2017-12-05

راپۆرتی‮: ‬بێگەرد گۆران
كاتێك باسی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژی‮ ‬ئافرەت دەكرێت،‮ ‬زۆربەمان بیرمان بۆ ئەوە دەچێت،‮ ‬كە تەنها‮ ‬یەك رەگەز هەیە توندوتیژی‮ ‬بەرامبەر رەگەزی‮ ‬مێ بكات ئەویش رەگەزی‮ ‬نێرە،‮ ‬بێئاگا لەوەی‮ ‬بوونی‮ ‬بەشێك لەوانە خوودی‮ ‬ئافرەت هۆكارە‮ ‬یاخود هەر ئافرەت هانی‮ ‬پیاوی‮ ‬داوە توندوتیژی‮ ‬بكات دژی‮ ‬رەگەزی‮ ‬مێ،‮ ‬بەڵام هەندێك لە ئافرەتان لەوبارەیەوە پێیانوایە،‮ ‬كە خۆیان هۆكاری‮ ‬زۆربەی‮ ‬كێشەكانن و زۆرجاریش رەگەزی‮ ‬نێر هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬پێوەنییە‮. ‬لەم بەدواداچوونی‮ ‬راو سەرنجی‮ ‬جیاواز وەردەگرین‮:‬
شیراز بارزان دەڵێت‮:‬‮ ‬بێگومان سەرچاوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬هەر پیاوێكیش ئافرەتە،‮ ‬چونكە ئافرەت دایكە،‮ ‬ئەگەر دایك لە منداڵییەوە كوڕەكەی‮ ‬وا پەروەدە بكات كە رێزی‮ ‬ئافرەت بگرێت و پیاوسالار دەرنەچێ،‮ ‬ئەوا هیچ كات‮ ‬پیاوێكی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬لێ دەرناچێت،‮ ‬جگە لەمانەش ئافرەت لەناوخۆیان ئیرەییان هەیەو چاڵ بۆ‮ ‬یەكتر لێدەدەن‮.‬
هێرۆ عومەر كچی‮ ‬ماڵەوەیە و دەڵێت‮: ‬ئەوەندەی‮ ‬ئافرەت ئازاری‮ ‬ئافرەت دەدات،‮ ‬پیاو ناتوانێت بەمشێوەیە دەست بنێتە ئازارەكانی‮ ‬ژنەوە،‮ ‬ژنەكـان دەزانن‮ ‬چۆن‮ ‬یەكتری‮ ‬بشكێنن و چۆن‮ ‬یەكتر ئازار بــدەن،‮ ‬تەنهاش ئافرەت دەتوانێ ئافرەت بڕووخێنێت‮.‬
شانۆ شاهۆدە دەڵێت‮:‬‮ ‬بێگومانم لەوەی‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬ئافرەت ئازاری‮ ‬یەكتری‮ ‬دەدەن پیاو ناتوانێ هێندە توندوتیژیان بەرامبەر بكات،‮ ‬كاتێك پیاو توندوتیژی‮ ‬دەكات دڵنیابە دەستی‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬لەپشتە‮.‬
نیاز ئەحمەد پیشەی‮ ‬مامۆستایەو دەڵێت‮: ‬ئەوەی‮ ‬بوك بەرامبەر خەسوی‮ ‬دەیكات‮ ‬یان بە پێچەوانەكەیەوە ئەوەی‮ ‬دش و براژن دەیكەن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دایك و كچ،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە باوەژن بەرامبەر زڕكچەكانی‮ ‬دەیكات‮ ‬یان خوشك بە خوشكی‮ ‬دەكات،‮ ‬یان هاوڕێ بەهاوڕێكەی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەمانە هەمووی‮ ‬هەر رەگەزی‮ ‬مێ نین؟ هەروەها دەشڵێت‮: ‬بەحوكمی‮ ‬پیشەكەشم ئەوەی‮ ‬من دەیبینم،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مێ بەمێ دەیكات،‮ ‬هەرگیز نێر بە هاورەگەزی‮ ‬خۆی‮ ‬نایكات‮.‬
شانۆر رەئوف پیشەی‮ ‬ئەندازیارەو دەڵێت‮:‬‮ ‬ئافرەت بە قسە‮ ‬یەكتری‮ ‬ئازار دەدەن و بە كرداریش لە باسكردنی‮ ‬عەیبەكانی‮ ‬هاورەگەزەكەی‮ ‬لەلای‮ ‬پیاو درێغی‮ ‬ناكەن‮.‬
هاوژین جەمال ئافرەتی‮ ‬ماڵەوەیە و دەڵێت‮ :‬‮ ‬بەڵێ توندوتیژی‮ ‬و شەڕانگێزی‮ ‬بەڕەگەز نییە،‮ ‬لەهەردوو‮ ‬ڕەگەز كەسی‮ ‬باش هەیە و خراپیش هەیە،‮ ‬بۆیە زۆرجار زیاتر ئافرەت دەتوانێ خاڵی‮ ‬لاوازی‮ ‬ئافرەتێكی‮ ‬تر بزانێ و لێی‮ ‬بدات‮. ‬شانیا جەمال قوتابی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬دەڵێت‮ : ‬مرۆڤ هەر رەگەزێ بێ باش و خراپی‮ ‬هەیە‮ ‬،‮ ‬بەڵێ لەنێو ئافرەتاندا ئەو حاڵەتانە هەیە،ئەوەندەی‮ ‬مێینە ئازاری‮ ‬ئافرەتی‮ ‬داوە نێرینە ئازاری‮ ‬نەداوە،‮ ‬بگرە بە شێوەیەكی‮ ‬وا ئازاری‮ ‬دەدات،‮ ‬كە هیچ كەس ئازاری‮ ‬نەدابێت‮ ‬،‮ ‬چونكە لە‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و دەزانێ بەچی‮ ‬ئازار ئەكێشێ‮.‬
دەشڵێت‮: ‬ئێمە توندوتیژی‮ ‬بەس بە دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮ ‬یان ئازاردانی‮ ‬جەستەیی‮ ‬تێگەشتووین‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئافرەت بە لایەنی‮ ‬رۆحی‮ ‬ئازاری‮ ‬بەرانبەرەكەی‮ ‬دەدات،‮ ‬ئەگەر ئەو ئافرەتانەی‮ ‬داوای‮ ‬مافی‮ ‬ژن دەكەن و وامان لێ دەكەن‮ ‬ڕقمان لە پیاو بێت،‮ ‬ئەگەر باسی‮ ‬ئەوە بكەن،‮ ‬كە ئافرەت لە ناو خۆیاندا چۆن‮ ‬یەكتریان خۆشبووێ‮ ‬،‮ ‬ئەوا‮ ‬80%ـی‮ ‬كێشەكان چارەسەر دەبن‮.‬
كرێكار شاكر پیشەی‮ ‬پارێزەرەو گوتی‮: ‬لە رۆژهەڵات بەگشتی‮ ‬ئافرەتانیش وەك پیاوان كەوتوونەتە بەر توانەوەی‮ ‬ماف و هەستەكانیان بە هۆی‮ ‬زاڵبونی‮ ‬هێزو توانایی‮ ‬پیاو بەسەر ژنان،‮ ‬ئەوانەش هۆكاری‮ ‬ئەم كاریگەرییە نەریتی‮ ‬و ئایینییەیە كە ناوچەكەی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬لەنێوان مافە سرووشتییەكاندا كە ژن لێی‮ ‬بێ بەشە،‮ ‬مافی‮ ‬را دەربڕین و هەڵوێست وەرگرتنی‮ ‬پێ نەدراوە،‮ ‬شەڕانگێزیی‮ ‬و داگیركاری‮ ‬و بیری‮ ‬توندڕەوی‮ ‬وای‮ ‬كردووە كچان كەمتر شووبكەن و زۆرجاریش ئیرەیی‮ ‬لە شوكردنی‮ ‬یەكتر بكەن،‮ ‬لەرووی‮ ‬دەروونییەوەش گوتراوە ئافرەت رقی‮ ‬لەو ئافرەتەیە كە لەو جوانتربێت و جوانتر دەركەوێ‮ ‬یان دەبێتە جێگای‮ ‬گومانی‮ ‬نزیكبوونەوە لە دۆستەكەی‮ ‬یان مێردەكەی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌