2017-12-02

خەبات:تریفە ئازاد

مرۆڤێك لە ژیانی‮ ‬لاویەتی‮ ‬تا دەگات بەدوا مەنزڵی‮ ‬ژیانی‮ ‬لەپێناو خاكەی‮ ‬و حزبەكەی‮ ‬تێكۆشا،‮ ‬ئەو كەسێك بوو،‮ ‬هەمیشە هاوڕێ و هاوسەنگەری‮ ‬پێشمەرگەبوو لە خەباتی‮ ‬شاخدا تا گەیشت بە خەباتی‮ ‬مەدەنی،‮ ‬ئەو كەسێك بوو هەم پێشمەرگەبوو،‮ ‬هەم مامۆستای‮ ‬خەبات بوو بۆ كادیرانی‮ ‬نێو حزبەكەی،‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كەسێكی‮ ‬شۆڕشگێر بوو لە نێو كایەی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزب،‮ ‬چل‮ ‬ڕۆژ بەر لە ئەمرۆ بە هۆی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬دڵە گەورەكەی‮ ‬لە لێدان دەوستێت و دەچێتە كاروانی‮ ‬نەمران‮. ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لە چلەی‮ ‬ماتەمینی‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا لە میانەی‮ ‬چەند چاوپێكەوتنێكی‮ ‬تایبەت بەخەبات،‮ ‬چەند وێستگەیەك لە ژیانی‮ ‬پڕ‮ ‬خەبات و بەرخودانی‮ ‬ئەم شۆڕش گێڕە بۆ خوێنەرانی‮ ‬دەخاتە‮ ‬ڕوو‮.‬

فازل میرانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە بارەی‮ ‬ڕۆڵ و خەباتی‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا بۆ‮ ‬ڕۆژنامە‮ ‬ی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬من عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا بە مامۆستای‮ ‬خۆم دەزانم لە ئەكادیمای‮ ‬كادیران بۆ ماوەی‮ ‬6‮ ‬مانگ وانەی‮ ‬پێگوتیمە و موئەسسی‮ ‬ئەو حزبە بووە،‮ ‬دامەزرێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬چەند وشەیەك‮ ‬یان چەند وتارێك ناتوانین وەسفی‮ ‬بكەین،‮ ‬چونكە مامۆستا ئەوەندەی‮ ‬كردووە بەوەندە مرۆڤ ناتوانێ باسی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام من دەڵێم كاك عەلی‮ ‬كەسێك بوو‮ ‬ڕۆشنبیر و نیشتیمانپەرەو و خۆنەویست،‮ ‬بۆیە هەر لە تەمەنێكی‮ ‬زووەوە هاتووتە ناو بزووتنەوەیسیاسی،‮ ‬لە حزبی‮ ‬شۆرش و‮ ‬ڕزگاری‮ ‬لەوانەیە تەمەنی‮ ‬لە بیست ساڵ زیاتر نەبووبێت لە ساڵی‮ ‬1946وە دامەزرێنەری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،ە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بووە،‮ ‬لەبەر خۆشەویستی‮ ‬و پاكی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەموو كۆنگرەكان دەنگی‮ ‬بەرزی‮ ‬بەدەست هێناوە،‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬یەك تا كۆنگرەی‮ ‬دەیەم سكرتێری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬یازدە بووە جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی،‮ ‬پارێزگاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بووە،‮ ‬چەندین پۆستی‮ ‬گرنگی‮ ‬وەرگرتووە لە نێو حزب ئەمینداری‮ ‬گشتی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابوری‮ ‬بووە،‮ ‬لە تەشكیلاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلول لە دوای‮ ‬1974 ‮ ‬كە شۆڕش دەستی‮ ‬پێكردەوە ئێمە ئەمانتمان دروست كرد ئەو وەزیری‮ ‬دارایی‮ ‬هەموو شۆڕش بووە نەك بە تەنها هی‮ ‬حزب‮.‬

كەسێكی‮ ‬سادە و پاك و دڵسۆز بوو

هەر لەبارەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا،‮ ‬بەرێز‮ ‬فازل میرانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەو لە ژیانی‮ ‬خۆیدا كەسێكی‮ ‬زۆر سادە بوو ئەگەر ناوی‮ ‬بەرپرسێك بە پاكی‮ ‬و بە دڵسۆزی‮ ‬بێت ئەوا ناوی‮ ‬كاك عەلی‮ ‬دێت لە ساڵی1975 ‮ ‬هەموو مومتەلاكاتی‮ ‬حزب لە بن دەستی‮ ‬كاك عەلی‮ ‬بوو،‮ ‬ئێمە كادیرانی‮ ‬حزب زۆربەمان جگەرەكێش بووبن،‮ ‬جگەرەی‮ ‬بە ئێمە دەدا بە بەلاش‮ ‬بۆ خۆشی‮ ‬بە پارە دەیكڕی‮. ‬ئەو هەمیشە كەسێك بوو جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و كاك ئیدریسی‮ ‬هەمیشە لەیاد بووە،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك زۆر سیقەی‮ ‬پێكردووە هەمیشە‮. ‬دوو شتی‮ ‬زۆری‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبوو هەمیشە چاوی‮ ‬لە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬حزب و لایەنە سیاسەكان بووە،‮ ‬دووەمیش بەرفراوانكردنی‮ ‬ڕەنگە جیاوازەكانی‮ ‬خەبات لەناو حزبدا و لەناو حزبی‮ ‬ئێمەدا بڕواناكەم كەسێك هەبێت وەك كاك عەلی‮ ‬بووبێت دسپڵینی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬هەبووبێت،‮ ‬ئەو سكرتێری‮ ‬حزب بوو‮ ‬ئاگای‮ ‬لە كۆنووسی‮ ‬لیژنە ناوچەكان بوو،‮ ‬هەمووی‮ ‬دەخوێندنەوە و خەتی‮ ‬لەژێر دەدا و جیاوازیشی‮ ‬دەكرد بزانی‮ ‬لق وەڵامی‮ ‬ناوچەی‮ ‬داوەتەوە‮ ‬یان نا،‮ ‬ئەگەر بە دڵی‮ ‬تێبنی‮ ‬دەنووسی‮ ‬دەیگوت لە كۆنووسی‮ ‬فلان ناوچە وڵامەكەتان بە دڵی‮ ‬ئێمە نییە،و چاودێری‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬دەكرد تا بزانی‮ ‬جێبەجێ بووە‮ ‬یان نا،‮ ‬كەسێك بوو هەمیشە حەزی‮ ‬بە بەدواداچوون هەبوو بۆ كارەكانی‮ ‬حزب و پاراستنی‮ ‬حزب،‮ ‬لە دوای1975 ‮ ‬ئەو‮ ‬یەكێك بوو لە پارێزەرانی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬حزب بە حوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو لەنێو كۆمەڵگە و لەنێو حزب ئەو وەك خێوەتێك بووە بۆ پاراستنی‮ ‬كادیرانی‮ ‬پارتی‮. ‬ئەو لە كۆنگرەی‮ ‬نۆیەم بوو بە سكرتێری‮ ‬حزب،‮ ‬ئەو مێژووی‮ ‬حزبی‮ ‬دەگوتەوە لە ئەكادیمای‮ ‬كادیران بە بێ موحازرە ئەو هەمووی‮ ‬لەبەر بوو،‮ ‬ئەو بۆ خۆشی‮ ‬مێژووەك بوو لەنێو پارتی‮. ‬و دەبێت ئێمە مانان‮ ‬یاخود ئەوانەی‮ ‬لەدوای‮ ‬ئێمە دێن ژیانامەی‮ ‬كاك عەلی‮ ‬بكەنە پەرتۆكێك بخرێتە نێو پرۆگرامی‮ ‬خۆێندن بۆ نەوەكانی‮ ‬داهاتوومان بۆ خوێندەوران و بۆ كادیرانی‮ ‬حزب،‮ ‬چونكە ئەو كەسێكە مافی‮ ‬هەیە ئەو جیلەی‮ ‬هەبوو ئێستاش و داهاتووش خەباتكارێكی‮ ‬كوردی‮ ‬وامان وەك كاك عەلی‮ ‬لەناو كورد و ناو حزب بۆ دووبارە نابێتەوە‮. ‬ئەو خۆی‮ ‬مێژوویەك بووە بۆ كوردو پارتی‮. ‬من ئاوارە بوومە لەگەڵی‮ ‬قوتابی‮ ‬بوومە لەبن دەستی،‮ ‬جارێكیان كاك ئیدریسی‮ ‬رەحمەتی‮ ‬كارێكی‮ ‬پێ سپاردین مانگ و نیوێك‮ ‬بۆ مومتەلاكاتی‮ ‬شۆرش لە تاران بووین‮ ‬ڕۆژگار بوو من و ئەو پێكەوە بووین من شانازی‮ ‬دەكەم قوتابی‮ ‬بن دەستی‮ ‬ئەو بووم‮.‬

لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت لە بارەی‮ ‬ڕۆڵ و خەباتی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا محەمەد مەلا قادر ئەندامی‮ ‬پێشووی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬من عەلی‮ ‬عەبدوڵڵام لە ساڵی‮ ‬1959 ‮ ‬ناسی‮ ‬ئەوكات ئەندامی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووم،‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان بووم بە هۆی‮ ‬ئەوە ئاشنایەتیمان پەیدا كرد،‮ ‬كەسێكی‮ ‬لاو بوو ئەو كات بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دوو بوو كە پێان دەگووت لقی‮ ‬هەولێر،‮ ‬ئەو كە دەهات جلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬دەپۆشی‮ ‬كە جامانە و كڵاوی‮ ‬دەبەست كۆیانی‮ ‬بوو زۆری‮ ‬لێدەهات،‮ ‬هەمیشە دەم بەخەندە بوو،‮ ‬پیاو حەسوودی‮ ‬پێدەبرد ئەو جۆرە كەسانە لەلایەن جەماوەرەوە كەسێكی‮ ‬گەورە بوو هەرچەندە خۆشی‮ ‬كەسێكی‮ ‬بەرێزو گەورە بوو،‮ ‬ئەو لە سەرەتای‮ ‬تەمنیەوە بۆتە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبی‮ ‬شۆڕش و‮ (‬حزبی‮ ‬ڕزگاری‮)‬،‮ ‬حزبی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬و شۆڕش وەك دوو خوشك وابوون،‮ ‬شۆڕش‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كوردستان بوو زمانحاڵەكەی‮ ‬شۆڕش بوو،‮ ‬بە حزبی‮ ‬شۆڕش ناوداربوو،‮ ‬ئەو كات كاك عەلی‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بوو لەوێ،‮ ‬بەر لەوەش‮ ‬ڕێكخراوێكیان دروست كرد بە ناوی‮ ‬ڕێكخراوی‮ (‬داركەران‮) ‬كە كۆمەڵێك قوتابی‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬بەغدا دروستیان كرد وەكو تەنزیمێك كە ناویان نا‮ (‬كۆمەڵەی‮ ‬داركەرانی‮ ‬كوردستان‮). ‬كاك عەلی‮ ‬و كاك همزە كە هەڤاڵێكی‮ ‬نزیكی‮ ‬یەكتربوون چوونە مهاباد بارزانی‮ ‬ئەو كاتە لە مهاباد دەبێت فەرماندەی‮ ‬لەشكری‮ ‬كوردستان دەبێت و دەچێتە خزمەتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دروست بكەن پاش وتووێژ و چەندین دانیشتن بڕیار دەدەن كە حزبەكە بە ناوی‮ (‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورد‮) ‬بێت و قازی‮ ‬محەمەدیش ئامۆژگاریان دەكات كە بە ناوی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬چونكە ئێمە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانمان هەبوو هی‮ ‬ئێرانیش بە ناوی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورد بوو چونكە دەبوو جیاوازییەك هەبا،‮ ‬ئەو كات كاك همزە دەگەرێتەوە كۆبونەوەیان لەگەڵ دەكات،‮ ‬حزبی‮ ‬شۆڕش و حزبی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬خۆیان دەبەستن پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورد دروست دەكەن،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش لە‮ ‬16ی‮ ‬ئاب موتەمەری‮ ‬بەسترا ئەو كات كاك همزە بوو بە سكرتێری‮ ‬حزب وە كاك عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا چەندین كەسی‮ ‬تر بوون بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بۆیە كاك عەلی‮ ‬لە‮ ‬یەكەمین كۆنگرەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بوو تا كۆتایی‮ ‬كۆنگرە،‮ ‬ماوەیەك سكرتێری‮ ‬حزب بووە لە سەردەمی‮ ‬شۆڕش دواتر لە كۆنگرەی‮ ‬دەیەم كرا بە جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ .‬

محەمەدی‮ ‬مەلا قادر هەروەها دەڵێت‮: ‬ئەو كەسێك بوو هەمیشە حەزی‮ ‬لە كاركردن بوو،‮ ‬هەمیشە بەردەوام بوو لە خەباتی‮ ‬پارتایەتی،‮ ‬كەسێك بوو سەراحەت لە قسەكردن هەمیشە بۆچوونی‮ ‬هەبوو لە كارەكانی،‮ ‬كەسێكی‮ ‬هزروان بوو،‮ ‬خاوەن هزر بوو،‮ ‬كەسێك بوو لە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬كاری‮ ‬كردبوو،‮ ‬كەسێك بوو زۆر حەزی‮ ‬بە هاوڕیەتی‮ ‬دەكرد،‮ ‬نێوانمان زۆر خۆش بوو هاو خەبات و هاوبیربووین‮.‬

ئەو كەسێك بوو لە موئەسسانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە مامۆستای‮ ‬حزب ناوی‮ ‬دەبرد،‮ ‬چونكە ئەو لە خولەكانی‮ ‬حزب وانەی‮ ‬دەگوتەوە‮ ‬یەكێك بوو لە مامۆستایەكان كە پەیرەو پرۆگرامی‮ ‬حزبی‮ ‬دەگوتەوە كە بەڕاستی‮ ‬مامۆستای‮ ‬حزب بوو،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا كەسێك بوو زۆر پاك بوو ئەو پەیوەندیەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو لەگەڵ دەوربەر و زۆر هاوكاری‮ ‬حزبی‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەو كەسێك بوو بۆ پێشكەوتنی‮ ‬حزب هەمیشە خۆی‮ ‬كردۆتە قوربانی‮ ‬لە چەندین‮ ‬ڕووە‮.‬

من كارێكی‮ ‬ئەوم هەرگیز لەبیر ناچێت،‮ ‬كە ئەو لەگەڵ نوری‮ ‬شاوێس بەیەكەوە ئەندازیاربوونو لە بیرمە لە كەركوك كاریان دەكرد پرۆژەیان دەكرد نیوەی‮ ‬پارەكایان بۆ حزب سەرف دەكرد چونكە دەیگوت حزب بێ پارە كارەكانی‮ ‬ناڕوات،‮ ‬یان بەیانیان بڵاودەكردەوە‮ ‬یان بلاوكراوەیان دەردەكرد،‮ ‬ئەمانەی‮ ‬هەموو لە خزمەتی‮ ‬حزب دانابوو،‮ ‬ئەوە بوو كارو ئەركی‮ ‬باشی‮ ‬مامۆستا عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا جگە لە دامەزرێنەری‮ ‬حزب ئەو كەسێك بوو هەمیشە حەزی‮ ‬لە پێگەیاندنی‮ ‬كادیری‮ ‬نۆی‮ ‬بوو،‮ ‬هەمیشە هەوڵی‮ ‬چالاكردنی‮ ‬كادیری‮ ‬دەدا بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن پارتی‮ ‬زیاتر بەرەوپێش ببەن‮.‬

باوكم فێری‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬نیشتمان و كوردایەتی‮ ‬كردین

هێرو عەلی‮ ‬كچی‮ ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا لە چلەی‮ ‬باوكی‮ ‬لە بارەی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬باوكی‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬باوكم كەسێك بوو هەمیشە حەزی‮ ‬بە خزمەتكردنی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬و حزبەكەی‮ ‬بوو،‮ ‬باوكم كۆمەڵێك بنەمای‮ ‬هەبوو كە لای‮ ‬گرنگ بوو،‮ ‬كە ئێمە پەیڕەوی‮ ‬بكەین وانەی‮ ‬لێوەربگرین،‮ ‬ئەویش‮ ‬یەكەمیان‮ ‬ڕاستگۆیی‮ ‬بوو،‮ ‬زۆر جار وتەی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ دووبارە دەكردینەوە كە دەیگوت راست بە‮ ‬ڕێی‮ ‬شێر بگرە،‮ ‬مەبەستی‮ ‬ئەوە بوو كە هەمیشە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاستی‮ ‬بگرین و‮ ‬فێری‮ ‬كردین لە هیچ شتێك نەترسین و خزمەت بكەین،‮ ‬هەمیشە‮ ‬فێرە خۆشەویستی‮ ‬نیشتمان و كوردپەروەری‮ ‬دەكردین،‮ ‬دیسپڵین لە كاركردن‮ ‬ڕێكیوپێكی‮ ‬ڕاپەراندنی‮ ‬كارەكانمان كە لەسەر بنەمایەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و‮ ‬ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی‮ ‬جیاواز كە فێربین،‮ ‬ئەگەر هەڵەیەكمان كرد كە وانەی‮ ‬لێوەرگرین،‮ ‬ئەو هەمیشە فێری‮ ‬دەكرین كە هەر كات بۆچوونێكمان هەبێت‮ ‬ڕاشكاوانە دەریبڕین هەرگیز جیاوازی‮ ‬نەدەكرد لە نێوانمان هەموی‮ ‬بە‮ ‬یەك چاو سەیر دەكردین،‮ ‬من وەك خودی‮ ‬خۆم پەیوەندییەكی‮ ‬زۆر باشم هەبوو لەگەڵی‮ ‬لە نزیكەوە زۆربەی‮ ‬كات لەگەڵی‮ ‬بووم هەمیشە پێدەگوتم كچی‮ ‬بابی،‮ ‬بە كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬باوكم بۆشایەكی‮ ‬گەورە لە ژیانم دروست بوو،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەربەرزم كە باوكم هەموو ژیانی‮ ‬لە خەبات و بەرخودان بۆ گەلەكەی‮ ‬و بۆ حزبەكەی‮ ‬بەسەربردووە كەسێك بووە هەمیشە حەزی‮ ‬لە سەركەوتن و پێشكەوتنی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بووە‮.‬

‮(‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا‮) ‬جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی،‮ ‬لەچەند وێسگەیەكی‮ ‬خەباتیدا‮:‬

ـ‮ (‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا‮) ‬لە ساڵی‮ ‬1926 ‮ ‬لە شاری‮ ‬كۆیە لەدایكبووە‮.‬

ـ لە ساڵی1944 یەكێتیی‮ ‬تێكۆشین بووە‮.‬

ـ لە ساڵی1945 ‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬حزبی‮ ‬شۆڕش بووە‮.‬

ـ لە ساڵی‮ ‬1946دا و لە كۆنگرەی‮ ‬یەكەمدا بووە بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮.‬

ـ لە كۆنگرەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬1953 ‮ ‬بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮- ‬عێڕاق هەڵبژێردراوەتەوە‮.‬

ـ لە كۆنگرەی‮ ‬چوارەم لە ساڵی‮ ‬1959 ‮ ‬بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان_عێڕاق ماوەتەوە‮.‬

ـ لە ساڵی 1960 ئەندامی‮ ‬دەستەی‮ ‬دامەزرێنەری‮ ‬قۆناغی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە لە بەغدا‮.‬

ـ لە كۆنگرەی‮ ‬پێنجەم ساڵی 1960 بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردراوەتەوە‮.‬

ـ لەكۆنگرەی‮ ‬‭?‬ەشتەمی‮ ‬ساڵی1970 بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ماوەتەوە كە لە ناوپردان بەستراوە‮.‬

ـ لە ساڵی 1971 تا‮ ‬1974 پارێزگاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بووە‮.‬

ـ لە ساڵی 1976 ئەندامی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬كاتی‮ (‬قیادەی‮ ‬موەقەتە)بووە لە كۆنفرانسی‮ ‬بەرلین‮.‬

ـ لە ساڵی‮ ‬ 1979بووە بە سكرتێری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮.‬

ـ لە كۆنگرەی‮ ‬دەیەم له ساڵی‮ ‬ 1989 ‮ ‬بە جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵبژێدراوە‮.‬

ـ لە كۆنگرەی‮ ‬یازدە و دوازدە و تا كۆنگرەی‮ ‬سێزدە،‮ ‬وەك جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ماوەتەوە‮.‬

ـ لە‮ ‬25ی‮ ‬9ی 2017بۆ دەنگدان بە‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەنگی‮ ‬بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬داوە‮.‬

ـ بەرەبەیانی‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬24ی10ی2017‮ ‬كۆچی‮ ‬دواییكرد و بۆ دواجار ماڵئاوایی‮ ‬لە كۆڕی‮ ‬خەبات و تێكۆشانكرد‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌