2017-12-03

رۆژی 1/3/2017 كاروانی‮ ‬خولی‮ ‬فووتساڵی‮ ‬كچانی‮ ‬كوردستان دەستیپێكرد،‮ ‬لەیەكەمین‮ ‬یاری‮ ‬خولەكەدا لەهەردوو هۆڵی‮ ‬داخراوی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬وچۆمان دوو‮ ‬یاری‮ ‬گرینگ لەخولی‮ ‬نایابی‮ ‬فووتساڵی‮ ‬كچان ئەنجام درا‮. ‬

لەیاری‮ ‬یەكەمدا هەردوو تیپی‮ ‬كچانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬و زانكۆی‮ ‬جیهان لەهۆڵی‮ ‬داخراوی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بەیەكگەیشتن،‮ ‬یارییەكە بەئەنجامێكی‮ ‬گەورە لەبەرژەوەندی‮ ‬كچانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بەكۆتاهات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانیان لەیارییەكە بەئەنجامی‮ ‬11-2 گۆڵ لەكچانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬جیهان ببەنەوە،گۆڵەكانیش لەلایەن هەر‮ ‬یەك لەیاریزانانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬زینە جەمیل‮ ‬3 گۆڵ،‮ ‬سیپەل شوكر‮ ‬3گۆڵ،ئاتاداود‮ ‬2 گۆڵ،‮ ‬رۆژین محەمەد‮ ‬1 گۆڵ،‮ ‬رۆندك عەلی‮ ‬1 گۆڵ،‮ ‬رێژین حەجی‮ ‬1 گۆڵ،‮ ‬تۆمار كران،‮ ‬بەم ئەنجامە كچانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬لەنێو هاندەرانی‮ ‬خۆیدا توانی‮ ‬3 خاڵ و‮ ‬یەكەم سەركەوتنی‮ ‬زێرین بەدەست بهێنێت،‮ ‬لەبەرانبەردا كچانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬جیهان بەبێ خاڵ گەرانەوە شاری‮ ‬هەولێر‮.‬

لەیارییەكی‮ ‬دیكەدا كچانی‮ ‬چۆمان پێشوازیان لەكچانی‮ ‬دەروازە كرد،‮ ‬یارییەكە پێچەوانەوەی‮ ‬پێشبینیەكان بوو كەخاوەن هۆڵ و جەماوەر براوەی‮ ‬یارییەكە دەبێت،‮ ‬بەڵام كچانی‮ ‬دەروازە لەیارییەكی‮ ‬ئاست بەرزدا توانیان بەئەنجامی‮ ‬2-1 گۆڵ لەكچانی‮ ‬چۆمان ببەنەوە و‮ ‬3 خاڵی‮ ‬گرینگ بەدەست بهێنن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌