2017-11-25

جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جەعفەر ئێمینكی‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق تەنها دەسەڵاتی‮ ‬راڤەكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەیە،‮ ‬نەك بڕیاردان لەسەر دەستووریی‮ ‬بوون‮ ‬یان دەستووریی‮ ‬نەبوونی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی‮. ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جەعفەر ئێمینكی‮ ‬لە دیدارێكی‮ ‬لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو گوتی‮: ‬بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق لەبارەی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لایەن ئێمە چاوەڕوان كراو بوو،‮ ‬نیگەرانی‮ ‬خۆمان ناشارینەوە لە هەبوونی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵ بەمشێوەیەی‮ ‬كە هەیە،‮ ‬ئەم دادگایە لە2004 ‮ ‬دامەزرێنراوە‮. ‬دەبووایە دوای‮ ‬پەسەندكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬عێراق‮ ‬یاسایەكی‮ ‬دیكە دەرچووبا و دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دووبارە پێكبهێنرابایەوە،‮ ‬ئەمە جێبەجێ نەكرا و هەمان ئەو دادوەرانە درێژەیان بەكارەكانیاندا كە لە سەردەمی‮ ‬پۆل برێمەر دەستبەكاربوون،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەمە چەندین تێبینی‮ ‬دیكەمان لەسەر كارەكانی‮ ‬ئەو دادگایە هەیە،‮ ‬نیگەرانین لە هەموو بێدەنگییەكانی‮ ‬ئەو دادگایە بەرامبەر بە جێبەجێ نەكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە دەستووری‮ ‬عێراق‮.‬

پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بڕیارەكە رەتدەكاتەوە

جەعفەر ئێمینكی‮ ‬گوتیشی‮: ‬تەناقوزاتێكی‮ ‬زۆر لە بڕیارەكانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق و بڕیارەكانی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵیدا هەیە،‮ ‬ئەگەر خودی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬پەرۆشی‮ ‬راڤەی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بوایە،‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬راڤەی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئینجا پەنای‮ ‬دەبردە بەر لێكۆڵینەوە،‮ ‬هەروەها رێكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووری‮ ‬دەگرتەبەر بەرامبەر بە گشتپرسی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڵام شپرزەیی‮ ‬بە بڕیارەكانی‮ ‬حكوومەت و ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق تەنانەت راڤەكردنەكەی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵییەوە،‮ ‬دەبینین‮. ‬بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لەبارەی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سیاسییە و هیچ بنەمایەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬نییە و دوورە لە روح و هەموو ماددەكانی‮ ‬دەستوور‮. ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان ئەم بڕیارەی‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق رەتدەكاتەوە‮.‬

بە پێی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق رادەربڕین تاوان نییە

جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها گوتی‮: ‬بە پێی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق رادەربڕین تاوان نییە،‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامرازێكی‮ ‬دیموكراسییە و نادەستووری‮ ‬نییە،‮ ‬ئەگەر ئەوان باس لە ئامانجی‮ ‬گشتپرسییەكە دەكەن كە ئەویش نادەستووری‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام دەرفەتی‮ ‬وتوێژ و قسە لەسەركردنی‮ ‬هەیە‮. ‬

لەسەر بنەمای‮ ‬دیموكراسییەتی‮ ‬تەوافق گەڕاوینەتەوە بەغدا

جەعفەر ئێمینكی‮ ‬گوتیشی‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر لە13 ‮ ‬ساڵە بەدەست عەقڵییەتی‮ ‬حوكمڕانانی‮ ‬عێراقەوە دەناڵێنێت كە عەقڵییەتێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تاكڕەوی‮ ‬دوور لە بنەماكانی‮ ‬دیموكراسییە،‮ ‬ئێمە لەسەر بنەمای‮ ‬دیموكراسی‮ ‬گەڕاینەوە بەغدا،‮ ‬ئەوەش دەزانین كە لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق كورد كەمینەیە،‮ ‬ئەگەر رێككەوتن نەبێت هەرچی‮ ‬عێراق بیەوێت دەسەپێنێت لەژێر ناوی‮ ‬زۆرینە و كەمینەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ناوی‮ ‬لێ دەنێن،‮ ‬دیموكراسی‮. ‬بەڵام ئێمە لەسەر بنەمای‮ ‬دیموكراسییەتی‮ ‬تەوافق گەڕاوینەتەوە بەغدا،‮ ‬شەراكەت لەگەڵ بەغدا واتا داواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان تایبەت وەردەگیرێت،‮ ‬نەك بە زۆرینە و كەمینە،‮ ‬هەر لەسەر ئەو بنەمایە رێككەوتن لەسەر پشكی‮ ‬لەسەدا17 ‮ ‬لە بووجەی‮ ‬گشتی‮ ‬عێراق كراوە،‮ ‬ئەوەیش تا ئەو كاتەیە كە سەرژمێری‮ ‬لە عێراق دەكرێت رەنگە دوای‮ ‬سەرژمێری‮ ‬پشكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بوودجەی‮ ‬عێراق ببێتە22 ‮ ‬لەسەد مەرجیش نییە،‮ ‬لەوانەیە كەمتر بێتەوە‮.‬

عێراق وڵاتێكی‮ ‬شكستخواردووی‮ ‬نادیموكراسییە

جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جەعفەر ئێمینكی‮ ‬عێراق بە وڵاتێكی‮ ‬شكستخواردوو لە قەڵەم دەدات و دەڵێت‮: ‬عێراق وڵاتێكی‮ ‬شكستخواردووی‮ ‬نادیموكراسییە،‮ ‬ئەگەر سەیری‮ ‬عێراق بكەین لە هیچ روویەكەوە وەك دەوڵەت نەماوە‮. ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جەعفەر ئێمینكی‮ ‬لە بارەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئەنجامدانی‮ ‬دانوستان لەگەڵ بەغدا گوتی‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬دانوستان دەكات بە ئامانجی‮ ‬گەڕانەوە و جێبەجێكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئێمە هیچ كات داوای‮ ‬دانوستانمان نەكردووە بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەیەكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬دەستوور،‮ ‬بەڵكو ئێمە دەمانەوێت دەستوور لە ماددەی‮ ‬یەكەمەوە تا كۆتا ماددە جێبەجێ بكرێت،‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور بە تەواوی،‮ ‬زامنی‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬عێراقە بۆ سەر ئاراستەیەكی‮ ‬دروست‮.‬

كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەبێت،‮ ‬ئەوا هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور

جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬جەعفەر ئێمینكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬هەبوونی‮ ‬گەرەنتی‮ ‬بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق دوای‮ ‬هاتنەئاراوەی‮ ‬دانوستان و گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا گوتی‮: ‬هیچ گەرەنتییەك نییە،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە ئاگا بێت،‮ ‬دەبێت كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەشێك بێت لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان،‮ ‬هەرچەند كێشەكانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراق بن،‮ ‬بەڵام متمانە لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق زۆر لاوازە،‮ ‬نایشارینەوە كەسانێك لە بەغدا دەسەڵاتییان بەدەستەوەیە لە مرۆڤی‮ ‬ژیر ناچن،‮ ‬زوو‮ ‬غرور دەیانگرێت هەر زوو پەنا بۆ چارەسەری‮ ‬لەشكری‮ ‬دەبەن،‮ ‬بۆیە ئێمە چاوەڕێ دەكەین كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بگێڕێت‮. ‬لە رابردوودا لەگەڵ پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق لە ئاستی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬مامەڵەیان كردووە،‮ ‬ناكرێت ئێستا پەشیمان ببنەوە و ئەو گیروگرفتانەی‮ ‬هەیە بە چارەسەرنەكراوی‮ ‬بەجێبهێڵن‮.‬

كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هاتووەتە سەرهێڵ

لە كۆتاییدا جەعفەر ئێمینكی‮ ‬گوتی‮: ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هاتووەتە سەرهێڵ بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬هەرەبەرزدا كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬ئەڵمانیا و فەڕەنسایە داوای‮ ‬گفتوگۆ و دانوستانیان لە هەولێر و بەغدا كردووە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەك لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌