2017-11-25

خه‌بات: ناسیح عەلی‮ ‬خەیات

هەرێم جەمال وەك شێوەكارێكی‮ ‬دلسۆز بۆ خاك و نیشتمان و پێشمەرگە و منداڵانی‮ ‬بێ ناز چەندین ساڵی‮ ‬خزمەت ئەكات‮. ‬زۆر نیگاری‮ ‬بۆ نوسەران و شاعیران و كەسایەتییەكانی‮ ‬كورد كێشاوە،‮ ‬ئەمەش بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو كەسایەتیانە لە‮ ‬یاد نەكرێن و نەوەكانی‮ ‬داهاتوش بیان ناسن‮. ‬هەروەها كۆمەڵێك تابلۆی‮ ‬لەسەر كلتوور و ژیانی‮ ‬كوردەواری‮ ‬و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ژنی‮ ‬كورد كێشاوە‮.‬

‮ ‬هەروەها لە دەستپێكی‮ ‬شەری‮ ‬داعشەوە چەندین تابلۆی‮ ‬بۆ پێشمەرگە و بەرخودانی‮ ‬پێشمەرگە و شەری‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆر كێشاوە و پاڵپشتی‮ ‬بۆ پێشمەرگە دەربریوە بە رەنگ و تابلۆكانی‮.‬

هەرێم جگە لەو كارانە،‮ ‬بەبێ گوێ دانە ئایین و باوەرە جیاوازەكان زۆر كارو چالاكی‮ ‬مرۆڤ دۆستانەی‮ ‬ئەنجام داوە وەك دروستكردنی‮ ‬تابلۆ بۆ نەهامەتییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و خوشك و برا ئێزیدی‮ ‬و مەسیحیەكان‮ ‬و دەربری‮ ‬ئازارەكانیان بووە‮. ‬هەرچەندە وەك خۆی‮ ‬دەلێت زۆر كات لە لایەن كەسانی‮ ‬نەناسراوەوە كێشەم بۆ دروستكراوە و هەولێ ئەوەیان داوە پاشگەز بمەوە بەڵام بەردەوام بووە لە كارەكانی‮ ‬و زیاد لە‮ ‬2‮ ‬سالە جگە لە كاری‮ ‬هونەری‮ ‬خۆی،‮ ‬هاوكاری‮ ‬منداڵی‮ ‬ئاوارەكان دەكات و وەك مامۆستایەكی‮ ‬هونەر لەگەلیان دەبێت‮. ‬رۆژانە لەگەل منداڵانی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و سووری‮ ‬و مەسیحی‮ ‬و موسڵمان دەبێت و لە رێگەی‮ ‬نیگاركێشانەوە بەشێك‮ ‬لە ئازارەكانیان دەرەوێنێتەوە و هەریەكە تەعبیر لە خۆیان ئەكەن‮. ‬تازەترین پرۆژەی‮ ‬هونەری‮ ‬هەرێم جەمال بریتی‮ ‬بو لە پێشانگایەكی‮ ‬هونەری‮ ‬بە ناوی‮ ‬منالێم كە تایبەت بوو بە منداڵانی‮ ‬ئاوارە لە سنوری‮ ‬سلێمانی‮. ‬كە باس لە نەهامەتیەكانی‮ ‬مندالانی‮ ‬ئاوارەی‮ ‬دەكرد‮.‬

هەرێم دەڵێت ئێمە هەموومان مرۆڤین و جیاوازیمان نیە،‮ ‬من لە رێگەی‮ ‬هونەرەكەم هەول ئەدەم بە بێ جیاوازی‮ ‬جوانییەكان نیشان بدەم و نەهامەتیەكانی‮ ‬گەلەكەم دەربخەم‮ ‬،‮ ‬هیوادارم خەلكیش بەو شێوە بیر بكەنەوە و ئەگەر هاوكاریش نەبن با رێگریش نەبن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌