2017-12-03

‬كامی‮ ‬كمال

كێشەی‮ ‬كورد لە گەڵ حكومەتە‮ ‬یەك لەدوایی‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق لە سەد ساڵەی‮ ‬ڕابردوودا گۆڕینی‮ ‬دەم و چاو لە سەر كورسی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەو دەوڵەتە نەبووە،‮ ‬بەڵكو كێشەی‮ ‬كورد لەگەڵ عەرەبی‮ ‬عیراق بەگشتی‮ ‬جیاوازی‮ ‬فەرهەنگییە،‮ ‬واتە كورد لە هەموو‮ ‬ڕوویێكەوە بگرە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬كۆمەڵایەتییەوە تاكو جوگرافیاو سروشتەكەی‮ ‬جیاوازییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەگەڵ عەرەب هەیە،‮ ‬بە حوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەوڵەتە داگیركەرەكانی‮ ‬كوردستان لە دوژمنایەتی‮ ‬كوردستان خاڵی‮ ‬هاوبەشیان دروست كرد تاكو لەو خاڵەدا‮ ‬یەكگرتوو بن و هەڵ بە كورد نەدەن سەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵبدات و داوای‮ ‬مافە زەوت كراوەكانی‮ ‬بكات لە هەموو‮ ‬ڕوویێكەوە هاوهەڵوێستن لە دژی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەو خاڵە هاوبەشەش كۆنترۆل و داگیركردنی‮ ‬خاك و سەروەت و سامان و خەڵك و فەرهەنگ و ژیانی‮ ‬كوردو كوردستانە‮.‬

سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا لە‮ ‬27ی‮ ‬11 نیگەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە سیاسەتە ئیزدواجی‮ ‬و چەواشەكارییەكانی‮ ‬بەغدا‮ ‬ڕاگەیاند،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەغدا بەردەوام هەوڵ دەدات بە چەواشەو فێڵ كردن وا لە خەڵكی‮ ‬كوردستان تێبگەیێنێت كە دڵسۆزەكانی‮ ‬كورد ئەوانەن كە لە بەغدا دەسەڵاتیان لەدەستە بەڵام ئەوە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەرپرسانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن رێگیری‮ ‬لە دەربرینی‮ ‬كردارەكی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و نیازپاكییەكانی‮ ‬بەغدا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان دەگرن،‮ ‬هەمیش بەغدا بەم شێوەیە دەیەوێ هەر هەمان فیل لە وڵاتان و دیدگای‮ ‬جیهانیش بكات‮. ‬ئەوەی‮ ‬زۆر گرنگەو پێویستە ئەوەیە‮ ‬یەكەم جار خەڵكی‮ ‬كوردستان دەبێت ئەو‮ ‬ڕاستیە بزانێت كە ئەگەر كەسێكی‮ ‬وەكو‮ "‬حەیدەر عەبادی‮" ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق لە ناخەوەش بیەوێ چارەسەری‮ ‬كێشەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بكات ئەوە هەرگیز كەلتور و عەقلیەتی‮ ‬شەقامی‮ ‬عیراقی‮ ‬و بەرپرسەكانی‮ ‬چواردەورەكەی‮ ‬لە عێراق بە گشتی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕێگایە بە عەبادی‮ ‬نادەن،‮ ‬كێشەی‮ ‬عەرەب لە گەڵ كورد مووچە‮ ‬یان بژێوی‮ ‬ژیان نییە،‮ ‬بەڵكو هەم عەرەب و هەم وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬داگیركەریش نایانەوێ كورد هیچ دەسەڵات و پێگەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسی‮ ‬لە جیهاندا بمێنێتەوە،‮ ‬ئەوان لە پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسی‮ ‬كورد دەترسن و نیگەرانن،‮ ‬ترس لە بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬ئەم وڵاتانە وەكو دەرەبەگێكی‮ ‬دڕندە خاك و سەروەت و سامانی‮ ‬كوردستانیان داگیر كردووە،‮ ‬بە هەبوونی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد لە جیهاندا مەترسی‮ ‬لە دەستدانی‮ ‬ئەم دەستكەوتە ناشەرعیە و دزراوەیان هەمیشە لە سەریان هەڕەشەیە‮.‬

لە سەردەمەكانی‮ ‬پێش‮ ‬ڕیفراندۆم چەندین جار بەرپرسانی‮ ‬بەغدا ئیشارەتیان بە كورد دا گەر دەتانەوێ جیاببنەوە فەرموون،‮ ‬لە هەموو‮ ‬ڕوویێكەوە هەولێر لە بەغدا بەهێزتر بوو،‮ ‬هەرگیز بەغدا ئەو ئومێدەی‮ ‬نەبوو جارێك بتوانێت دووبارە هەوڵی‮ ‬كۆنترۆڵ كردنەوەی‮ ‬دەروازەو زەوی‮ ‬و ئاسمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدات،‮ ‬بەڵام سێ فاكتەر هەبوون كە خوێنی‮ ‬بەغدایان داغ‮ ‬كرد بۆ هێڕش كردنە سەر كوردستان ئەوانەش نەرمی‮ ‬نواندنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندوم،‮ ‬خیانەتەكانی‮ ‬16ـەی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە لایەن تاقمێك كە وەكو میرات خیانەت و وڵات فرۆشتن بۆیان مایتەوە،‮ ‬بێ دەنگی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكانی‮ ‬جیهان بەرامبەر بە ملهوری‮ ‬و داگیركاری‮ ‬و ستەمەكانی‮ ‬بەغدا دەرحەق بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەم هەرسێ فاكتەرە وایان كرد كە ئومێدی‮ ‬بەغدا بۆ داگیركرنی‮ ‬كوردستان و نەهێشتنی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان و لەناوچوونی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬كوردەكان دروست ببێتەوە،‮ ‬هەر بۆیەش بەغدا هەروەكو چوون لە توزخورماتوو دەستیان لە پێشەوەی‮ ‬خانووەكانی‮ ‬كوردیان نەداوەو بەشی‮ ‬پشتەوەو نێو خانووبەكانیان سووتاوەو‮ ‬ڕوخاندووە،‮ ‬ئەوهاش دەیانەوێ سیمایێكی‮ ‬نەجیب و شەریفانە پێشانی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردستان و جیهانیش بدەن و لە پشتەوەش خەنجەر لە هەموو دەستكەوت و ئیمتیازاتەكانی‮ ‬كورد بدەن‮.‬

لە ئێستادا پێویستە كوردستانییەكان وریا بن و بەهیچ شێوەیەك بڕوا بە فێڵ و چەواشەكارییەكانی‮ ‬بەغدا نەكەن و تەڵەكانیان پۆچەڵ بكەنەوە،‮ ‬پێم وایە گرنگە خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە شێوەیەكی‮ ‬هێمنانەو بەهێزەوە دەست بە خۆپێشاندانی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬لە دژی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬بەغدا بكەن و هەروەها داوا لە‮ ‬یۆنامی‮ ‬و نوێنەر و قونسوڵگەرییەكانی‮ ‬جیهان بكەن كە‮ ‬ڕوونكردنەوە بدەن لەسەر بێ دەنگی‮ ‬و بێ هەڵوێستیان لەسەر ئەو ستەمەی‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكرێت،‮ ‬كورد نابێت لە هەموو شتێك تەنها پشت بە شەڕی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬یان سیاسەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ببەستێت،‮ ‬جۆڵەو هەڵویستی‮ ‬شەقام كاریگەرییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەسەر سەرنج و بوچوونی‮ ‬جیهان هەیە‮. ‬بە هۆی‮ ‬لە دەستدانی‮ ‬سەرچاوە داهاتەكانی،‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان لە ئێستادا سەرەتایی‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬قەیران بۆ وڵات كارەساتە،‮ ‬هەر ئەوە نییە مووچەی‮ ‬خەڵك نادرێت‮ ‬یان دوا دەكەوێت،‮ ‬بەڵكو دەیان و سەدان كۆمپانی‮ ‬لەم وڵاتەدا بێ ئومێد دەبن و لێرە دەڕوون كە كاریگەری‮ ‬گەورەیان لەسەر ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬وڵات هەیە،‮ ‬هەزاران گەنجی‮ ‬دیكە بەهۆی‮ ‬چوونی‮ ‬ئەو كۆمپانیانە بێ كار دەمێننەوە‮.‬

پێم وانییە بۆ بەغداو میلیشیاكانی‮ ‬كە سەر بە ئێرانن هەروا ئاسان بچێتە سەرو و رێگەدان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەم زیادەڕوویی‮ ‬و كارە ناپەسەندەكانیان دەرحق بە كوردستان لە لایەن كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتییەوە بێ باج بێت،‮ ‬بەڵام تاكو ئەو ئەنجامە دەبینرێ و دێتە ئاراوە كە پەیوەستن بە پلان و ستراتیژییەتەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزەوەو كاتیان دەوێ پێویستە گەلی‮ ‬كورد خۆڕاگر بێت و هاوشان لەگەڵ حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەرچییەك پێویست بێت بكات تاكو نەیێلن گوشاری‮ ‬زیاتری‮ ‬ئابووری‮ ‬بكەوێتە سەر خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌