2017-11-28

سەرۆكی‮ ‬كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەڵبژاردن و راپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو رایدەگەیەنێت،‮ ‬جگە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق ساڵی2018 ‮ ‬سێ هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەدەچێت و سێ ملیۆن و200 ‮ ‬هەزار دەنگدەرمان هەیە‮. ‬هەندرێن محەمەد دەشڵێت،‮ ‬بە حكوومەتی‮ ‬هەرێمییان راگەیاندووە كە دەتوانین لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬ئادار و سەرەتای‮ ‬نیسانی‮ ‬ئایندە هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدەن و پێشنیازیان كردووە هەرسێ هەڵبژاردنەكەی‮ ‬هەرێم پێكەوە بەڕێوەبچن‮.‬
2018 ‮ ‬ساڵی‮ ‬هەڵبژاردنەكانە
لە بارەی‮ ‬ئامادەكارییەكانیشیان بۆ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەندرێن محەمەد گوتی‮: ‬ساڵی2018 ‮ ‬ساڵی‮ ‬هەڵبژاردنەكان دەبێت لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە جگە لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمان و ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمان و ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش هەیە،‮ ‬هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم‮. ‬ئێوە ئاگادارن ئێمە وەكو كۆمیسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەڵبژاردن و راپرسی‮ ‬لە مانگی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ئەمساڵ راسپێردراین بە ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەمساڵ،‮ ‬ئێمەش ئامادەكارییەكانمان دەستپێكرد تا نزیكەی10 ‮ ‬رۆژ پێش وادەكەی‮ ‬كە دیاریكرابوو ئەویش‮ ‬یەكی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم بوو،‮ ‬بەڵام لەبەر نەبوونی‮ ‬كاندید بۆ ئەو هەڵبژاردنانە‮. ‬ئێستا دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬یاسایەك لە پەرلەمان دەرچوو و ماوەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ هەشت مانگ واتە دوو خول درێژكردەوە و لە هۆكارە پێویستییەكانی‮ ‬دەركردنی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایەشدا باسكراوە كە تۆماری‮ ‬دەنگدەران ئامادەبكرێت ئەوجا هەڵبژاردن بكرێت،‮ ‬بۆیە ئێمە هەر زوو خەریكی‮ ‬تۆماری‮ ‬دەنگدەرانیین،‮ ‬رێكخستنی‮ ‬داتاكانانیین ئەوەی‮ ‬تایبەتە بە رەشكردنەوەی‮ ‬ناوی‮ ‬مردووان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تایبەتە بە دەرهێنانی‮ ‬ناوی‮ ‬دووبارە،‮ ‬تەنانەت ئەوانەشی‮ ‬كە بەساڵاچوون ئێمە وردبینیی‮ ‬تێدادەكەین،‮ ‬جگە لە ئامادەكردنی‮ ‬لیستی‮ ‬تۆمارنامەی‮ ‬دەنگدەران،‮ ‬واتە ئێمە بە كردەیی‮ ‬دەستمان بە ئیش و ئامادەكارییەكان كردووە،‮ ‬بۆیە ئێمە رامانگەیاند كە دەتوانیین لەماوەی‮ ‬چوار مانگ هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدەین،‮ ‬واتە لە كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬ئادار‮ ‬یان سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬نیسانی‮ ‬داهاتوو دەتوانیین ئەو كارە ئەنجام بدەین‮.‬
ناوی‮ ‬مردوو و دووبارە لە تۆماری‮ ‬دەنگدەران لادەبرێن
سەبارەت بە بوونی‮ ‬ناوێكی‮ ‬زۆری‮ ‬مردووان و ناوی‮ ‬دووبارە لە تۆمارنامەی‮ ‬دەنگدەران كە پێشتر گلەیی‮ ‬فراوانی‮ ‬حزبەكان بوو،‮ ‬هەندرێن محەمەد دەڵێت‮: ‬ئێمە هەفتەی‮ ‬رابردوو پەیڕەوێكمان دەركرد،‮ ‬پەیڕەو لە كۆمیسیۆن وەكو‮ ‬یاسا وایە،‮ ‬ئەو پەیڕەوە كارگێڕی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پابەند كردووە بەدەرهێنانی‮ ‬نزیكەی‮ ‬شەش هەزار ناوی‮ ‬دووبارە،‮ ‬هەروەها دەرهێنانی‮ ‬نزیكەی95 ‮ ‬هەزار ناوی‮ ‬مردوو،‮ ‬جگە لە جیاكردنەوەی‮ ‬ناوی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬تایبەت،‮ ‬هەروەها دەرهێنانی‮ ‬ناوی‮ ‬ئەو دەنگدەرانەی‮ ‬لە پارێزگاكانی‮ ‬تر بوون،‮ ‬واتە ناوی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬ناو بوو،‮ ‬ئەمانە هەموو لە داتابەیسەكان دەرهاتوون،‮ ‬ئێمە ئامادەشین بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو داتابەیسە لە پەرلەمان بخەینەڕوو بۆ ئەوەی‮ ‬متمانە لە نێوان حزبە سیاسییەكان و ئەو تۆمارنامەیە دروست بكەین‮.‬
پشت بە داتاكانی‮ ‬كۆمپانیای
خۆراك دەبەسترێت
هەندرێن محەمەد دەشڵێت‮: ‬بە گشتی‮ ‬لە عێراق پشت دەبەسترێت بە داتاكانی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆراك،‮ ‬ئێستا ئەو هەڵبژاردنەی‮ ‬عێراق ئامادەكاریی‮ ‬بۆ دەكات لە‮ ‬15ی‮ ‬ئایاری‮ ‬ساڵی2018 ‮ ‬ئەنجامی‮ ‬بدات هەمان ئەو داتایەنەیە كە ئێمە بەكاریان دەهێنێن،‮ ‬چونكە ئەوانیش پشت بە داتاكانی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆراك دەبەستن،‮ ‬بەڵام ئەوانیش بایۆمەترییان كردووە،‮ ‬بەڵام رێژەكەی‮ ‬كەمە،50 ‮ ‬لەسەدە لە باشترین حاڵەت،‮ ‬بۆیە ئێمە و كۆمیسیۆنی‮ ‬عێراقیش ناچارین پشت بە داتاكانی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬خۆراك ببەستین،‮ ‬بەڵام كە وەریدەگرین ئیشی‮ ‬جیددی‮ ‬لەسەر دەكەین،‮ ‬من دڵنیام دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬تۆمارنامەی‮ ‬خۆمان دەخەینەڕوو،‮ ‬متمانەیەكی‮ ‬باش بەو لیست و داتایانە دەبێت‮. ‬ئێمە ئیشی‮ ‬زۆر بنچینەییمان لە تۆمارنامەی‮ ‬دەنگدەران كردووە،‮ ‬لەماوەی‮ ‬كەمتر لە15 ‮ ‬رۆژ هەموو ئەو داتایانە رادەگەیەنین،‮ ‬چەند ناو دووبارەیە دەرهێنراوە بە نموونە،‮ ‬مەبەستمان چییە لەم راگەیەناندنە،‮ ‬بۆ نموونە ناوێك هەیە چوار جار دووبارە بووەتەوە ئەو ناوە دەردەهێنین و دەبێت ئەو دەنگدەرە سەردانی‮ ‬تۆمارنامە بكات و ناوی‮ ‬زیاد بكات،‮ ‬چونكە ئەو ناوانە بە هیچ شێوەیەك لە تۆمارنامەكانمان نامێنن،‮ ‬ئەو ناوانە جیادەكرێنەوە،‮ ‬رەنگە حەقی‮ ‬كۆمەڵێك خەڵك بخورێت،‮ ‬بەڵام لە نوێكردنەوەی‮ ‬تۆماری‮ ‬دەنگدەران دەرفەت بەو خەڵكە دەدەین كە راستەقینەن بۆ ئەوەی‮ ‬ناوی‮ ‬خۆیان تۆمار بكەن‮.‬
لیستەكانی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬تایبەت
جودا دەكەینەوە
لەبارەی‮ ‬دەنگدەرانی‮ ‬تایبەتیش هەندرێن محەمەد گوتی‮: ‬هەڵبەت ئەمان لیستێكی‮ ‬تایبەتیان هەیە،‮ ‬رێوشوێن و رێككاری‮ ‬جیاوازییان بۆ دەگرینە بەر،‮ ‬چەند مەسەلەیەك هەن لەوانە رێگەگرتن لە دووبارە دەنگدان و كارێك لە دەرەوەی‮ ‬یاسا ناهێڵین،‮ ‬لیستەكانی‮ ‬ئەمان جودا دەكەینەوە،‮ ‬ئەوان لە بنكەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان دەنگ دەدەن‮. ‬لە راستیدا ئێمە پێمان باشە دەنگدانی‮ ‬تایبەت لەگەڵ دەنگدانی‮ ‬گشتی‮ ‬لە هەمان رۆژدا ئەنجامبدرێت،‮ ‬هەرچەندە‮ ‬یاساكە رێگەمان پێنادات،‮ ‬بەڵام دەكرێت داوای‮ ‬ئەوە لە پەرلەمان بكەین،‮ ‬بەڵام ئەگەر نەشكرێت،‮ ‬ئەوا وەكو هەڵبژاردنی‮ ‬ساڵی2013 ‮ ‬دوو رۆژ پێش دەنگدانی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەنجامبدرێت‮. ‬لیستی‮ ‬تایبەت نزیكەی200 ‮ ‬هەزار دەنگدەر دەبن‮.‬
پڕۆژەی‮ ‬بایۆمەتری
لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا هەندرێن محەمەد گوتی‮: ‬ئێمە پڕۆژەیەكی‮ ‬دیكەشمان هەیە كە لە هەڵبژاردنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018دا نییە،‮ ‬ئەویش پڕۆژەی‮ ‬بایۆمەتریكردنی‮ ‬خەڵكە،‮ ‬خۆتان دەزانن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬خەرج كرد بۆ پڕۆسەی‮ ‬بایۆمەتری،‮ ‬ئێمە دەكرێت ئەو ئامێرانە و ئەو داتایانەی‮ ‬لە لای‮ ‬ئەوانە بەكاریان بهێنین،‮ ‬ئەوەش وا دەكات خەرجیی‮ ‬كەم بێت و خێراتر بگەینە تۆمارنامەیەكی‮ ‬دەنگدەر لەكاتێكی‮ ‬خێرا‮.‬
3200000 ‮ ‬دەنگدەرمان هەیە
لەبارەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬دەنگدەران لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی2018 ‮ ‬هەندرێن محەمەد دەڵێت‮: ‬سێ ملیۆن و200 ‮ ‬هەزار دەنگدەر دەبن ئەوانەی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ساڵی2018 ‮ ‬بەشداریی‮ ‬دەكەن‮.‬
هیچ گرفتێكمان لەگەڵ‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردن نییە
لەبارەی‮ ‬یاساكانی‮ ‬هەڵبژاردنەكانیش هەندرێن محەمەد گوتی‮: ‬ئێمە وەكو كۆمیسیۆن هیچ گرفتێكمان لەگەڵ‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردن نییە،‮ ‬راستە هەندێك لە حزبەكان نییەتی‮ ‬گۆڕینییان هەبوو،‮ ‬بەڵام پێدەچێت ئەو گۆڕانكارییانە هێندە پێویست نەبن،‮ ‬بۆ نموونە گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬هەڵبژاردن لە كراوە و داخراودا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌