابووریین لەگەل وولاتان،وە هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ناوچەكەیە كە دەتوانێت پارێزگاری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان وخەڵكی‮ ‬خۆیان و مافەكانیان بكات ئەویش هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانە و كە لەشەڕ‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش و پاسدار و حەشدی‮ ‬شیعی‮ ‬توانی‮ ‬سەركێشی‮ ‬بكات و راستەوخۆ توانی‮ ‬دژیان بووەستێتەوە،‮ ‬هەروەها بە پێی‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬كە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان داویانە بەگەلان ئەمڕۆ خەڵكی‮ ‬كوردستانیش دەتوانن ببن بەخاوەن دەوڵەتی‮ ‬خۆیان و لەڕێی‮ ‬ئەنجام دانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕیفراندۆمەی‮ ‬كە خەلكی‮ ‬كوردستان زیاتر‮ ‬92% دەنگیان بۆسەربەخۆی‮ ‬كوردستان داوەو دەیانەوێ لەمەو دوا سەربەخۆ بن و ببن بە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بێگومان ئەم‮ ‬ڕێژە بەرزە لە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬بەچاوێكی‮ ‬زۆرەوە سەیر دەكرێت،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان خەڵكێكی‮ ‬مرۆڤ دۆست و ژیان دۆستن بۆیە هەرگیز نابنە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆ هیچ كەس و لایەنێك دروست بكەن وەهەروەها بەبێ ئەوەی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆ هیچ لەووڵاتانی‮ ‬ناوچەكە دروست بكەن،‮ ‬بەڵكو دەتوانم بڵێم دروست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬زیاتر بۆ دەوڵەتانی‮ ‬دراوسێ و ناوچەكە فەراهەم ببێت.بۆیە ناكرێت خۆیان لە نەتەوەیەكی‮ ‬ماف و خاك داگیركراو و بەشكراو بدزنەوە و ناچارن دان بە دەوڵەتبوونی‮ ‬كوردستان دابنێ‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌