2017-11-25

یانەی‮ ‬ڤالێنسیای‮ ‬ئیسپانی‮ ‬لەسەر تۆڕی‮ ‬ئینتەرنێت بڵاویكردەوە كە بەرگریكاری‮ ‬كۆلۆمبی‮ ‬جیسۆن مۆریلۆ تووشی‮ ‬پێكانی‮ ‬رانی‮ ‬بۆتەوە،‮ ‬لەیاری‮ ‬داهاتووی‮ ‬یانەی‮ ‬شەمشەمەكوێرەكان بەرامبەر بەرشلۆنە‮ ‬یاری‮ ‬ناكات،‮ ‬كە لەیەك شەممەی‮ ‬داهاتوو‮ ‬یانەی‮ ‬ڤالێنسیا لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬میستایا لەمیانی‮ ‬گەڕی‮ ‬13ی‮ ‬خولی‮ ‬لالیگا میوانداری‮ ‬یانەی‮ ‬كاتەلۆنی‮ ‬دەكات و تەنها‮ ‬4خاڵ جیاوازیان هەیە‮. ‬لەبڵاوكراوەیەكەی‮ ‬یانەی‮ ‬ڤاڵنسیا داهاتووە‮: ‬بەگوێرەی‮ ‬پشكنینەكانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬جیسۆس مۆریلۆ بۆ‮ ‬یاری‮ ‬داهاتوو ئامادە نابێت،‮ ‬بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬كێشەیەك لەرانی،‮ ‬كە لەرۆژانی‮ ‬داهاتوو پێویستی‮ ‬بەپشوو دەبێت،‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬چارەسەری‮ ‬پێویست‮.

‬یاریزانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كۆلۆمبی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬یاری‮ ‬یانەكەی‮ ‬بەرامبەر ئیسپانۆل تەواو بكات،‮ ‬كە لەگێمی‮ ‬دووەم شوێنەكەی‮ ‬بۆ گارای‮ ‬چۆڵكرد‮. ‬بۆیە‮ ‬یانەكە ئەگەر پێكانی‮ ‬تازەی‮ ‬نەبێت،‮ ‬پشت بە مارسیلینۆ گارسیا و گارای‮ ‬و گابریێل پۆلیستا لەهێڵی‮ ‬بەرگری‮ ‬دەبەستێت،‮ ‬یاریزانی‮ ‬پورتوگالی‮ ‬رۆبن ڤیزۆی‮ ‬كەلەدوای‮ ‬گەڕی‮ ‬دووەم‮ ‬یاری‮ ‬نەكردووە دەبێتە جێگرەوەیان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌