2017-11-26

خەبات‮: ‬هەولێر

بە پێی‮ ‬زانیارییەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازیی‮ ‬هەرێم،‮ ‬رێژەی‮ ‬52 لەسەدی‮ ‬شمەكە هاوردەكراوەكان لە سنوورەكانەوە لە توركیاوە دەهێنرێن و‮ ‬40 لەسەدی‮ ‬لە ئێرانەوە دەهێنرێن‮.‬

‮"‬خۆراك بە پلەی‮ ‬یەكەم دەهێنرێتە هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە پاشان جلوبەرگ‮" ‬

بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازیی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەوزاد ئەدهەم لە هەفپەیڤینێكدا لەبارەی‮ ‬جووڵەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و وردەكارییەكانییەوە رایدەگەیەنێت‮ "‬لە راستیدا هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق بە زۆری‮ ‬پابەندە بە چالاكی‮ ‬بازرگانییەوە،‮ ‬واتە عێراق بەگشتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەتایبەت ئەو جۆرە پیشەسازییەی‮ ‬نییە كە تەنها پشت بە بەرهەمی‮ ‬ناوخۆ ببەستێت،‮ ‬بەڵكو‮ ‬95 لەسەدی‮ ‬كاڵا و پێداویستییەكان لە دەرەوەی‮ ‬وڵاتەوە دێن،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬زیاتر رێژەیەكی‮ ‬زیاتری‮ ‬لە هێنانی‮ ‬ئەو كاڵایانە بەركەوتووە دەروازەی‮ ‬ئیبراهیم خەلیل-ە كە لەگەڵ توركیایە‮. ‬لەم دەروازەیە ساڵانە لە نێوان‮ ‬8 بۆ‮ ‬10 ملیار دۆلار شمەك و كاڵا دێیتە ناو هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق‮". ‬

هەروەها دەشڵێت‮ "‬سەبارەت بە ئێرانیش دەتوانیین بڵێین نزیك بە نیوەی‮ ‬ئەو بڕە واتە لە نێوان‮ ‬4 بۆ‮ ‬5 ملیار دۆلار ساڵانە شمەك لەو وڵاتەوە هاوردە دەكرێت،‮ ‬ئەوانیش لە دەروازەكانی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران،‮ ‬باشماخ،‮ ‬پەروێزخان و سەیرانبەن و ئەو دەروازانەی‮ ‬فەرمیین دێنە ژوورەوە،‮ ‬هەروەها لە رێگەی‮ ‬فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬هەندێك كاڵا دەهێنرێتە هەرێمەوە،‮ ‬بەڵام بەگشتی‮ ‬نیوە زیاتری‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەرێم لە رێگەی‮ ‬ئیبراهیم خەلیل-ەوە دەبێت كە رێژەی‮ ‬52 لەسەدی‮ ‬ئەو ئاڵوگۆڕە دەكات‮". ‬گوتیشی‮: "‬ئەگەر بێت و بگەڕێینەوە بۆ ساڵی‮ ‬2014،ئەوا بە هۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە رێژەی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬كەم بوویەوە،‮ ‬بەڵام خۆشبەختانە لە ساڵی‮ ‬2017،بە هۆی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬سێ لەسەر‮ ‬یەكی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق كە پێشتر بەدەستی‮ ‬داعشەوە بوون ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬زیادی‮ ‬كرد و ئێستا ئاڵوگۆڕێكی‮ ‬بازرگانیی‮ ‬زۆر هەیە لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و مووسڵ و دیالە و تكریت و ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬نزیك بە هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەروەها ناوچە كێشە لەسەرەكانیش‮". ‬

ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشكرد ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬بە كێرڤێكی‮ ‬زۆر باش بەرز دەبێتەوە ئەوەش بە هۆی‮ ‬وەرگرتنەوەی‮ ‬مووسڵ و ناوچەكانی‮ ‬دیكە لەدەستی‮ ‬داعش‮.‬

نەوزاد ئەدهەم لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا باس لەو شمەكانە دەكات كە بەزۆرینە لە دەروازە سنوورییەكانەوە دەهێنرێنە ناو هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە و روونی‮ ‬دەكاتەوە‮ "‬ئەو جۆرە كاڵایانەی‮ ‬دەهێنرێنە ناو هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە بە پلەی‮ ‬یەكەم خۆراكە،‮ ‬چونكە تا ئێستاش هەرێمی‮ ‬كوردستان ئابڵوقەیەكی‮ ‬ئابووریی‮ ‬لەسەرە،‮ ‬بۆیە هاووڵاتی‮ ‬پتر ئەو شتانە دەكرێت كە پێویستی‮ ‬رۆژانەیە و بەتایبەت خۆراك بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی‮ ‬پێشتر كە خەڵك زیاتر بەرەو كەمالیات دەچوون،‮ ‬پاشان جلوبەرگ بە پلەی‮ ‬دوو و پاشان كەرەستەی‮ ‬ئەلیكترۆنی‮ ‬و دواتر كەرەستەی‮ ‬بیناسازی‮ ‬و دواتریش كەرەستەی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬دێت‮".‬

‮25 ‬لەسەدی‮ ‬شمەك و پێداویستییەكان لە توركیاوە هاوردە دەكرێن و‮ ‬40 لەسەدیشیان لە ئێرانەوە

بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازیی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەوزاد ئەدهەم لە درێژەی‮ ‬هەفپەیڤینەكەیدا رایدەگەیەنێت‮ "‬داتا و زانیارییەكانی‮ ‬ئێمە كە بە شێوەی‮ ‬نزیكیین و گۆڕانكاریی‮ ‬بە پێی‮ ‬مانگ و ساڵەكان و باروگوزەرانی‮ ‬خەڵك دەگۆڕێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر رێژەی‮ ‬52 لەسەدی‮ ‬شمەكەكان لە توركیاوە هاوردە بكرێن و رێژەی‮ ‬هەشت لەسەدیش بدەین بە فڕۆكەخانەكان ئەوا رێژەی‮ ‬40 لەسەدی‮ ‬ئەو شمەكانەی‮ ‬دێنە هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە لە ئێرانەوە و لە سنوورەكانی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان و سەیرانبەن و سنوورەكانی‮ ‬دیكەوە دێن،‮ ‬25 لەسەدی‮ ‬كۆی‮ ‬ئەو شمەكانەشی‮ ‬هاوردەدەكرێن بۆ پێداویستییەكانی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و‮ ‬75 لەسەدیش بۆ پارێزگاكانی‮ ‬ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق دەڕوات‮". ‬

هەروەها رایدەگەیەنێت ژمارەیەك لە دەروازە سنوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان شێوە تایبەتمەندێتییەكیان لە كاڵا و شمەكەكان وەرگرتووە،‮ ‬لەوبارەیەوە ئەدهەم دەڵێت‮ "‬بە پێی‮ ‬بەدواداچوون و زانیارییەكانی‮ ‬ئێمە ژمارەیەك لە دەروازە سنوورییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تایبەتمەندێتییان وەرگرتووە،‮ ‬بۆ نموونە دەروازەی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران زیاتر ئۆتۆمبیلی‮ ‬لێوە دەهێنرێتە ژوورەوە،‮ ‬چونكە قەبارەی‮ ‬ئۆتۆمبیل گەورەیە و بازرگان هەوڵ دەدات لە رێگەیەكەوە بیهێنێت خەرجیی‮ ‬كەمتر بێت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬خەرجیی‮ ‬هێنانی‮ ‬كەلوپەل لە رێگەی‮ ‬دەریاییەوە كەمترە،‮ ‬بۆیە ئۆتۆمبیل لە رێگەی‮ ‬بەندەر عەباس و دواتر بۆ دەروازەی‮ ‬حاجی‮ ‬ئۆمەران و دواتر بۆ ناو هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها بۆ نموونە دەروازەی‮ ‬باشماخ جگەرە و ئەلیكترۆنیاتی‮ ‬زیاتر لێوە دەهێنرێت،‮ ‬هەروەها فڕۆكەخانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬پێش داخستنی‮ ‬زیاتر ئاژەڵی‮ ‬زیندوو لەوێوە دەهێنران كە رێژەی‮ ‬75 لەسەد بوو‮". ‬

نەوزاد ئەدهەم سەبارەت بە ئیبراهیم خەلیلیش گوتی‮: "‬بەگشتی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ئیبراهیم خەلیل-ەوە زیاتر خۆراك دێت و لە دەروازەكانی‮ ‬ئێرانەوە كەمتر خۆراك دێت و پێداویستیی‮ ‬دیكە دێت،‮ ‬ئەوەش پەیوەستە بە خەرجیی‮ ‬ئەو كاڵایەی‮ ‬دەگاتە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پێی‮ ‬زانیارییەكانی‮ ‬ئێمە ساڵەكانیش جیاوازن لە رووی‮ ‬هاوردەكردنی‮ ‬شمەكەوە،‮ ‬هەروەها نابێت ئەوەشمان بیربچێت تەنها شمەكی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و توركی‮ ‬لە دەروازەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە ناهێنرێنە هەرێمەوە،‮ ‬بەڵكو لە ئەورووپا و لە شوێنی‮ ‬دیكەشەوە دێن،‮ ‬بەتایبەت لە توركیا لە رێگەی‮ ‬بەندەری‮ ‬مێرسین-ەوە دەهێنرێن‮". ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌