2017-11-27

دیمانە‮: ‬وریشە عومەر
خۆكوشتن و توندوتیژی‮ ‬لە سەرتاسەری‮ ‬جیهان وەك دێوەزمەیەكی‮ ‬دەروونی‮ ‬سەیر دەكرێت و بەشێك لە كۆمەڵگەكانی‮ ‬جیهان بەدەستیەوە گیرۆدەن و بەهەموو شێوەیەك كار بۆ رێگریكردن و روونەدانی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬لەوەیشدا توێژەرانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬پێویستە رۆڵیان هەبێت،‮ ‬بۆیە بە پێویستمانزانی‮ ‬لەگەڵ توێژەری‮ ‬كومەڵایەتی‮ (‬رووبار ئەحمەد‮) ‬ئەو دیمانەیە ساز بدەین و لەو بارەیەوە چەند پرسیارێكی‮ ‬ئاڕاستە بكەین‮. ‬
‮❊ :‬چۆن دەتوانین‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬پێناسە بكەین ؟‮ ‬
‮- ‬خۆكوشتن‮ (‬واتە كەسێك بە ویست و ئیرادەی‮ ‬خۆی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بهێنێت جا بەهەر هۆكارێك‮ ‬یان بە هەر رێگایەك بێ‮ .(‬خۆكوشتن‮) ‬هۆكاری‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ نموونە لایەنی‮ ( ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و دەروونی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و زانستی‮ ) ‬و چەند هۆكارێكی‮ ‬تریش‮: ‬ئەگەر ئێمە باسی‮ ‬لایەنی‮ (‬دەروونی‮) ‬بكەین‮ ‬،‮ ‬ئەوا هەموو‮ (‬نەخۆشیە دەروونیەكان‮ ) ‬هۆكارن بۆ‮ (‬خۆكوشتن‮ )‬،‮ ‬بۆ نموونە ئەگەر رێژەی‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬لەناو كەسی‮ ‬ئاساییدا بەرێژەی‮ (‬%2‮)‬بێ ئەوا ئەو كەسانەی‮ ‬كەوا گرفتە‮ (‬دەروونیەكانیان‮ ) ‬هەیە،‮ ‬ئەوە رێژەی‮ (‬خۆكوشتن‮ )‬بەرێژەی‮ (‬%6‮)‬ دەبێ‮ ‬،‮ ‬نموونەی‮ ‬نەخۆشیە دەروونیەكان وەربگرین‮ ‬،‮ ‬كە رێژەی‮ (‬خۆكوشتن‮)‬ی‮ ‬لە ئاستێكی‮ ‬بەرزدایە‮. ‬یەكەم هۆكار‮: ‬گرفتی‮ ‬دەروونی‮ ‬بریتیە لە‮ (‬خەمۆكی‮) ‬ئەم نەخۆشیە دەروونیە رێژەی‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬تێیدا زۆر بەرزە كە بەجۆرێك دەگاتە ئاستی‮ ‬لە% 12 . دووەم هۆكار‮: (‬دڵەڕاوكێ‮) ‬ئەم گرفتەش رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە كە وا لەكەسی‮ (‬نەخۆش‮) ‬دەكات بیر لە‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬بكاتەوە‮. ‬سێیەم هۆكار‮: (‬دێوانەیی‮) ‬یان‮ (‬شیزۆفین‮. ‬چوارەم هۆكار‮ : ‬ئەو كەسانەی‮ (‬ئاڵوودەی‮ ‬مادە بێهۆشكەرەكان)ن،‮ ‬ئەمەش گرفتێگی‮ ‬زۆر گەورەیە كە وا لەبەكاربەرانی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان بكەن روو لە‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬بكەنەوە‮. ‬هۆكارێكی‮ ‬تر‮: ‬لەو هۆكارانە بریتیە لە هۆكارە(كۆمەڵایەتیەكان‮ )‬،‮ ‬ئەم فاكتەرە رووبەرێكی‮ ‬پانی‮ ‬داگیركردووە كە لە چەندین جۆری‮ ‬كێشە خێزانیی‮ ‬و تاكەكانی‮ ‬ناو‮ (‬خێزان و كۆمەڵگا‮) ‬دەگرێتەوە‮ ‬،‮ ‬یاخود زۆر جار قوتابییەك بەهۆی‮ ‬دەرنەچوونی‮ ‬لە خوێندندا ئەوا خۆی‮ (‬دەكوژێ‮) ‬یاخود لەزانكۆ،‮ ‬ئەو بەشەی‮ ‬بە دڵی‮ ‬خۆی‮ ‬نییەو وەرناگیرێ ئەوا دەست بۆ‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬دەبات‮. ‬هۆكاری‮ (‬ئابووری‮)‬،‮ ‬ئەویش لەم ساڵانەی‮ ‬دواییدا رێژەكەی‮ ‬زۆر زیادیكردووە‮. ‬ئەوانەی‮ ‬لێرەدا باسمكردن هەموو هۆكار گەلێك بوون كەوا دەكات لە ناو كۆمەڵگەدا رێژەی‮ (‬خۆكوشتن‮ ) ‬بەرەو زیادبوون ببەن‮. ‬لایەنی‮ (‬زانست‮)‬یش هۆكارێكە بۆ خۆكوشتن‮. ‬بەهۆی‮ ‬زیادبوونی‮ ‬چەند‮ (‬هۆرمۆنێك‮) ‬لەناو جەستەی‮ ‬مرۆڤدا‮. ‬ئەوە راستەوخۆ وا لەو كەسە دەكات كەوا خۆی‮ ‬لەناو بەرێ،‮ ‬بۆیە دەتوانین بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬بڵێین‮ (‬خۆكوشتن‮) ‬زیاتر لە هۆكارێكی‮ ‬هەیە‮. ‬
‮❊ ‬خۆكوشتن،‮ ‬لەجیهان بە گشتی‮ ‬و لە كوردستان بەتایبەتی‮ ‬لەنێو‮ (‬ئافرەتان و كچان)دا زیاتر روودەدات نەوەكو لە رەگەزی‮ ‬بەرامبەردا هۆكاری‮ ‬ئەمە بۆچی‮ ‬دەگەڕێتەوە؟‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬هەوڵدان بۆ‮ (‬خۆكوشتن‮ ) ‬لەناو‮ (‬رەگەزی‮ ‬مێیینە‮) ‬زیاترە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬كەزیا تر‮ (‬خۆكوشتن)ەكە سەردەگرێ لەنێو‮ (‬پیاواندا‮ ) ‬زیاترە،‮ ‬باشە بۆچی‮ (‬ئافرەتان‮) ‬زیاتر هەوڵی‮ ‬خۆكوشتن دەدەن؟
‮- ‬چونكە خۆكوشتن لەناو‮ (‬ئافرەتان‮) ‬بە پلان نییە،‮ ‬بەڵكو زیاتر بەهۆی‮ ‬پەرچە كردارەوە‮ ‬یان تووڕەبوونەوە دەبێ‮ ‬یاخود بێزار دەبێ،‮ ‬بۆیە خۆكوشتنەكە بە ترسەوە ئەنجامدەدات،‮ ‬چونكە مەبەستی‮ ‬نییە كەوا خۆی‮ ‬بكوژێ،‮ ‬زۆرجار دەیەوێت دەوروبەری‮ ‬بترسێنێت،‮ ‬بۆیە لەئەنجامدا خۆی‮ ‬ناكوژێ،‮ ‬بەڵام لەناو پیاواندا هەموو ئامادەكراوی‮ ‬و خۆكوشتنەكە بە پلانەوە دەكات،‮ ‬بۆیە بەیەكجاری‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لەناو دەبات‮ . ‬
‮❊ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەوا هەوڵدەدەن خۆیان بكوژن‮ ‬یاخود بەیەكجاری‮ ‬خۆیان دەكوژن لەهەردوو رەگەز ئایا تەمەنیان لە چەند بۆ چەند ساڵی‮ ‬دەبێ؟
‮- ‬لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی‮ ‬وەكو(ئەمریكا و ئەوروپا)شدا ئەو دیاردەیە دەبینرێت و هاوكات لەهەموو تەمەنێكدا خۆكوشتن هەیە،‮ ‬بەڵام زۆرترین رێژە لە تەمەنی‮ ‬بەساڵاچوواندا بەدیدەكرێ،‮ ‬ئەویش بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بێزار دەبن و هیچ كارێك ناكەن و لەرووی‮ ‬كۆمەڵایەتیشەوە هیچ كەس و كارێكیان‮ ‬یان منداڵ و نەوە و هیچ كەسێكی‮ ‬نزیك لە دەوروبەریان نییە‮.‬
بەڵام لە كوردستان بەداخەوە خۆكوشتن و هەوڵەكانی‮ ‬زیاتر لەتەمەنی‮ ‬گەنجیەتی‮ ‬هەتا تەمەنی‮ ‬نزیكەی‮ ‬35‮ ‬ساڵیدا‮ ‬یە،‮ ‬بەڵام بەشێوەی‮ ‬كولتوور و كۆمەڵگاكان دەگۆڕێ‮.‬
‮❊ ‬لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە گشتی‮ ‬و كوردستان بەتایبەتی‮ ‬گەنج و هەرزەكار زیاتر روودەكەنە دیاردەی‮ ‬خۆكوشتن،‮ ‬هۆكارەكەی‮ ‬چییە؟‮ ‬هەڵبەتا گەنج زیاتر ئەم كارە دەكەن؟‮ ‬
‮- ‬چونكە كێشەكانی‮ ‬گەنج زۆر زیاترن لەوانی‮ ‬تر،‮ ‬هەروەك دەزانین لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا گەنج هەموو مافێكی‮ ‬پێدراوە و كێشەی‮ ‬نییە،‮ ‬بۆیە بیر لە خۆكوشتن ناكاتەوە،‮ ‬بەڵام لەم وڵاتەدا گەنج پڕكێشەترین كەسانی‮ ‬كۆمەڵگان،‮ ‬گەنج پارەی‮ ‬پێ نییە و ناتوانێ كارێك بكات،‮ ‬ناتوانێ پاش تەواو بوونی‮ ‬خوێندنەكەی‮ ‬دابمەزرێ،‮ ‬چەندان و چەندان كێشەی‮ ‬تر،‮ ‬بۆیە زیاتر بێئومێد دەبن و روو لە خۆكوشتن دەكەنەوە‮. ‬
‮❊ ‬ئێوە وەكو توێژەرێكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬ئەگەر كەسێك هەوڵی‮ ‬خۆكوشتن بدات تا چەند دەتوانن رێگری‮ ‬لێبكەن تاوەكو كۆتایی‮ ‬بەژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬نەهێنێت؟‮ ‬
‮- ‬بەڵێ بەدڵنیایەوە بەڕێژەیەكی‮ ‬زۆر دەتوانین ئەو كارە بكەین،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كەوا گرفتە كۆمەڵایەتیەكانیان هەبێت،‮ ‬بەڵام كەسی‮ ‬ئاسایی‮ ‬گەر بیەوێت خۆی‮ ‬بكوژێت،‮ ‬زۆر زەحمەتە رێگری‮ ‬لێبكەی،‮ ‬چونكە چاوەڕووانی‮ ‬خۆكوشتنی‮ ‬لێناكەیت،‮ ‬هەروەكو كەسێكی‮ ‬بازرگان مایەپووچ دەهێنێ‮.‬
‮❊ ‬ئایا تاوەكو ئێستا لەكوردستان خۆكوشتن بۆتە دیاردە؟ ناتوانین بڵێین بۆتە دیاردە،‮ ‬بەڵام بەڕێژەیەكی‮ ‬زۆر زیادیكردووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەمساڵانەی‮ ‬رابردوودا بەهۆی‮ ‬ئەو كێشانەی‮ ‬كە باسمكرد،‮ ‬بەڵام لەجیهاندا زۆر زیادیكردووە،‮ ‬ئایا لە كوردستان هیچ داتایەكمان هەیە لە سەر خۆكوشتن ؟‮ ‬
‮- ‬بەداخەوە تاوەكو ئێستا هیچ داتایەكمان نییە،‮ ‬چونكە هەندێجار ئا فرەتێك خۆی‮ ‬دەكوژێت،‮ ‬بەڵام خانەوادەی‮ ‬ئافرەتەكە دەڵێن فیشەك لەدەستی‮ ‬دەرچووە‮. ‬بۆیە گەر هەبێت زیاتر لەلای‮ ‬پۆلیس دەستدەكەوێت‮. ‬
‮❊ ‬ئایا جیاوازی‮ ‬هەیە لە كەسایەتی‮ ‬داخراو و كەسایەتی‮ ‬كراوە بۆ خۆكوشتن،‮ ‬رێژەی‮ ‬كامەیان زیاترە ؟‮ ‬
‮- ‬بێگومان لەناو كەسە داخراوەكاندا‮ ‬یان ئەو كەسەی‮ ‬كە گۆشەگیرن لەناو كۆمەڵگادا لەبەر ئەوەی‮ ‬كێشە دەروونییەكان لەناو ئەمجۆرە كەسانە زیاترە‮.‬
‮❊ ‬دەمەوێ پرسیارێكی‮ ‬تاڕادەیەك جیاواز بكەم‮ ‬،‮ ‬ئەویش بریتیە لەوەی‮ ‬كە ئایا خۆكوشتن هیچكات نابێتە چارەسەر؟
‮- ‬نەخێر،‮ ‬هیچكاتێك خۆكوشتن چارەسەر نییە،‮ ‬لەوانەیە ئەوكەسەی‮ ‬كە خۆی‮ ‬دەكوژێت بە چارەسەری‮ ‬بزانێت‮ ‬،‮ ‬نەخێر ئەمە نیشانەی‮ ‬راكردنە لە راستییەكانی‮ ‬ژیان و چۆكدادانە بۆ كێشەكان‮ ‬،‮ ‬بۆیە دەبێ زاڵبێ بەسەر كێشەكانیدا‮ ‬،‮ ‬لەوانەیە بڵێی‮ ‬من خۆم كوشت و واز لەخەم و خەفەت دەهێنم،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬هەڵەیە،‮ ‬چونكە خەمی‮ ‬كۆمەڵگە و خەمی‮ ‬خانەوادە و خەمی‮ ‬خزم و كەسانی‮ ‬زیاد دەكات‮.‬
‮❊  ‬ئایا ئەوكەسانەی‮ ‬كە خۆیان دەكوژن تا چەند پەشیمانن لەو هەوڵەی‮ ‬كەدەیدەن بۆ خۆكوشتن؟‮ ‬
‮- ‬بەڵێ،‮ ‬زۆرجار كە دیمانەی‮ ‬ئەو كەسانەمكردووە كەویستویەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بكوژێت زۆر پەشیمانە،‮ ‬یان ئەو ئافرەتانەی‮ ‬ویستوویانە خۆیان بسووتێنن،‮ ‬بەڵام نەمردوون لە پاشاندا زۆر پەشیمانن،‮ ‬بۆیە هەركەسێك هەركێشەیەكی‮ ‬هەیە ئامۆژگاری‮ ‬دەكەم كەوا سەردانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬دەروونی‮ ‬بكات‮.‬
‮❊ ‬هیچ رێگە چارەسەرێك هەیە،‮ ‬كە بتوانرێ رێگە‮ ‬لە خۆكوشتن بگیرێ؟
‮- ‬بەڵێ،‮ ‬كەمكردنەوەی‮ ‬خۆكوشتن دەتوانین بڵێین بەكەمكردنەوەی‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬خۆكوشتن دەبێ‮ ‬یان بتوانین لەرێگەی‮ ‬هۆشیار كردنەوەی‮ ‬خەڵك لەكۆمەڵگادا‮.‬
‮❊ ‬ئایا سەردانیكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬نەخۆش بەهۆی‮ ‬گرفتە دەروونییەكانەوە تا چەند روو لە پسپۆڕانی‮ ‬دەروونی‮ ‬دەكەن لە كوردستان،‮ ‬ئایا واهەست ناكەی‮ ‬پێیان شەرمە؟
‮- ‬بەڵێ زۆر راستە لە كۆمەڵگای‮ ‬كوردیدا خەڵكی‮ ‬پێیان شەرمە روو لە پزیشكی‮ ‬دەروونی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئەمە لەساڵانی‮ ‬رابردوودا رێژەكەی‮ ‬یەكجار زۆر بوو،‮ ‬بەڵام ئێستا تارادەیەك باشترە،‮ ‬بەڵام هێشتا ماویەتی‮.‬
‮❊ ‬كۆتا پەیامت بۆ ئەوكەسانەی‮ ‬كە دەیانەوێت كۆتایی‮ ‬بە ژیانی‮ ‬خۆیان بهێنن؟‮ ‬
‮- ‬من پێیان دەڵێم‮: ‬ژیان تابڵێی‮ ‬خۆش و جوانە با هەوڵبدەین بەهەموومانەوە ژیان بگەڕێنینەوە،‮ ‬با ژیان لای‮ ‬یەكتر خۆشەویستر بكەین،‮ ‬دڵنیابە ئەو كێشەی‮ ‬تۆ هەتە چارەسەری‮ ‬هەیە تەنها ئارام بگرە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌