2017-12-03

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا

لە دوای‮ ‬ریفراندۆمەوە هەندێك ساردی‮ ‬كەوتە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوا،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتان لە عێراقدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەخواست لەم قۆناغەدا‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق بپارێزن،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬خۆشیان دەیزانن كە خودی‮ ‬عێراق ئێستا ئەو وڵاتە نییە كە بتواندرێت وەك وڵاتێكی‮ ‬یەكگرتوو و مەدەنی‮ ‬ناوی‮ ‬بهێندرێت،‮ ‬هەر رۆژەی‮ ‬جۆرێك ئاڵۆزی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬دێتە گۆڕێ،‮ ‬تەنانەت سیاسییەكی‮ ‬وەك عەلاوی‮ ‬لەم رۆژانە گوتی‮ ‬نازانم كێ فەرمانڕەوای‮ ‬عێراقە‮!‬

دیارە عێراق لە دوای‮ ‬شانزەی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە‮ ‬غروورییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬گرت و هەموو دیالۆگێكی‮ ‬لەگەڵ هەرێمدا رەتكردەوە،‮ ‬بە سەپاندنی‮ ‬كۆمەڵێك مەرجی‮ ‬نایاسایی‮ ‬و دژە خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە ناكرێت هەرێم قبووڵیان بكات،‮ ‬چونكە بەڕاستی‮ ‬نیەتی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬نین،‮ ‬بۆ خۆ فەرزكردنن،‮ ‬ئەمەش وایكرد وڵاتانی‮ ‬دونیاش لەو داوا زۆر و بێتامانەی‮ ‬عێراق بێزار بن،‮ ‬تا ئاستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرۆكێكی‮ ‬وەك ماكرۆن،‮ ‬بانگهێشتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و شاندێكی‮ ‬هەرێم بكات بۆ پاریس كە ئەمە وەك ئاماژەیەك وایە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لەسەر‮ ‬غروورییەكانی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئیدی‮ ‬هەرێم بێمنەت دەكەن لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكەدا‮. ‬

سەردانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و شاندەكەی‮ ‬بۆ كۆشكی‮ ‬ئێلیزێ و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك ماكرۆن،‮ ‬رووداوێكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬هەڵبەت بۆ قۆناغە سەختەكەی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە لەسەر ئاستی‮ ‬ناوەخۆ و عێراقیشدا خەڵكانێك دەخوازن هەرێم لەڕووی‮ ‬دپلۆماسییەوە پەكی‮ ‬بكەوێت،‮ ‬بەڵام ئەو سەردانە بووە سەرەتایەكی‮ ‬دیكە بۆ دەربازبوونی‮ ‬هەرێم لەو قۆناغە سەختەیدا،‮ ‬كە بە ناهەق بەسەریدا سەپێندرابوو،‮ ‬چونكە ماكرۆن بەڕوونی‮ ‬هۆشداری‮ ‬دایە حكوومەتەكەی‮ ‬عەبادی‮ ‬كە دەبێت رێزگرتن لە تەواوی‮ ‬بڕگەكانی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقدا بێتە كایەوە،‮ ‬كە ئێستا هەولێر داوای‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەمەش لە قازانجی‮ ‬هەولێردایە،‮ ‬چونكە دەستوور زۆر شت بۆ هەولێر‮ ‬یەكلایی‮ ‬دەكاتەوە‮. ‬

هاوكات ماكرۆن داواشی‮ ‬كرد كە میلیشیاكان دوای‮ ‬ئەم دیالۆگە نەمێنن بە حەشدی‮ ‬شەعبیشەوە،‮ ‬واتە چیتر رێگە بە چەتەگەرایی‮ ‬حەشد نادرێت بە ئارەزووی‮ ‬خۆی‮ ‬لەشكركێشی‮ ‬بكات و‮ ‬غەدر لە پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬غەیرە شیعە بكات،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كورد،‮ ‬لە كاتێكدا فەرەنسا ئەو قسانە دەكات كە عێراق‮ ‬غروور بووە،‮ ‬ئەمەریكاش جۆرێك بێدەنگی‮ ‬نواندووە،‮ ‬بەڵام قسەی‮ ‬فەرەنسا ئاسایی‮ ‬نییە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە ئەوروپا كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬بەسەر سیاسەتی‮ ‬یەكێتییەكەدا هەیە‮.‬

سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا بە روونی‮ ‬بە بەغدای‮ ‬گوت دەبێت داهاتەكانی‮ ‬عێراق بەشێوەیەكی‮ ‬یەكسان بەسەر هەموو خەڵكی‮ ‬عێراقدا دابەشبكرێت‮. ‬دیارە ئێمە كێشەمان لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەوەیە كە داهات‮ ‬یەكسانی‮ ‬تێدا نییە،‮ ‬تەنانەت ئێستا هەوڵی‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬پشكی‮ ‬هەرێمیش دەدەن،‮ ‬بۆیە ماكرۆن ئەو خاڵەی‮ ‬ورووژاند،‮ ‬چونكە دەزانێت هەرێم‮ ‬غەدری‮ ‬لێدەكرێت‮. ‬

‮ ‬ئێمە بەردەوام داوای‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬سەدوچل دەكەین،‮ ‬بەڵام عێراق چاوشاركێ لەگەڵ ئەو ماددەیەدا دەكات كە بە لای‮ ‬كوردەوە گرنگە،‮ ‬ئەوەتا سەرۆك ماكرۆن لە بەرژەوەندی‮ ‬هەولێر،‮ ‬بە زمانی‮ ‬فەرمان دەڵێت،‮ ‬دەبێ ماددەی‮ ‬140‮ ‬لە ناوچە كێشەلەسەرەكان جێبەجێ بكرێت و دیالۆگیش بەزووتری‮ ‬كات دەستپێبكات و تەواوی‮ ‬مافە دەستووری‮ ‬و شەرعییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە بەرچاو بگرێت‮. ‬

‮ ‬لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەوە ئەو سەردانە دەبێتە هۆی‮ ‬تواندنەوەی‮ ‬ئەو بەستەلەكەی‮ ‬بەسەر پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێمدا هاتووە،‮ ‬پێشبینی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬دوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئەو شاندە،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەش پێشوازی‮ ‬لە شاندی‮ ‬هەرێم بكەن،‮ ‬چونكە ئیدی‮ ‬بەستەلەكی‮ ‬ئەو قۆناغە ساردەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێم توایەوە بەڕووی‮ ‬جیهاندا‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌