2017-12-04

شێركۆ حەبیب‮ ‬
ساتێك باس لە دیالۆگی‮ ‬نێوان حكوومەتی‮ ‬ناوەند و كورد دەكەین،‮ ‬مێژوو ئەوەمان بۆ دەردەخات كە رژێمەكانی‮ ‬بەغدا هەر لە سەرەتای‮ ‬رژێمی‮ ‬كۆماری‮ ‬و تەنانەت سەردەمی‮ ‬پادشایەتی‮ ‬هەمان بۆ چوونیان هەیە تا ئەمڕۆ‮. ‬ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ساڵەكانی‮ ‬شەستەكان و سەردەمی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬پیرۆز،‮ ‬تێروانینێك بەسەر دۆكیۆمێنتەكانی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬نێوان حكوومەتەكانی‮ ‬ناوەند و سەركردایەتی‮ ‬شۆڕش بەرابەرایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر دا بكەین،‮ ‬هەمان داواكارییەكانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردە ئەگەرچی‮ ‬ئەمڕۆ سیستەمی‮ ‬فدراڵییە،‮ ‬بەڵام كورد هیچ گۆڕانكارییەكی‮ ‬لە داواكانی‮ ‬نەكردووە و كەركووك هەمیشە سەرچاوەی‮ ‬گرفت و نەگەیشتن بە چارەسەر و رێككەوتن بووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬دەستێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لایەنگری‮ ‬ئەملایەن و ئەولا،‮ ‬بەڵام وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬ئەو سەردەمە بەشێوازی‮ ‬جۆراوجۆر دەستێوەردانیان لە گفتوگۆی‮ ‬نێوان كورد و بەغدا كردووە و ئەگەر لەو نێوانەدا‮ ‬غەدر لە كورد كرابێت ئەوە بابەتەكەیان بە كێشەیەكی‮ ‬ناوخۆ هەژمار كردووە و بۆیان نییە پاڵپشتی‮ ‬لایەنێك دژی‮ ‬ئەوی‮ ‬تر بكەن‮. ‬
لە میانەی‮ ‬وەرگێرانی‮ ‬بەشی‮ ‬دووەمی‮ ‬كورد لە بەڵگەنامەكانی‮ ‬ئەرشیفی‮ ‬بەریتانی‮ ‬لە نێوان ساڵەكانی‮ ‬1958‮ ‬تا‮ ‬1970؟ هەندی‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرنەكەوتنی‮ ‬دیالۆگی‮ ‬نێوان دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا و كوردم بۆ دەركەوتووە‮. ‬
1-لە ساڵی‮ ‬1958‮ ‬تا‮ ‬1970‮ ‬چوار رژێم‮ ‬یا سەرۆككۆمار گۆڕاوە،‮ ‬لەگەر هەر گۆڕانكارییەك بۆچوونی‮ ‬نوێ سەریهەڵداوە،‮ ‬سەبارەت بەداواكارییەكانی‮ ‬كورد،‮ ‬هەر رژێمەش رژێمی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬تاوانباركردووە بەچارەسەرنەكردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵام لە راستییدا سەرجەمیان هەمان سیاسەتییان بەرامبەر كورد پیادە كردووە بۆ مانەوەی‮ ‬ئەو كێشەیە بەبێ چارەسەركردن‮. ‬
2-دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬كاتێك بەرژەوەندییەكانیان دووچاری‮ ‬مەترسی‮ ‬هاتووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێز وەك بەریتانیا و رووسیا‮. ‬
3-وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە بە گوێرەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانیان هەڵسوكەوتیان كردووە،‮ ‬سووریا و توركیا هەردەم دژایەتی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كوردیان كردووە،‮ ‬ئێران لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬هاوكاری‮ ‬هەردوولای‮ ‬كردووە‮. ‬
4-وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬میسری‮ ‬سەردەمی‮ ‬خوالێخۆشبوو جەمال عەبدولناسر،‮ ‬پشتوانی‮ ‬كورد كردووە و هەوڵیداوە گرفتەكان چارەسەر بكرێن و مافەكانی‮ ‬كورد زامن بكرێت لە چوارچیوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی،‮ ‬بێگومان ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬ناسر لە هەوڵی‮ ‬لە خۆگرتنی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬غەیرە عەرەب بووە كە لەچوارچیوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبیدا دەژیەن،‮ ‬هەروەها بۆ راگەیاندنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نێوان عێراق و میسر،‮ ‬كە كورد دژی‮ ‬ئەوە بوون عێراق بە گشتی‮ ‬ببێتە بەشێك لە ئومەی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بەڵام عەبدولناسر كاتێك پاڵپشتی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬كورد دەكرد بۆ ئەوەی‮ ‬كورد لە بەشە عەرەبییەكەی‮ ‬عێراق جیا بكاتەوە و تاكو‮ ‬یەكێتی‮ ‬نێوان میسر و عێراق ئەنجامبدات،‮ ‬هەروەها ناسر پێشوازی‮ ‬لە رابەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بارزانیی‮ ‬نەمر و شاندی‮ ‬یاوەریكرد و دواتر چەندینجار پێشوازی‮ ‬لە شاندی‮ ‬كورد كرد و لە كۆتایی‮ ‬پەنجاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو لە وێستگەی‮ (‬دەنگی‮ ‬عەرەب‮) ‬ماوەیەكی‮ ‬بۆ پەخشی‮ ‬كورد تەرخانكرد،‮ ‬هەروەها لە سەرەتای‮ ‬شەستەكان لەگەڵ هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬پیرۆز نوێنەرایەتی‮ ‬شۆڕش بە فەرمی‮ ‬لە قاهیرە كرایەوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬دژایەتییكردنی‮ ‬توركیا و عێراق،‮ ‬هەروەها لە ئاكامی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد گرفتی‮ ‬زۆر لە نێوان سەرۆكی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئەوكات عەبدولسەلام عارف و ناسر روویداوە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە سووریا لە سەرەتای‮ ‬شەستەكان سوپای‮ ‬بۆ هاوكاری‮ ‬عێراق هەناردە عێراق،‮ ‬بەڵام سوورییەكان كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەوەیان راگەیاند كە ئەوان بۆ دژایەتی‮ ‬كورد نەهاتوونە عێراق،‮ ‬بەڵكو بۆ مانۆڕ‮ ‬و مەشقی‮ ‬سەربازییە‮. ‬
5-لەو ماوەدا چەندینجار گفتوگۆ روویداوە،‮ ‬بەڵام لە ئاكام نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و دەسەڵاتی‮ ‬بەغدا لە دوا ساتەكان پەشیمانیان نیشانداوە بە بیانووی‮ ‬جیاجیا،‮ ‬بەڵام دەبێت ئاماژە بەوە بكەین لە ناوەڕاستی‮ ‬ساڵی‮ ‬1966‮ ‬پڕۆژەیەك لە لایەن‮ ‬یەكەم سەرۆكوەزیرانی‮ ‬مەدەنی‮ ‬ئەوكات لە دوای‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬پادشایەتی‮ (‬عەبدولرحمن بەزاز‮) ‬ئامادە و پێشنیار كرا و لە لایەن حكوومەت و كورد رەزامەندی‮ ‬لەسەر درا،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬ماوەیەكی‮ ‬كورت بەزاز لە پۆستەكەی‮ ‬دوور خرایەوە و سوپا ئەو پڕۆژەی‮ ‬رەتكردووە،‮ ‬كە لەسەرەتاوە گرفتی‮ ‬بۆ درووستكرد،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئاشكراكردنی‮ ‬ئەو پڕۆژەیە دوا خرا دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬سوپا هێرشێكی‮ ‬فراوانی‮ ‬بۆسەر كوردستان ئەنجامدا بەو نیازەی‮ ‬كۆنترۆڵی‮ ‬بارودۆخەكە بكات و شۆڕش بە كۆتا بهێنێت،‮ ‬بەڵام ئەنجامەكەی‮ ‬پێچەوانە بوو‮. ‬
6-حكوومەتەكانی‮ ‬عێراق نەبوونی‮ ‬تەبایی‮ ‬و‮ ‬یەكڕێزیی‮ ‬لە نێوان كورد بە هەل زانیوە و هەردەم لە هەوڵی‮ ‬پەرەسەندنی‮ ‬ناكۆكییەكانی‮ ‬نێوان ماڵی‮ ‬كورد و لێكترازانی‮ ‬بوونە،‮ ‬ساتێك بارزانیی‮ ‬نەمر لە هەوڵی‮ ‬دیالۆگ بووە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬بەغدا لە شەستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو دژایەتی‮ ‬كراوە لەناو خودی‮ ‬كورد،‮ ‬بێگومان تێروانینی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بۆ دیالۆگ بۆ ئەوە بووە كە مافەكانی‮ ‬كورد دابین بكرێت دوور لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬سەربازی،‮ ‬بەڵام هێرشكردنی‮ ‬سوپا وایكرد كە بارزانیی‮ ‬نەمر پەنا بۆ جەك ببات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەرفەتێك بۆ دیالۆگ هەبوایە رەتی‮ ‬نەدەكردەوە،‮ ‬بۆ دوو مەبەست‮ ‬یەكەمیان ئاماژەمان پێكرد،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە پێشمەرگە پێویستی‮ ‬بە پشوو حەسانەوە بووە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بارزانیی‮ ‬نەمر سازشی‮ ‬لەسەر مافەكانی‮ ‬كورد نەكردووە،‮ ‬بەرامبەر هەر پادداشتێك،‮ ‬بۆ نموونەی‮ ‬لە بەڵگەنامەكانی‮ ‬بەریتانی‮ ‬داهاتووە كە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئامادەی‮ ‬نیشانداوە كەوا جەماعەتی‮ ‬تاڵەبانی‮- ‬ئیبراهیم ئەحمەد لە دوای‮ ‬پەیوەندیكردنیان بە حكوومەت رادەستی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بكات،‮ ‬بەرامبەر سازشكردن لە هەندێ لە مافە و داواكانی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵام بارزانیی‮ ‬نەمر ئەوەی‮ ‬رەتكردۆتەوە كە سازش لە مافەكان بكات‮. ‬
7-خودی‮ ‬كورد هەردەم بۆتە هۆكار بۆ دواخستن‮ ‬یا لەباربردنی‮ ‬گەیشتن بە ئامانجەكان،‮ ‬بۆ نموونە لە ساڵانی‮ ‬1964‮-‬1965‮ ‬كە سەركرادیەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و بارزانیی‮ ‬نەمر سەرقاڵی‮ ‬گفتوگۆ بوون،‮ ‬لایەنێك بە ناوی‮ ‬باڵی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دژی‮ ‬گفتوگۆ بوون لەگەڵ حكوومەت و لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬شەڕدا بوون لەگەڵ حكوومەت و چەندین جۆرە تۆمەتی‮ ‬بێ بنەمایان بۆ بارزانیی‮ ‬نەمر هەڵبەست كە هەمووی‮ ‬دوور بوون لە راستی،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬دەبینین بە ناوی‮ ‬باڵی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەروەك لە بەڵگەنامەكانی‮ ‬بەریتانی‮ ‬دا هاتووە،‮ ‬لە رێگای‮ ‬ئێرانەوە خۆیان رادەستی‮ ‬عێراق كرد و بوونە هۆكاریك بۆ سەرنەكەوتنی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬نێوان شۆڕش و حكوومەت،‮ ‬تەنانەت هاوكاری‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬بەغدایان كرد بۆ دژایەتی‮ ‬شۆڕش و بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬
8-لە دوای‮ ‬رێككەوتنامە مێژووییەكەی‮ ‬11ی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970؟ حكوومەتی‮ ‬عێراق لە هەوڵی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬جۆرە لێكترازانێك بوو لەناو شۆڕش و پارتی‮ ‬و تا رادەیەك توانی‮ ‬چەند كەسێك بە لای‮ ‬خۆیدا رابكێشێت بەو هیوایەی‮ ‬بتوانێت شكست بە شۆڕش بێنێت لە ریگای‮ ‬ئەوان،‮ ‬بەڵام ئەو كەسانە لە دوای‮ ‬جێبەجێنەكردنی‮ ‬بەیاننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئادار ئەو كاریگەرییەیان نەبوو،‮ ‬بەڵكو تەنازوڵكردنی‮ ‬سەددام بۆ شای‮ ‬ئێران و بەرژەوەندی‮ ‬زلهێزەكان لە لایەك و هاوپەیمانی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەگەڵ حزبی‮ ‬بەعس بووە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬پشت تێكردنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیشتراكی‮ ‬ئەو سەردەمە لە شۆڕش دووچاری‮ ‬نسكۆ هات‮. ‬
9-ئەمرۆش لەگەڵ هەلومەرجی‮ ‬نوێدا و بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬نوێ،‮ ‬كە كورد رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینی‮ ‬لە دامەزراندنی‮ ‬دوای‮ ‬2003‮ ‬و پشتگیری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬لە دەستوور و دامەزراندنی‮ ‬لەسەر ئەو بنەمایە و چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكان لەسەر بنەمای‮ ‬لیگتێگەیشتن و بڕگەكانی‮ ‬دەستوور،‮ ‬بەڵام هەمدیس حكوومەتی‮ ‬بەغدا هەمان سیناریۆی‮ ‬حكوومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬دووبارەكردەوە،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە خودی‮ ‬كورد بوو بە هۆكارێك بۆ لەباربردنی‮ ‬گەیشتن بە مافەكانی‮ ‬و دژایەتیكردنی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و ریككەوتن لەگەڵ هەندێ لایەنی‮ ‬دژ بە كورد و دەركردنی‮ ‬چەند بڕیارێك كە دژی‮ ‬خواستی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و دەستوور بوون،‮ ‬هەروەها زیندەبەچاڵكردنی‮ ‬مافی‮ ‬كوردستانیان بۆ گەیشتن بە ئاواتی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و بونیادنانی‮ ‬دەوڵەت لە دوای‮ ‬گشتپرسی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬دووبارەبوونەوەی‮ ‬هەمان سیناریۆ لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌