2017-12-02

خەبات‮: ‬زانكۆ جاف

راگەیاندنی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬نێوان سعودیە و عێراق،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬سەلمان بن عەبدولعەیزی،‮ ‬شای‮ ‬سعودیە،‮ ‬حەیدەر عەبادی،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق و رێكس تیلێرسەن،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬دەربارەی‮ ‬مەرجەكانی‮ ‬ریاز،‮ ‬بۆ بوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ بەغدا بە پشتیوانی‮ ‬واشنتۆن،‮ ‬هەڵگری‮ ‬كۆمەڵێك ئاماژەی‮ ‬گرنگ بوون‮. ‬لەلایەكی‮ ‬تر محەممەد بن سەلمان لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت،‮ ‬رابەری‮ ‬باڵای‮ ‬ئێران هیتلەری‮ ‬نوێی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە،‮ ‬بەڵام لە ئەوروپاوە فێربووین كە دڵڕاگرتن سەركەوتوو نابێت‮. ‬نامانەوێت هیتلەرە نوێكەی‮ ‬ئێران ئەو شتە لە‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دووبارە بكاتەوە كە لە ئەوروپادا روویدا‮. ‬

بەردەوامیی‮ ‬ململانێكان

هەڵكشانی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬نێوان ئێران و سعودیە،‮ ‬بۆتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ناوچەكەكانی‮ ‬جێی‮ ‬ململانێی‮ ‬ئەم دوو وڵاتەش بەرجەستە ببنەوە‮. ‬یەكێك لەم وڵاتانە عێراقە،‮ ‬كە سعودیە هەوڵی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬لە ئێران دەدات و هاوكات هەوڵیش دەدات،‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬هێزی‮ ‬تێدا پێك بهێنێ‮. ‬سعودیە،‮ ‬سەر لە نوێ بە نیازە بەراورد و هەڵسەنگاندنی‮ ‬نوێ بۆ تواناكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە عێراق بكات‮. ‬بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ئێران لە عێراق،‮ ‬كە لە دوای‮ ‬2003وە،‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئێران رووی‮ ‬لە زیادبوون بووە،‮ ‬ریاز كۆمەڵێك كارتی‮ ‬بەدەستەوەیە كە گرنگترینیان كارتی‮ ‬ئابوورییەوە‮. ‬ریاز،‮ ‬پێداچوونەوەی‮ ‬بە هەڵوێستەكانی‮ ‬خۆیدا كردووە و هەوڵدەدات،‮ ‬رەوتی‮ ‬سەدر و عەبادی‮ ‬بۆ لای‮ ‬خۆی‮ ‬رابكێشێت‮. ‬ئەم هاوكێشە نوێێەی‮ ‬سعودیە،‮ ‬كە دەكەوێتە چوارچێوەی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬لەگەڵ ئێران،‮ ‬بەتایبەت لە‮ ‬یەمەن و لوبنان‮. ‬

رزگاركردنی‮ ‬عێراق

سعودیەكان بە باشی‮ ‬تێگەیشتوون،‮ ‬كە خستنە ژێر ركێف‮ ‬یان بێلایەن هێشتنەوەی‮ ‬عێراق لەم ململانێیە،‮ ‬لە رووی‮ ‬ستراتیژیەوە گرنگە،‮ ‬بە تایبەت كە عێراق چەقی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئێرانە لە ناوچەكە‮. ‬هاوكات سنووری‮ ‬دوورودرێژی‮ ‬لەگەڵ سعودیە هەیە‮. ‬بە دەسەڵاتگەیشتنی‮ ‬عەبادی،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2014‮ ‬رێگەی‮ ‬بۆ گرێدانەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬بەغدا و ریاز فەراهەمكرد‮. ‬عەبادی،‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬بەغدا و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كەنداو،‮ ‬وەك ئەولەوییەتێكی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬دیاریكرد‮. ‬لێرە بەدواوە بوو كە سەردان و هاتووچۆی‮ ‬شاندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نوێنەرایەتی‮ ‬نێوانیان دەستی‮ ‬پێكرد‮. ‬رەنگە گرنگترینی‮ ‬ئەم سەردانانە،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬عادل جوبەیر،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬سعودیە بۆ بەغدا بێت كە لە فێبریوەری‮ ‬2017‮ ‬ئەنجامدرا‮. ‬ئەم سەردانە،‮ ‬دەستپێكی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬نوێی‮ ‬سعودیە بوو لە عێراق‮. ‬

رۆڵی‮ ‬سعودیە لەدوای‮ ‬داعش

دوای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬قۆناغی‮ ‬داعش لە عێراق،‮ ‬سعودیە بە پاڵپستی‮ ‬ئەمریكا هەوڵدەدات لە كایەكی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لەم وڵاتە،‮ ‬لایەنێكی‮ ‬هەرە چالاك بێت،‮ ‬بە تایبەت كە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق نزیك دەبینەوە‮. ‬ریاز ئەم پلانەی‮ ‬بە رێگەی‮ ‬باڵادەستی‮ ‬ئابوری‮ ‬و بە گوتەی‮ ‬زیاد العجیلی،‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬عێراق بە رێگەی‮ ‬كۆنتڕۆڵی‮ ‬سنوردار،‮ ‬بە بەرنامە ئەنجام دەدات كە ئامانجی‮ ‬دوایی‮ ‬لەم پلانەی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬شیعەكانی‮ ‬عێراق لە ئێران و گەڕانەوەیان بۆ باوەشی‮ ‬جیهانی‮ ‬عەرەبییە كە بۆ ماوەی‮ ‬14‮ ‬ساڵە لێی‮ ‬دووركەوتۆتەوە‮. ‬

سەردانەكەی‮ ‬موقتەدا سەدر بۆ ریاز

احمد الابیچ،‮ ‬شرۆڤەكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەم بارەوە بە كەناڵی‮ ‬جەزیرەی‮ ‬گوتووە،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬موقتەدا سەدر بۆ ریاز زیاتر لە فۆرمی‮ ‬پلانێك بۆ راكێشانی‮ ‬رەوتی‮ ‬شیعەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لە عێراق،‮ ‬بە نوێنەرایەتی‮ ‬سەدر و هەروەها پێكهێنانی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لەگەڵ رەوتی‮ ‬شیعەی‮ ‬ئێرانی‮. ‬جەزیرە دەنووسێت‮: ‬شرۆڤەكارانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە،‮ ‬كە عەبادی‮ ‬بە رێگەی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬دەیەوێ هەژمونی‮ ‬بەربڵاوی‮ ‬ئێران لە ناوچەكە كەم بكاتەوە‮. ‬ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا تەركیزی‮ ‬خستۆتە سەر بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬بەغدا و ریاز،‮ ‬وەك ئەولەوییەتێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ترەمپ بۆ بەرەو رووبوونەوەی‮ ‬ئێران لە عێراق و ناوچەكە‮. ‬هەر لەم پەیوەندیەدایە كە رێكس تیلێرسن،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا سعودیە هان دەدات كە لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و داراییەوە‮ ‬یارمەتی‮ ‬عێراق بكات‮. ‬

بەكارهێنانی‮ ‬كارتەكانی‮ ‬تر

بەر لە دامەزرانی‮ ‬ئەنجومەنەكە،‮ ‬گەورەترین شاندی‮ ‬بازرگانی‮ ‬سعودیە سەردانی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەم شاندە بە رێگەی‮ ‬گەشتی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬سعودیە سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كرد،‮ ‬گەشتێك بۆ ماوەی‮ ‬27‮ ‬ساڵ راگیرابوو،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەمەش،‮ ‬لە مانگی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬رابردوو،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمین جار‮ ‬60‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬سعودیە بەشدارییان لە پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەغدا كرد‮. ‬سعودیە بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬عەبادی،‮ ‬پلان بۆ چەند پڕۆژەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئابوری‮ ‬لە ناوچە هەژارەكانی‮ ‬باشوری‮ ‬عێراق دەكات‮. ‬یەك لەوان،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬وەبەرهێنان لە بواری‮ ‬كشتوكاڵ و ئاژەڵی‮ ‬لە بیابانی‮ ‬سەماوەی‮ ‬عێراق‮. ‬ئەم پڕۆژانە،‮ ‬دەتوانن‮ ‬یارمەتییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬عەبادی‮ ‬بدەن،‮ ‬بە تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئایندەی‮ ‬عێراق‮. ‬واشنتۆن و ریاز پێیانوایە،‮ ‬كە ئەگەر سەركەوتنە سەربازییەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬و‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬كەیسی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەرهاویشتەكانی،‮ ‬سەركەوتن و دەستكەوتی‮ ‬ئابوری‮ ‬لێ زیاد بێت،‮ ‬لە سەر ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردنەكان شوێندانەر دەبن‮. ‬ئەم روانگەیە لە راستیدا سەركەوتنێكی‮ ‬سیاسیشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬هەژمونی‮ ‬ئێران لە عێراق‮. ‬

دروستبوونی‮ ‬هیتلەرێكی‮ ‬تر

شازادەی‮ ‬جێنشینی‮ ‬سعودیە بەتوندی‮ ‬هێرشدەكاتە سەر ئێران و دەڵێت‮: ‬ریاز و هاوپەیمانەكانی‮ ‬رێگا نادەن تاران رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست كۆنترۆڵ بكات‮. ‬حەممەد بن سەلمان لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت‮: ‬رابەری‮ ‬باڵای‮ ‬ئێران هیتلەری‮ ‬نوێی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە،‮ ‬بەڵام لە ئەوروپاوە فێربووین كە دڵڕاگرتن سەركەوتوو نابێت‮. ‬نامانەوێت هیتلەرە نوێكەی‮ ‬ئێران ئەو شتە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دووبارە بكاتەوە كە لە ئەوروپادا روویدا‮. ‬محەممەد بن سەلمان دەڵێت‮: ‬هاوپەیمانێتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬سعودیە وایكردووە،‮ ‬گۆڕانكارییەكانی‮ ‬یەمەن لە بەرژەوەندی‮ ‬حكومەتی‮ ‬شەرعی‮ ‬وڵات بە سەرۆكایەتی‮ ‬عەبد رەبە مەنسوور هادی‮ ‬بن‮. ‬شازادە گەنجەكەی‮ ‬سعودیە دەڵێت‮: ‬ئێستا هێزەكانی‮ ‬سەر بە عەبد رەبە مەنسوور هادی‮ ‬نزیكەی‮ ‬85%ی‮ ‬خاكی‮ ‬یەمەنیان لە ژێر كۆنترۆڵدایە‮. ‬دەربارەی‮ ‬رەوشی‮ ‬لوبنان،‮ ‬محەممەد بن سەلمان وردەكاری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و كۆبوونەوەكانی‮ ‬لەگەڵ سەعد حەریری‮ ‬نادركێنێت،‮ ‬بەڵام ئاشكرایدەكات كە چیدیكە حەریری‮ ‬پەردەپۆشی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بۆ حكومەتێك ناكات كە لە لایەن حیزبوڵاوە كۆنترۆڵدەكرێت و حیزبوڵاش لە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬ئێراندایە،‮ ‬وا دیارە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان سعودیە و ئەمریكا لە سەردەمی‮ ‬ترەمپ و دەسەڵاتی‮ ‬زۆری‮ ‬محەممەد بن سەلمان‮ ‬زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌